دکتۆر عەبادی بەجیا پێشوازی لە هەرەیەک لە ئەلسودانی و ئەلزەرفی و ئەلمەسعودی دەکات وتاوتوێی دۆخی وڵاتەکەیان لەگەڵدا دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی بەجیا پێشوازی لە هەرەیەک لە ئەلسودانی و ئەلزەرفی و ئەلمەسعودی دەکات وتاوتوێی دۆخی وڵاتەکەیان لەگەڵدا دەکات

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ لە نووسینگەکەی خۆیدا، بەجیاجیا پێشوازیکرد لە کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی تاوتوێی کردن دەربارەی ئەو دۆخە گشتییەی کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت.

دکتۆر عەبادی پێشوازیکرد لە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز مەحەمەد شەیاع ئەلسودانی، وتاوتوێی ئەو دۆخەی لەگەڵدا کرد کە وڵاتەکە رووبەڕووی بووەتەوە و چۆنییەتی دەرچوون لەو دۆخە، بێجگە لە دۆسێیەی هەڵبژاردنی پێشوەختە وگرنگی دابینکردنی پێداویستییەکانی سەرخستنی.

هەروەها دکتۆر عەبادی پێشوازیکرد لە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێز عەدنان ئەلزەرفی، وتاوتوێی بودجەی داراییەکەی لەگەڵدا کرد و دەنگدان لەسەر ئەو بودجەیە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا، هاوکات پرسی تەواوکردنی پێداویستییەکانی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە و چاودێری نێودەڵەتیی بەسەر پرۆسەکەدا، وپێویستی هاندانی هاوڵاتیان بۆ رۆشتن بەرەو سندوقەکانی هەڵبژاردن بەمەبەستی دەنگدانیان لەپێناو گەیشتن بە گۆڕانکارییە خوازراوەکە.

هەروەها دکتۆر عەبادی پێشوازیکرد لە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێز حەسەن ئەلمسعودی جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەماندا، تێیدا تاوتوێی دۆخی پەروەردە و هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن کرا بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی پرۆسە پەروەردەییەکە لەنێو ئەو ئاستەنگە تەندرووستییانەی کە وڵاتەکە وجیهان رووبەڕووی بوونەتەوە، ودانانی ئەو رێوشوێنانەی کە رەسەنایەتی پەروەردە و رۆڵەکانی دەپارێزێت.

 

دکتۆڕ عەبادی لە دیدارەکاندا چەختیکردەوە لەوەی ئەو دۆخە سەختەی کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت پێویستی بە پلاندانانێکی ستراتیژی روون هەیە لەڕووی ئەمنی و ئابووری و سیاسییەوە بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتەی کە وڵاتەکە دەگەڕێنێتەوە سەر ڕێگەی درووست.

هەروەها وتیشی: "ئەو پاشەکشێیەی کە بڕێک لە دۆسێیە و سێکتەرەکان بەخۆیانەوە دەیبینن کاریگەریەکی نەرێنی دەبێت بەسەر دەوڵەت و هاوڵاتیاندا، ودەبێت چارەسەری خێرای بۆ بدۆزرێتەوە، وئاماژەشیدا بە گرنگی تەواوبوونی کاری یاسادانان و جێبەجێکاریی و تەواوبوونی کاری سێکتەرە کۆمەڵایەتییەکانی تر لەپێناو وەستاندنی هەر جۆرە لێکەوتەیەکی نێگەتیڤ بەسەر وڵاتەکەدا ودووبارە دەستپێکردنەوە بەمبەستی بەجێهێنانی داخوازییەکانی رۆڵەکانی گەل.