چارەکى سێیەمى ساڵى ٢٠١٩
هەڵوێستەکانمان

چارەکى سێیەمى ساڵى ٢٠١٩

لە بەروارى ٢ تەمووزەوە بۆ بەروارى ١ ئەیلوول

2ـى تمووزى 2019

نەسڕ پشتگیریی خۆى رادەگەیەنێت بۆ ئەو فەرمانە دیوانیەى کە تایبەتە بە رێکخستنى دەزگاى حەشدى شەعبى

ئیئتلافى نەسڕ پشتگیریی خۆى رادەگەیەنێت بۆ فەرمانى دیوانى ژمارە ٢٣٧ـى تایبەت بە رێکخستنى دەزگاى حەشدى شەعبى، وجەختیشدەکاتەوە لەسەر پشتگیرى خۆى بۆ هەر رێچکەیەک کە هێز و سەوەریى دەوڵەت پتەو بکات.

وئیئتلافى نەسڕ راى گشتى ئاگەدار دەکاتەوە، کە حکومەتەکەى بەڕێز عەبادى و لەڕێگەى لیژنەیەکى پسپۆڕەوە بە سەرۆکایەتى خۆى لە بەروارى ٣ـى تەمووزى ٢٠١٨ سیستەمێکى دەرکرد بە فەرمانى دیوانى ژمارە ٥٧ کە لەڕووى یاساییەوە رێوشوێنەکانى گونجاند بۆ جێکردنەوەى دەستەى حەشدى شەعبى لەنێو پەیکەرى دەوڵەت و دەزگا پەیوەستەکانیدا، بەشێوەیەک کە مافى جەنگاوەرە قارەمانەکان و چاودێریکردنى مافى شەهید و بریندارەکان بپارێزێت، وبەفیعلى دەستکرا بە جێبەجێکردنى ئەم (سیستەمە) لە کاتى حکومەتەکەى پێشوودا و لایەنە سیاسییەکان جیاکرانەوە لە پەیکەرى حەشد، واباشتر بوو درێژە بدرایە بە کارکردن لەسەر ئەو (سیستەمە) کە هێزى یاسایە نەک پشتگوێ خستنى و کارکردن لە سەرەتاوە،  چونکە کارکردنى دەوڵەت بەشێوەیەکى کەڵەکەبوونە نەک سفرکردنەوە.

لەکاتێکدا ئیئتلافى نەسڕ پشتگیریی دەکات لە رێوشوێنەکەى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان، هاوکات داواکارە بە دەرکردنى فەرمان و رێنماییەکان بە رێکخستنى دەزگاى پێشمەرگە و هەموو بوونە سەربازیی و نیمچە سەربازییەکانى عیڕاق.

یەکپارچەیى و سەقامگیریی دەوڵەت پێویستى بە یەکگرتوویى هێز و هێزە چەکدارەکانێتى، وهەروەها یەکگرتوویی دەسەڵات و دەزگاکانى، وهێشتنەوەى هەر هێزێک لە دەرەوەى چێوەى رێکخستن و کۆنترۆڵکردن و ئاڕاستەکردنى حکومى رێگەخۆش دەکات بۆ پارچەپارچەبوونى دەوڵەت و لەتبوونى دەسەڵاتەکانى و لەدەستدانى شکۆ و سەروەرییەکەى.

 

---  

 

9ـى تەمووزى 2019

ئیئتلافى نەسڕ: ئازادکردنى موسڵ سەرکەوتنێکى عیڕاقییە و بۆ فڕۆشتن نییە

ئیئتلافى نەسڕ جەختدەکاتەوە، کە رۆژى دەى تەمووزى ٢٠١٧ رۆژى ئازادکردنى موسڵى حەدەبایە، ورۆژى سەرکەوتنى عیڕاقە بەسەر داعشى تیرۆر و تایفەگەرى و تاریکییدا. وئەم سەرکەوتنە بە قوربانیدان و ئیرادەى عیڕاقییەکان بەهەموو تایفە و نەتەوەکانییەوە بەدەستهات، ورۆژى سەرکەوتنى یەکپارچەیى و کەرامەت و سەروەرییە.

