چارەکى سێیەمى ساڵى ٢٠٢٠
هەڵوێستەکانمان

چارەکى سێیەمى ساڵى ٢٠٢٠

لە بەروارى ١٠ تەمووز بۆ بەروارى ٢٦ ئەیلوول

۱۰ـی تەمووزی ۲۰۲۰

بەیاننامەیەک بەبۆنەی یادی سێ ساڵەی رزگارکردنی موسڵی ئازیزەوە

لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا یادی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر ئازادکردنی شاری موسڵی ئازیز دەکەینەوە پاش داگیرکردنی لەلایەن چەتەکانی داعشی تیرۆریستەوە کە شارەکەیان وێران کرد و رۆڵەکانیشیان رووبەڕووی کوشتن و دەربەدەری کردەوە.

راگەیاندنی سەرکەوتن لە موسڵدا، جیهان وەکو موعجیزەیەک بۆی رووانی بەهۆی ئەو ئاستەنگە گەورانەی کە عیڕاق پێیدا تێدەپەڕی و تێڕوانینی جیهان بۆ عیڕاق وەکو وڵاتێک کە پێیان وابوو پارچەپارچە بووە وچیتر کۆتایی پێهاتووە، بەڵام بە عیڕاق بەهێزی دووبارە گەڕایەوە.

ئێمە سەرکەوتین بە هیمەتی قارەمانەکانمان وبەو خوێنەی کە بەختکرا لەلایەن سوپا وپۆلیس ودژەتیرۆر وحەشدی شەعبی وپێشمەرگەوە و بەفتەوای مەرجەعیەتی ئاینی سەماحەتی سەید عەلی سیستانی وهەر جۆرە پشتیوانی و پاڵپشتییەکی هیچ وڵاتێکیش لەبیر ناکەین کە پێشکەشی کردووین.

چیرۆکی سەرکەوتن بەسەر چەتە تیرۆریستەکانی داعشدا چیرۆکێکی سەرکەوتنی عیڕاقییە کە دەبێت شانازی پێوە بکەین چونکە چیرۆکی وڵاتێکە کە شارەکانی داگیرکرا وبە قەیرانێکی داراییدا تێدەپەڕی و ورەکان داڕمابوون و وڵاتەکە دەیناڵاند بە دەستی گەندەڵی و دۆخێکی چۆکدادەرەوە بەڵام هەڵسایەوە و بوو بە وڵاتێکی خاوەن سەرکەوتن وجێی شانازی هەموو جیهان.

وبەم بۆنە ئازیزەوە لە دڵی عیڕاقییەکان وخەڵکی موسڵدا هەمووان باگێشتکراون بۆ هاوبەشی و یەکخستنی هەوڵەکانیان و وەلاخستنی جیاوازییەکان لەپێناوی پەڕینەوە بە وڵاتەکە لەو ئاستەنگانەی کە تێیدایەتی چونکە گەلی عیڕاق کە زۆر چەشت و زۆری بەخشی شایەنی ئەوەیە کە زیاتری پێ ببەخشین.

سڵاو لە خەڵکی موسڵ کە پشوودرێژ بوون و بە زانیاری کۆمەکی هێزەکانیان کردین لەپێناو ئازادبوونیان لە چەتە تیرۆریستەکان، وسڵاو لە جەنگاوەرە قارەمانەکانمان لە هەموو پارێزگاکانی عیڕاق ئەوانەی خێزانەکانیان بەجێهێشت و روویانکردە بەرگری کردن لە عیڕاق، وسڵاو لە خێڵەکان و لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و لە راگەیاندنکارەکان ئەوانەی پشتیوانیان لە قارەمانەکانمان کرد، بۆیە ئەمە داستانێکی عیڕاقییە وتابلۆیەکی جوانە کە مێژوو بە وشەی رەنگین یادی دەکاتەوە.

سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدە قارەمانەکان و بریندارەکان دادەنوێنین ئەوانەی بە خوێنیان عیڕاق ئازادکرا وداواکارین لە خودای مەزن کە گەل و وڵاتەکەمان هەمیشە سەربخات.

 

---  

 

۱٤ـی تەمووزی ۲۰۲۰

ئیئتلافی نەسڕ: پێویستە مافی خۆپیشاندانی هێمن بپارێزرێت

"ئیئتلافی نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەسەر رێزگرتن لە مافی خۆپیشاندانی هێمن و مافی خۆپیشاندەران لە گوزارشتکردن لە داخوازییەکانیان و گوێگرتن بۆ داواکارییەکانیان و رێگریکردن لەهەر جۆرە پێکدادانێک لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا.

