دكتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە پارێزگاری موسەنا و تاوتوێی دۆخی پارێزگاکە و دادپەروەریی و پشتگیری کردنی
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دكتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە پارێزگاری موسەنا و تاوتوێی دۆخی پارێزگاکە و دادپەروەریی و پشتگیری کردنی

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە پارێزگاری موسەنا بەڕێز ئەحمەد منفی.

لەدیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی پارێزگاکە کرا و گرنگی بوژاندنەوەی لەسەر هەموو ئاست و سێکتەرەکاندا، ودەبێت دادپەروەرانە مامەڵە بکرێت لە بودجە داراییەکەدا، ولە پڕۆژە وەبەرهێنەرییەکان و حکومییەکانیشدا، بەهۆی ئەو پەراوێزخستنە گەورەیەی کە بەدەستییەوە دەناڵێنێت.

هەروەها دکتۆر عەبادی رێز و سڵاوی خۆی گەیاندە کەسوکارەکەی لە پارێزگای موسەنادا، ئەو پارێزگایەی چەرمەسەری زۆری بەسەردا هات و لە ئێستادا پێویستی بە پشتگیریی زیاترە هاوکات دادپەروەریی کردنی لە دابەشکردنی ساماندا، وئەنجامدانی پڕۆژەی جۆراوجۆر لە هەموو سێکتەرەکاندا لەپێناو دابینکردنی هەلی کار بۆ دانیشتوانەکەی و بەشداریکردن لە بوژاندنەوەیدا.