وئیئتلافى نەسڕ پێیوایە کە جەنگ لەگەڵ داعشدا جەنەگێکى گەردوونى بوو ئامانج لێى وێرانکردنى عیڕاق بوو، وقوڵایى جەنگەکە بەرجەستە بوو لە ئیدارەدانێکى چالاک بۆ شەڕى ئەژینداکان و سیناریۆ سەربازیی و سیاسیى و ئابووریی و ئەمنییە هەواڵگرییەکان کە ئامانجیان وێرانکردنى دەوڵەت بوو، وعیڕاق گرەوى ئازادکردن و یەکخستنى دەوڵەت و گەل و پێگە سەروەرییەکەى خۆى بردەوە.

ئیئتلافى نەسڕ درووستکەرانى سەرکەوتن لە رەمزە ئاینیی و حکومیى و رشتە جەنگاوەرە قارەمانەکان بەرز دەنرخێنێت، لەهەمان کاتدا بانگەشە دەکات بۆ شانازیکردن بە سەرکەوتنەکەوە وەکو باڵانسى گەلێک کە نەتوانرا ببەزێنرێت، سەرکەوتنە عیڕاقییەکە بۆ فڕۆشتن نییە، وناشبێت. وپتەوکردنى سەرکەوتنەکە و پاراستنى دەستکەوتەکانى بەدەست دێن لەڕێگى یەکگرتنى نیشتیمانى و حوکمى ژیر و تەواوکردنى نۆژەنکردنەوەى شارەکان و گەڕاندنەوەى ئاوارەکان و بەجێهێنانى ئاسایش و پێکەوە ژیان لە ناوچەکانى شارە ئازادکراوەکانماندا

حکومەت و دامودەزگاکانى دەوڵەت و هێزە سیاسییەکان ئەمڕۆ داواکراوە لێیان بونیادنان بکەن پاش ئەم سەرکەوتنە بۆ رووبەڕووبوونەوەى بژاردەکانى تیرۆر و پارچەپارچەبوون وپشکپشکێنە و فەوزا، ودەوڵەت و گەل ئەمانەتە بەدەستى بەرپرسانەوە، وبەرپرسیارێتییەکە دەکەوێتە ئەستۆى ئەوان.

 

---  

 

10ـى تمووزى 2019

بەیاننامەى ئازادکردنى موسڵى حەدبا

ئەى گەلى سەروەرى عیڕاق:

ئەمڕۆ یادى دەى تەمووزى ٢٠١٧ دەکەینەوە، یادى رۆژى سەرکەوتنى مەزن بە ئازادکردنى موسڵى حەدبا لە داعشى چەپەڵ، دووژمنەکانى خودا و مرۆڤایەتى و ئاشتى.

ئێمە قارەمانێتییەکانى ئەم گەلە و قوربانییەکانى جەنگاوەرە ئازاکانى بەرز دەنرخێنین، وبەم بۆنەیەشەوە جەختدەکەینەوە :

1- ئەو شەڕانەى کە دژ بە تیرۆر بەرپامانکردن شەڕى وجوودى بوون بۆ نەتەوە و دەوڵەت، وشەڕى بەدەستهێنانەوەى دەوڵەت و یەکگرتوویى گەلمان بردەوە و دەرمانهێنا لە قوڕگى تیرۆر و نامۆبوون، وبیرۆکەى رۆخاندنى عیڕاقمان لەباربرد.

2- شەڕەکانى ئازادکردن تەنیا شەڕە تفەنگ نەبوون، بەڵکو لە قوڵاییدا جەنگى ئیدارەدانى چالاکانەى دەوڵەت بوو لەڕووى ئابوورى و هەواڵگرى و هاوسەنگییە سیاسییە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکەوە، بۆیە تواناى بەڕێوەبردن و ئیرادەى عیڕاقییمان سەلماند لە بردنەوەى جەنگە فراوانە ئاڵۆزەکاندا.