لەکاتێکدا "ئیئتلافی نەسڕ" پێداگریی دەکات لەسەر پێویستی بەجێهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بەجێهێنانی چاکسازییەکان و پاراستنی یاسا و سەقامگیری، لەهەمانکاتدا داخوازە لە "حکومەت" کە پێویستە دادپەروەری گشتگیر بێت بەبێ هیچ جۆرە جیاکارییەک، وچاکسازییەکانیش دەبێت جیددی بن و لەژێر هەژموونی پێوەری دووڕوودا نەبێن یاخود پڕوپاگەندەی میدیایی، و بەدوور بێت لە هاوسەنگی بەرژەوەندییەکانی ئەو هێزانەی کە سوودمەندبووی دەسەڵاتن.

"ئیئتلافی نەسڕ" سەرنجی حکومەت ئاڕاستە دەکات بەرەو پێویستی بەجێهێنانی ئەرکەکانی "قۆناغە راگوزەرەکە" کە بە بنچینەی سەرەکی و شەرعییەکەی درووستبوونێتی.

 

---  

 

۱٥ـی تەمووزی ۲۰۲۰

ئیئتلافی نەسڕ: پشتیوانی لە رێوشوێنەکانی کازمی دەکەین و داواکارین لێی کە ڕێوشوێنکان گشتگیر بکرێنەوە

"ئیئتلافی نەسڕ" پشتگیریی لە رێوشوێنەکانی حکومەتەکەی کازمی دەکات کە ئامانجی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەتە لەسەر هەندێک مەرزی و شکانی و دەریایی، ولە هەمانکاتدا داواکارە بە گشتاندنی ئەو رێوشوێنانە بەسەر هەموو دەروازەکانی ترى دەوڵەت و دەرچە وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەکانی بە هەمان رێکار و رێوشوێن بەمەبەستی زامنکردنی گەیشتنی دەسەڵات و سەروەریی دەوڵەت بە هەموو دەرچەکان لە باکوورى وڵاتەوە تا باشووریی.

و"ئیئتلافی نەسڕ" جەختدەکاتەوە و پێداگرە لەسەر سەروەریی دەوڵەت و پارچەپارچە نەبوونی، ودەبێت دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکان مومارەسەی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆى بکات لەسەر هەموو پانتاییەکانی دەوڵەتدا، بەمبەستی پاراستنی یەکپارچەیی وسەروەرییەکەی لە فەوزا و یاخیبوون و هاوکات لە نامووبوون.

 

---  

 

۱۷ـی تەمووزی ۲۰۲۰

ئیئتلافی نەسڕ: پێشوازیی لە روونکردنەوەکەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بە رەتکردنەوەی بۆ کۆنفیدرالیزم وەکو پەیڕەوێک لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستاندا

"ئیئتلافی نەسڕ" پێشوازیی لە رەتکردنەوەکەی خاتوو جینین بلاسخارت دەکات بۆ ئەو دەنگۆیانەی کە گوایە بەڕێزیان تەبەنای پەیڕەوی کۆنفیدرالیزمیان کردووە وەکو چارەسەرێک بۆ ئەو کێشە هەڵپەسێردراوانەی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان، وپێمانوایە ئەم جەختکردنەوەیەی خاتوو جینین پابەندبوونە بە یەکپارچەیی و سەروەریی عیڕاق و سیستەمە سیاسیی و دەستوورییەکەی ئەمەش روونکردنەوەیەکی گونجاوە لەگەڵ ئەرکەکانیدا وەکو نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، وهاوسازە لەگەڵ ئەو پێوەر و پابەندبوونە ڕێپێدراوانەی کە بەخشراوە بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیڕاقدا.

و"ئیئتلافی نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەسەر رۆڵی نێردە نەتەوەییەکان و ئەو رێپێدانەی پێیان بخشراوە کە پابەندبن پێیانەوە بۆ خزمەتکردنی عیڕاق، نەک بۆ دەستێوەردان لە کارووبارەکانی، وئیئتلافەکە داواکارە لە هەموو نێردە دیپلۆماتییەکان و نێردەی نەتەو یەکگرتووەکان کە پابەندبن بە ئەرکەکانیانەوە بەپێی پێویستییەکانی سەروەریی عیڕاق و دەستوور، وهەر گرفتێکی ناوخۆیی عیڕاقی لە چێوەیەکی عیڕاقیدا چارەسەر دەکرێت بەپێی دەستووری عیڕاقی و لە بازنەی یەکپارچەیی و سەروەریی عیڕاقدا.

