دکتۆر عەبادی بەجیا لەگەڵ هەریەک لە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا و باڵیۆزی هۆڵەندادا تاوتوێی دۆخی عیڕاق و ناوچەکە دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی بەجیا لەگەڵ هەریەک لە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا و باڵیۆزی هۆڵەندادا تاوتوێی دۆخی عیڕاق و ناوچەکە دەکات

دکتۆر حەیدەر عەبادی لە نووسینگەکەی خۆیدا دوێنێ چوارشەممە پێشوازیکرد لە بەڕێز "مارتون هوت" باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغداد.

لەدیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان عیڕاق و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کرا لە کۆی بوارەکاندا، وگرنگی پشتیوانیکردن بۆ بنیادناوەی عیڕاق و هاندانی کۆمپانیاکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ وەبەرهێنان تێیدا، وچالاکردنی رێکەوتنی هاوبەشیی و هەماهەنگیی لەنێوان عیڕاق و یەکێتی ئەوروپادا.

هەروەها لە دیدارەکەدا، دۆخی سیاسی و ئەمنی عیڕاق و ناوچەکە خرایە بەرباس، ودۆسێیەی هەڵبژاردنی پێشوەختە و دابینکردنی پێداویستییەکانی سەرخستنی.

ودکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەوەی عیڕاق رووبەڕووی ئاستەنگی جۆراوجۆر بووەتەوە، وپێویستی بە پشتیوانی نێودەوڵەتییە لەسەر ئاستی سێکتەرە جۆراوجۆرەکاندا.

هەروەها دکتۆر عەبادی لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە بەغداد بەڕێز "میشێل رینتینار"، لەدیدارەکەدا دۆسێیەی گرنگی هاوبەش خرایە بەرباس و رێگەچارەکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە سێکتەرە جۆراوجۆرەکاندا.