دکتۆر عەبادی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بەڕێز مەحەمەد ئەلحەلبووسی تاوتوێی پرسی بودجەی دارایی و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات هەروەها ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بەڕێز مەحەمەد ئەلحەلبووسی تاوتوێی پرسی بودجەی دارایی و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات هەروەها ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی دوێنێ چوارشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێز مەحەمەد ئەلحەلبووسی.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆی ئەو دۆخ و ئاستەنگانە کرا کە رووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە لەوانەش دۆخە ئەمنی و سیاسیی و داراییەکە، وئەو رێگەچارانەی خراونەتەڕوو بۆ دەرچوون لەم قەیرانانە.

هەروەها تاوتوێی بودجەی داراییەکە کرا بۆ ساڵی ۲۰۲۱ و ئەو دەستکاریی و چاکردنەوانەی کە پێشنیارکراون لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، وگرنگی ئەوەی کە بودجەکە چاکسازانە بێت، وخەڵکانی خاوەن داهاتی سنووردار کاریگەر نەبن بە رێوشوێنەکانی، وکارکردن لەپێناو کردنی ئەم ئاستەنگ و تەنگوچەڵەمانەی کە عیڕاق پێیدا تێدەپەڕێت بەهەلێکی راستەقینە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و چاکسازیی و گەشەسەندن.

هاوکات دکتۆر عەبادی لەگەڵ بەڕێز حەلبووسیدا، تاوتوێی دۆسێیەی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەیان کرد، وگرنگی تەواوکردنی هەموو پێویستییەکانی لەڕووی یاسادانان و جێبەجێکارییەوە، وخوڵقاندنی کەشی گونجاو لەپێناو ئەوەی دەنگدەر دەنگی خۆی بدات بەبێ هیچ جۆرە فشارێک، وساختەنەکردنی ئیرادەی دەنگدەران، ئەمانە و بێجگە لەبوونی چاودێریی نێودەوڵەتی.