 

---  

 

۱٨ـی تەمووزی ۲۰۲۰

ئیئتلافی نەسڕ داخوازی بەرەنگاربوونەوەیەکی ئەکتیڤترە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا

"ئیئتلافی نەسڕ" پرسە وسەرەخۆشی خۆی رادەگەیەنێت بەبۆنەی شەهیدبوونی عەمید روکن عەلی حەمید فەرماندەی لیوای ٥۹، کە بەهۆی پەلامارێکی تیرۆرستییەوە گیانی لەدەستدا لە ناوچەی تاڕمییە، وداواکارە لە حکومەت ئەکتیڤتر بێت لە ریشەکێشکردنی شانە تیرۆریستییەکاندا. وئایات ئەلموزەفەر وتەبێژی ئیئتلافی نەسڕ راگەیاند: "لەکاتێکدا ئێمە سەرەخۆشی لە خۆمان و گەل دەکەین بەهۆی کۆچی شەهیدەکانمانەوە، هاوکات پێمانوایە ئەو دۆخە ئەمنیەی کە ئێستا تێیکەوتووین هۆکارەکەی خراپی ئیدارەدانی حکومەتی پێشووە، وپێویستە حکومەتی ئێستا گرنگییەکی تایبەت بدات بە کەیسی تیرۆر، وهەوڵە هەواڵگرییەکان زیاتر بکەن و هاوکات سۆراخێکی مەیدانی زیاتریش بەمەبەستی ریشەکێشکردنی شانە نستووەکانی داعش". وئەلمزەفەر جەتیشیکردەوە: پێشەنگی ئەرکەکانی حکومەت رێکخستنی ئەدای کەیسی ئەمنییە بۆ زامنکردنی سەقامیری وڵات و ئاسایشەکەی.

 

---

 

۲۷ـی تەمووزی ۲۰۲۰

ئیئتلافی نەسڕ: ئیدانەی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەرەکان دەکەین و داواکارین بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و روونکردنەوەیەکی فەرمی

"ئیئتلافی نەسڕ" ئیدانەی ئەو رووبەڕووبوونەوەیە دەکات کە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران لە "گۆڕەپانی تەحریر" ئەنجامدرا، وداواکاری لێکۆڵینەوە و روونکردنەوەیەکی فەرمیین بۆ روونکردنەوەی رووداوەکە، ولێپێچینەوە لەگەڵ بەرپرسەکان و بەرپرسەکانی پێشووتری خۆشیان کە خۆپیشاندەرانیان رووبەڕووی کوشتن و تیرۆر کردەوە لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی پێشوو کە یەکێک لە دەرەنجامەکانی ئەو ناڕەزایەتییانە پێکهێنانی ئەم حکومەتی ئێستا بوو بۆ ئەرکی راگوزەر.

و"ئیئتلافی نەسڕ" داوا لە حکومەت دەکات بە دوورکەوتنەوە لە سیاسەتی سەرکوتکردن لە مامەڵەکردندا لەگەڵ داواکانی خۆپیشاندەرە هێمنەکان، هەروەها داواکارە لە حکومەت دووبارە فۆکەس بخاتە سەر ئەرکەکانی بۆ قۆناغە راگوزەرەکە و ئامادەکاری بکات بۆ هەڵبژاردنەکان و کەشی درووست بخوڵقێنێت بۆ ئەنجامدانی، وکاری جیددی بکات بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بۆ گەل.

 

---

 

۱ـی ئابی ۲۰۲۰

ئیئتلافی نەسڕ: پێشوازیی لە راگەیاندنی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەین و هیوادارین کە هەڵبژادنێکی پاک بێت

"ئیئتلافی نەسڕ" پێشوازیی دەکات لە دیاریکردنی رۆژی شەشی حوزەیرانی ۲۰۲۱ز لەلایەن بەڕێز کازمییەوە وەکو کاتێک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، وئومێدەوارە لە هەموو دامودەزگا و هێزە سیاسییەکان کە سۆلیدار بن لەپێناو نەهێشتنی ئەو لەمپەرانەی پەیوەست بە یاسای هەڵبژاردن و ئەدای کۆمسیۆن و رێوشوێنەکانی حکومەت کە گرەنتیکەری هەڵبژاردنێکی پاک و ئازادن، دوور لە سایەی دەرەکی و هەژموون و ساختەکاریی.

