بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
بەهەموو شانازی وسەربەرزییەکەوە، ئەمڕۆ یادی سەدساڵەی دامەزرداندنی سوپا عیڕاقییە قارەمانەکەمان دەکەینەوە، کە جوانترین داستانی بۆ گەل و وڵاتەکەی تۆمارکردووە.
لەم یادەدا، سڵاو لەم سوپایە دەکەم، کە هاوشانی جەنگام، وئاگەداری قارەمانێتی و قوربانییەکانی بووم لە جەنگەکانی شەرەف و کەرامەتدا دژ بەتیرۆری داعشی لەگەڵ هەموو جەنگاوەرە قارەمانەکانیدا، وپێکەوە خاک و مرۆڤمان ئازاد کرد، ونیشتیمانمان یەکخست و سەروەریمان بەدەستهێنایەوە.
سڵاو بۆ نیشتیمانپەروەری و قارەمانێتی ئەم سوپایە دەنێرم، وماچی ناوچەوانی برینەکانی دەکەم.
ئەی سوپا قارەمانەکە: ئەمڕۆ عیڕاق بە ترسناکترین ئاڵەنگارییەکانی خۆیدا تێدەپەڕێت، بۆیە یەکپارچەیی و ئاسایش و سەروەرییەکەی لە ترسناکترین دۆخی مانونەماندایە، وسوپا داواکاروە بە پاراستنی دەوڵەت و بەرگریکردن لە مانەوەی و کەرامەت و هێزەکەی.
داواکارم لێت ئەی سوپا -هەر وەک چۆن هەر وابوویت- کە وەکو قەڵغانێکی وڵات بمێنیتەوە نەک قەڵغانێک بۆ تایفەیەک یان حیزب و حوکمڕانێکی دیاریکراو، تۆ پارێزەری شەرعیەتی دەوڵەتیت، وپارێزەری سنوورەکانی وڵات و سەروەرییەکەیت، هێزی دەوڵەت لە یەکپارچەیی و نیشتیمانپەروەری تۆدایە، ودەبێت هاوشوناسی هیوای گەل و ئامانجەکانی دەوڵەت بیت بۆ ئەوەی لەم ئاڵەنگارییەدا سەرکەوین هەروەکو چۆن لە رابردوودا سەرکەوتین.