3- سەرکەوتن بەسەر داعشدا بژاردەى بەنێچیرکردنى ناوچەکە وجیهانى لە دەست تیرۆر و وەحشگەرى سەندنەوە، ودەبێت ناوچەکە و جیهان کڵاوەکانیان بەرزبکەنەوە بۆ عیڕاق و گەلەکەى و جەنگاوەرەکانى، وئەم قەرزەى بدەنەوە.

4- سەرکەوتنەکە بەسەر تیرۆردا عیڕاقى بوو، وحەیفە سەرکەوتنەکە بدەینە پاڵى بێگانە ئیتر هەر لایەنێک بێت، جیهان پاڵپشتى کردین، وئێمەیش سوپاسگوزاریان بووین، بەڵام جەختمان کردووە و جەختیش دەکەینەوە، خوێن و سەرکەوتنەکە عێڕاقى بوو بە ئیمتیاز، وپاڵپشتیکردنى جیهان بۆ ئێمە بەمەبەستى پاراستنى دەوڵەت و بەرژەوەندییەکانى خۆیان بوو لە داڕمان لەسەر دەستى تیرۆردا.

5- بەسەرکەوتنمان بەسەر تیرۆردا لەو دۆخە دەرچووین بە وڵاتێکى یەکپارچە و گەلێکى یەکگرتوو و ئابوورییەکى باشتر و سەروەرییەکى چاکەوەبووەوە، ومتمانەى جیهانمان بەدەستهێنا بە خۆمان وەکو دەوڵەت و بەڕێوەبەرییەکى سیاسى کە لە توانایدایە گرەوە گەورەکان بباتەوە سەربارى ئاستەنگ و لەمپەرە زەبەلاحەکان.

ئەى گەلى بەخشندە: ئەو دەستکەوتانەى کە دوێنى بەدەستهاتوون بە ئیرادەى ئێوە بەدەستهاتن و قوربانیدانەکانتانیش نابێت پاشەکشێ بکات، ئێمە بژاردەکانى تیرۆر و تایفەگەرى و پارچەپارچەبوون و فەوزامان لەناوبرد، وئەمڕۆش دەبێت هەمان راستەهێڵى ئیرادە و ئیدارە جێبەجێ بکەین لە مامەڵەدا لەگەڵ دەوڵەت و دۆسێیەکانى بەمەبەستى زامنکردنى دەوڵەت و کەڵەکەبوونى دەستەکەوتەکانى لەپێناو کامڵبوونیدا.

دەبێت رێ نەدەین بە دووبارە نیشتەجێبوونەوەى تیرۆر، هەروەها دەبێت هەموومان لە یەک ریزدا بوەستین لەپێناو نۆژەنکردنەوە و گێڕانەوەى ئاوارەکان و بڵاوکردنەوەى پێکەوە ژیان و بەدەستهێنانى دادپەروەریى، ودەبێت یەکبگرین و دژ بە تایفەگەرى و فەوزاى چەک و لەدەستدەرچوونى گرووپەکان و دەسبەسەرى ئیرادەى دەوڵەت بوەستینەوە.

بردنەوەى گرەوى دەوڵەت و یەکپارچەییەکەى و سەروەریی و خۆشگوزەرانییەکەى بەندە بە یەکگرتوویی نیشتیمانى و حوکمى چالاک و ئیدارەدانێکى لێهاتووى دەوڵەت، وپشکپشکێنە و تایفەگەرى وفەوزا ودەسبەسەربوونى ئیرادە بۆ بێگانە کورتریین رێگایە بۆ شکست هێنانى دەوڵەت، وسەرکەوتنەکەمان بەندە بە بردنەوەى جەنگى دەوڵەتێکى یەکپارچەى ئازاد و بەهێزە.

