ئیتئیلافی نەسڕ: ئەو خەرقە ئەمنییەی کە روویدا مەترسیدارە و دەبێت حکومەت دۆخەکە دووبارە هەڵبسەگێنێتەوە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیتئیلافی نەسڕ: ئەو خەرقە ئەمنییەی کە روویدا مەترسیدارە و دەبێت حکومەت دۆخەکە دووبارە هەڵبسەگێنێتەوە

"ئیئتلافی نەسڕ" شۆکبوون خەموپەژارەی خۆی دەردەبڕێت بەهۆی ئەو تەقینەوە خۆکوژییەی ئەمڕۆی گۆڕەپانی تەیەڕانی بەغدا، کە بووە هۆی شەهەیدبوون و برینداربوونی کۆمەڵێک هاوڵاتی.

پاش جەنگەکانی ئازادکردن، دۆسێیەی هێرشە خۆکوژییەکان کۆتاییان پێهێنرا، بەهەوڵی هەواڵگری و ئەمنی قورس و فراوان لاپەڕەیەی خەرقکردنی ئاسایشی شارەکانمان داخست، وجێی مەترسییە گەڕانەوەی بەم شێوازەی ئێستا. لەم بارەیەوە دەبێت حکومەت ئەرکەکانی خۆی لە ئەستۆ بگرێت لەپێناو کۆتایی هێنانی ئەم داڕمانە ئەمنییە، وداواکاریین لێی دۆخەکە دووبارە هەڵبسەنگێنێتەوە و ئەلەوییەتەکانی خۆی رێکبخاتەوە بەمەبەستی مسۆگەرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی.

دامودەزگا ئەمنییەکانی دەوڵەت و هێزە سیاسییەکان و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان داواکراون بە سۆلیدارێتی و خۆسازدان بەو مەبەستەی کە ئاسایش و سەقامگیریی گرنگی پێویستی خۆی پێبدرێت، ئەمەش لەپێناو پاراستنی وڵاتەک، ووەستانەوە لە بەرامبەر ئەژیندا تێکدەرەکان و فیتنە و نامۆبوون.