و"ئیئتلافی نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی کە راستگۆیی تەواوی سیستەمە سیاسییەکە بەندە بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووەوە و ئاستەکانی پاکیی و گوزارشتکردنی لە هێزی گەل و داخوازییەکانی، لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانیی کاریگەر کە لە توانایدابێت رێچکەی تایبەت و بێهاوتا بکێشێت بەمەبەستی خزمەتکردنی گەل و دەوڵەت.

 

---

 

۱۲ـی ئابی ۲۰۲۰

ئیئتلافی نەسڕ: پێشێلکارییەکەی تورکیا پێشهاتێکی مەترسیدارە و دواکاری هەڵوێستێکی پتەوین

"ئیئتلافی نەسڕ" بە توندترین وشە ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو تاوانە دژ بە سەروەرییە دەکەین کە تورکیا بەرامبەر بە عیڕاق ئەنجامیدا، وبوو بەهۆی شەهیدبوونی پۆلێک ئەفسەری پاراستنی سنوور لە هێزە چەکدارەکانمان، وئیئتلافەکە ئەم پێشێلکارییەی تورکیا بە پێشهاتێکی مەترسیدار و بەلاڕێداچوونێکی زەق هەژمار دەکات لە دابونەریت و یاسا نێودەوڵەتییەکان، ودەستدرێژییەکە دژ بە عیڕاق کە بەهیچ شێوەیەک جێی قبووڵکردن نییە. و"نەسڕ" داواکارە لە حکومەتی عیڕاقی مومارەسەی بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بکات و شکاتنامەیەک ئاڕاستەی ئەنجوومەنی ئاسایش بکات و هەموو ئەو رێچکەکانی وەڵامدانەوە بکۆڵێتەوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم دەستدرێژییە زەقە.

ولەکاتێکدا "ئیئتلافی نەسڕ" داواکارە لە حکومەتی تورکی کە پابەندی سیاسەتی داروسێتی باش و دامەزراندنی پەیوەندی پتەو و هەماهەنگە لەگەڵ عیراقدا، هاوکات ئەم دەستدرێژییەی تورکیا ئیدانە و ڕەتدەکاتەوە و بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی ئەم سیاستە هەڵانە بەرامبەر بە عیڕاق دەخاتە ئەستۆی تورکیا.

و"ئیئتلافی نەسڕ" داواکارە لە هەموو هێزە سیاسییەکان و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان کە یەک دەنگ بن و هەوڵەکانی خۆیان یەکبخەن لەپێناو بەرگریی کردن لە کەرامەت و سەروەریی دەوڵەت، وهۆشداری دەدات بە لایەنە سیاسییەکان کە دووڕوانە گەمە نەکەن و سیاسەتی بەرژەوەندخواز بەرپا نەکەن کە دەبێتە هۆی تێپەڕاندنی ئەژیندای هەرێمی لەسەر حیسابی بەرژەوەندیی و سەروەریی عیڕاق.

 

---

 

۱۰ـی ئەیلولی ۲۰۲۰

ئیئتلافی نەسڕ: دەبێت کازمی لەسەر بنەمایەکی دەستووریی پەیوەندییەکان رێکبخات لەگەڵ هەرێمدا

"ئیئتلافی نەسڕ" داواکارە لە سەرۆکی وەزیران بەڕێز موستەفا کازمی کە پەیوەندییەکان بەشیوەیەکی جیددی ڕێکبخات لەنێوان بەغداد و هەرێمی کوردستاندا، ودەبیت ئەو پەیوەندییانە بەپێی دەستوور ویاسا جێگیر بکرێن هاوشێوەی شوێنەکانی تری عیڕاق.

و"ئیئتلافی نەسڕ" پێیوایە کە دەبێت حکومەت دۆسێیەی نەوت و دەروازە سنوورییەکان و گومرک یەکلایی بکاتەوە و چاودێری دارایی ئیتحادیی بچێتە نێو هەرێم بەمەبەستی وردبینیکردن لەپێناو مسۆگەرکردنی دادپەروەریی وهەروەها وەکو جێبەجێکردنێکی دەستوور.