سڵاو لە عیڕاقى نەبەزێنراو. سڵاو لە گەلە خۆڕاگرە قارەمانەکەى، پیرۆزە لە موسڵ و گەلەکەى یادى ئازادکردنى شارە حەدباکەیان.

 

---  

 

12ـى تەمووزى 2019

نەسڕ داواکارى بەرپاکردنى دیالۆگە بۆ چارەسەرکردنى پرسى پارێزگارى کەرکوک

ئیئتلافى نەسڕ داواکارە لە پێکهاتەکانى کەرکوکى خۆشەویست بە بەرپاکردنى زمانى دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنى پرسی پارێزگارى شارەکە، بەشێوەیەک کە مافى هەمووان و ئاسایش و سەقامگیریی شارەکە زامنبکرێت.

وئیئتلافى نەسڕ پێى وایە کە مافى هەمەلایەنە بنەماى زامنکردنى بەرژەوەندییەکانە و چارەسەرى گرفتەکانە بەپێى دەستوور و یاسا، دوور لە سەپاندنى سیاسەتى ئەمرى واقیع.

وئیئتلافى نەسڕ داوا دەکات بە دوورخستنەوەى کەرکوک لە هەموو ئەژیندایەکى نەتەوەیى و تایفى و حیزبى بەمەبەستى زامنکردنى ئاشتى و خۆشگوزەرانى شارەکە و خەڵکەکەى.

 

---  

 

19ـى تەمووزى 2019

نەسڕ ئیدانەى هێرشەکەى سەر سەربازگەى شوهەداء دەکات

ئیئتلافى نەسڕ ئیدانەى هێرشەکەى سەر سەربازگەى شوهەدائى سەربە حەشدى شەعبى دەکات لە ناوچەى ئامرلى، وداواکارە بە کردنەوەى لێکۆڵینەوەیەکى فەرمى دەربارەى رووداوەکە، وئاشکراکردنى دەرەنجامەکانى بۆ راى گشتى.

وئیئتلافى نەسڕ جەخت لە رەتکردنەوەى خۆى دەکاتەوە بۆ هەر جۆرە هێرشێک یان پێشێلکردنێکى سەروەریى عیڕاق لەهەر لایەنێکەوە بێت، ونەسڕ هەمیشە دەستبردن بۆ خوێن و خاک یان دامودەزگا و هێزەکان و بەرژەوەندییەکانى عیڕاقى رەتیکردۆتەوە ئیتر هەر لایەنێک ئەنجامى دابێت، وبانگەشە و کار دەکات بۆ دوورخستنەوەى عیڕاق لە ململانێیە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان، لەپێناو پاراستنى ئاسایش و سەقامگیرى وڵاتەکە.

وئیئتلافى نەسڕ داوا دەکات لە هەموو لایەنەکان کە عیڕاق دووربخەنەوە لە هەر جۆرە خزانێک بۆ نێو ئەو ململانێیانەى کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانى ناکەن، وداواکارە لە حکومەت مومارەسەى بەرپرسیارێتییە سیاسى و ئەمنییەکانى خۆى بکات لەپێناو زامنکردنى سەلامەتى خاک و بەرژەوەندیى و سەروەریى عیڕاق.

 

---  

 

24ـى تموز 2019

"گەندەڵى و بەفێڕۆدانى پارەى گشتى ریشەکێش دەکەین"

دیارترین هەنگاوەکانى عەبادى بۆ رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى
٢٠١٥- ٢٠١٨

لەنێو ئەو ئاستەنگە وجودییەکانى دەوڵەتى عیڕاقیدا، کە تێیدا تیرۆرى داعشى نزیک دەروازەکانى بەغدا بوون، وداڕمانێکى تەواوى دەزگا سەربازیی و ئەمنییەکاندا، ونیمچە مایەپووچبوونێکى دارایی، ودابەزینى ئیرادەى زۆربەى هەرە زۆرى هێزە سیاسسەکان، وداڕمانى ورەى گشتى، ولەنێو ئاستەنگەکانى نامۆبوونى یەکپارچەیى و سەروەریدا، دکتۆر حەیدەر عەبادى بەرپرسیارێتى حوکمى بەدەستەوە گرت، وتوانى بە هیمەتى گەل دەوڵەت ئازاد بکات و یەکپارچەى بکاتەوە.

