دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم وتاوتوێی دۆخی وڵاتەکە و دۆسێیەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم وتاوتوێی دۆخی وڵاتەکە و دۆسێیەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن

دکتۆر حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە سەرکردەی رەوتی حیکمە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم.

لەدیدارەکەدا باس لە کۆی دۆخی وڵاتەکە کرا لە بوارە جیاجیاکاندا، ولێکەوتە دەرەکییەکانی بەسەر عیڕاقدا، هەروەها باس لەو ئاستەنگانە کرا کە رووبەڕووی وڵاتەکە بووەتەوە، وقەیرانە ئابوورییەکە و رێگەچارەکانی دەرهێنانی عیڕاق لەو قەیرانە.

هەروەها تاوتوێی دۆسێیەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخته کرا، وگرنگی دابینکردنی پێویستییەکانی سەرخستنی، ودوورخستنەوەی ساختەکاری لێی، وچاودێری کردنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پرۆسەکە.