 

---

 

۱۳ـی ئەیلولی ۲۰۲۰

ئیئتلافی نەسڕ: بەیاننامەی مەرجەعیەت بە بنچینەیەک دادەنرێت بۆ بەدەستهێنانی چاکسازیی

ئیئتلافی نەسڕ جەختدەکاتەوە لە پابەندبوونی و پێشوازیکردنی لە ناوەڕۆکی بەیاننامەکەی مەرجەعیەتی ئاینی کە بەرجەستە دەبێت لە کەسایەتی سەماحتی سەید عەلی سیستانی (سایەی پارێزراوبێت) ئەمەش پاش دیداری سەماحەتیان لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان خاتوو جێنین بلاسخارت، وئیئتلافەکە هەژماری دەکات وەکو "نەخشەڕێگایەک و بنەڕەتێکی پتەو بۆ بەدەستهێنانی چاکسازیی خوازراو".

وئاماژە دەکەین بۆ ئەوەی کە ئەو نەخشەڕێگایەی کە مەرجەعیەت کێشاوێتی بەرجەستە دەبێت لە چوار خاڵی گرنگدا، یەکەمیان ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، ودووەمیان سنووردارکردنی چەک تەنیا بۆ دەوڵەت، وسێیەمیان پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەیە، وچوارەمیان لێپێچینەوەیە لەوانەی تێوەگلان لە رشتنی خوێنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا و راسپاردنیان بە دادگا.

وئیئتلافی نەسڕ ناوەڕۆکی بەیاننامەکە هەژمار دەکات وەکو پەیڕەوێکی واقیعی و گونجاو لەگەڵ دیدگا و پەیڕەوی نەسڕدا لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت، ودەبێت حکومەت بە ناو و ناوەڕۆک پابەندبێت پێیەوەی، وەک چۆن لەسەر فراکسیۆنە سیاسییەکان ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە، ودەبێت تەواوی هەوڵی خۆی بدات بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی ئەگەر ئامانجی چاکە و چاکسازییە بۆ وڵات و دانیشتوانەکەى.

 

---

 

۲٤ـی ئەیلوولی ۲۰۲۰

ئیئتلافی نەسڕ: پابەندبوونی حەشدی شەعبی بەرز دەنرخێنین وداواکاری سۆلیداربوونێکی چالاکانەین کە بەرژەوەندییە باڵاکان بپارێزێت

"ئیئتلافی نەسڕ" بەیاننامە بەرپرسانەکەی حەشدی شەعبی بەرز دەنرخێنێت بەهۆی پابەندبوونی بە فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە، وجەختکردنەوەی لەسەر پابەندبوونی بەهەموو سیاقە فەرمییەکانی دەزگا ئەمنییەکانەوە، وئیئتلافی نەسڕ لەناوڕۆکی بەیاننامەکەی حەشددا پابەندبوون و هاوئاهەنگی تێدا دەبینێت لەگەڵ بۆچونەکانی دەوڵەت و سیاسەتە گشتییەکانیدا.

لەهەمان کاتدا، "ئیئتلافی نەسڕ" داخوازی سۆلیداربوونی چالاکانەیە لەنێوان دامودەزگاکان و هێزەکان و گەلدا لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی دەوڵەت.

 

---

 

۲٦ـی ئەیلوولی ۲۰۲۰

ئیئتلافی نەسڕ: بەتوندترین شێوە سنووربەزاندن دژ بە مەقامی مەرجەعیەتی باڵا ئیدانە دەکەین

"ئیئتلافی نەسڕ" بەتوندترین شێوە ئیدانەی سنووربەزاندن دەکات دژ بە مەقامی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی لە نەجەفی شەریفدا جا لە هەر لایەنێکەوە روویدابێت، و بەدەستدرێژی دەزانێت بەرامبەر بە عیڕاق و گەلەکەی و سەلامەتی سیستەمەکەی.

و"ئیئتلافی نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی کە مەرجەعیەتی ئایەتی باڵای خودا سەید عەلی سیستانی (خودا سایەی بپارێزێت) هەمیشە ئەو مەرجەعیەتە نیشتیمانییە بووە کە بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی عیڕاقی پاراستووە، وهەموو دەستپێشخەرییەکانی رابردووی و هەموو ئامۆژگارییەکانی لەپێناو بەرژەوەندی عیڕاق و پاراستنی ئێستا و داهاتوویدا بووە.