وبەرپرسیارێتییە تایبەتەکانى پەکى نەخست لە ئەرکەکانى ئیدارەدانى دەوڵەت، وپێشەنگى هەموویشى رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى و ریشەکێشکردنى بەفێڕۆدان بوو لە پارەى گشتیدا.

سەربارەى سەختى جەنگەکانى بوون و یەکپارچەیی و سەروەریى، بەڵام حکومەتەکەى عەبادى توانى ئەو بەدەست بێنێت کە هیچ حکومەتێکى پێشووتر بەدەستى نەهێنابوو لەو دۆخە تایبەتەدا.

ئەمانەى خوارەوە ئاماژەى گشتین بۆ ئەو هەوڵانەى کە دراون لەپێناو رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى لە ساڵى ٢٠١٦ بە سەرۆکایەتى د.عەبادى بەشێوەیەکى راستەوخۆ:

1- بوونیادنانەوەى ئەنجومەنى باڵاى رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى لە ساڵى ٢٠١٦بەسەرۆکایەتى خودى عەبادى خۆى.

2- کەڵک لە ئەزموونى نێودەوڵەتى وەرگیرا لە گۆڕەپانى بنبڕکردنى گەندەڵى و لێکۆڵەرى نێودەوڵەتى هێنرا بۆ بەشوێنکەوتنى پارە و موڵکى تۆمەتباران بە گەندەڵى لە ناوەوە و دەرەوەى عیڕاقدا، وبەفیعلیش کۆمەڵێک کەس زیندانى کران.

وەکو دەرەنجامێک بۆ لێکۆڵینەوە دیراسە کراوەکان، بۆ یەکەمین جار لە مێژووى عیڕاقدا گەورە بەرپرسانى پێشوو کە لە ژێر چاودێریدا بوون لە دەرەوى عیراق، هێنرانەوە بۆ عیڕاق بۆ دادگایی کردنیان بە تۆمەتەکانى گەندەڵى.

3- هەموارکردنى پڕۆژە یاساى قازانجى ناشەرعى (ئەمەت لە کوێوە پەیداکرد؟) ٢٠١٦ز، کە بریتییە لە یەکەمین پڕۆژە یاسای تایبەت بە حیسابى دارایى کە کۆمەڵیک جەزا و رێکار لەخۆ دەگرێت بۆ پێوانەکردنى هەڵاوسانى حیسابە داراییەکان، کە ئەنجوومەنى نوێنەران هەموارى نەکرد.

4- تەشریعکردنى یاساى پاراستنى شایەتحاڵ و شارەزایان وچاوساغ و تاوانلێکراوان ژمارە (٨٥ بۆ ساڵى٢٠١٧) ویاساکە پاراستنى شایەتحاڵ و شارەزایان وچاوساغ و تاوانلێکراوانى گۆڕەپانى رووبەڕووبونەوەى گەندەڵى دەستەبەر دەکات.

5- چاوخشاندنەوە بە وەرگرتنى گەورە فەرمانبەرانى حکومى بۆ پۆستەکەنیان لەوانەى کە راپێچى دادگا کراون بە تۆمەتەکانى گەندەڵى و دوورخستنەوەى هەندێکیان.

6- کەمکردنەوەى خەرجى بەهۆى ئەو بەفێڕۆدانەى کە درووستى دەکات لە داهاتى گشتیدا، وپیکهێنانى تیمێکى تایبەت بە گێڕانەوەى پارە و تاوانبارەکان.

7- کارکردن بۆ داخستنى رێچکەکانى گەندەڵى لە گومرکەکاندا لە رێگەى دانانى رێکار و رێوشوێنى نوێیەوە بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونە نێودەوڵەتییەکان.

8- کەمکردنەوەى مووچەى نوێنەران و وەزیرەکانى ئێستا و پێشوو بۆ نیوە. وکەمکردنەوەى ژمارەى پاسەوانە تایبەتەکانى بەرپرسان بە رێژەى ٩٠% کە بوودجە وهێزە ئەمنییەکانى بەتاڵان دەبرد.

9- هەڵوەشاندنەوەى یاسا تایبەتەکان لەمەڕ مووچەى خانەنشینى پلە باڵاکانى بەرپرسەکان کە لە دەرەوەى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو بوو.

10- هەڵوەشاندنەوەى نەسریەیى تایبەتى سەرۆکایەتییەکان و دەستەکانى سەر بەو سەرۆکایەتییانە.

ولەسەر ئەم بنەمایە، وبەپێى داتاکانى دەستەى دەستپاکى توانیمان ئەمانەى خوارەوە بەدەست بێنین:

 

*ساڵى2015*

کۆى گشتى ئاگەدارکردنەوەکان(بلاغات) وهەواڵ پێدانەکان(اخبارات) وکەیسە جەزائییەکان(18969) بوو کە (13067) حاڵەتیان یەکلایى کرایەوە، وژمارەى ئەوانەى کە راپێچى دادگاى پەیوەست کران (3955) تۆمەتبار بوون، کە (18)یان وەزیر یان هاوئاستیان بوون و(32) بڕیارى راپێچیکردن دەرکرا بۆیان، و(185) کەسیش کە خاوەنى پلەى فەرمانبەرى تایبەت بوون و بەڕێوەبەرى گشتی یان هاوئاستیان بوون (326) بڕیارى راپێچیکردن دەرکرا بۆیان. وکۆى گشتى ئەو پارە گشتییانەى کە بەدەستهێنرایەوە ئەوانەى کە فەرماندرا بە گێڕانەوەیان وبەفێڕۆدانیان ڕاگیرا لەپێناوى پاراستنى پارەى گشتیدا بڕەکەى (1.169.306.086.136) یەک تریلیۆن وسەد وشەست ونۆ ملیار وسێ سەد وشەش ملیۆن وهەشتا وشەش هەزار وسەد وسی وشەش دینارى عیڕاقى بوو . وژمارەى بڕیارەکانى قەدەغەکردنى گەشتکردن گەیشتە (334) بڕیار، کە  (20) وەزیر یان هاوئاستیانى گرتەوە و(314) کەسی تریشى گرتەوە کە خاوەن پلەى تایبەت و بەڕێوەبەرى گشتى و هاوئاستیان بوون.

 

*ساڵى 2016*

  کۆى گشتى ئاگەدارکردنەوەکان(بلاغات) وهەواڵ پێدانەکان(اخبارات) وکەیسەکان گەیشتە(18028) کە (13863) حاڵەتیان یەکلایى کرایەوە، و فەرمانەکانى دەستگیرکردنیش گەیشتە(3198) فەرمان کە (836) فەرمانیان جێبەجیکرا، و ژمارەى ئەو حوکمى ئیدانانەى کە پلەى یەکلاییکەرەوەیان وەرگرت (355) حوکم بوو کە (4) حوکمیان بەسەر دوو وەزیردا درا و(18) حوکمیش بەسەر (18) کەسى خاوەن پلەى تایبەت و بەڕێوەبەرى گشتى وهاوئاستیاندا درا.  وکۆى گشتى ئەو پارە گشتییانەى کە بەدەستهێنرایەوە ئەوانەى کە فەرماندرا بە گێڕانەوەیان وبەفێڕۆدانیان ڕاگیرا بڕەکەى (2،599،814،370،554) دوو ترلیۆن وپێنج سەد ونەوەت ونۆ ملیار وهەشت سەد وچواردە ملیۆن وسێ سەد وحەفتا هەزار وپێنج سەد وپەنجا وچوار دینارى عیڕاقى بوو.

 

*ساڵى 2017*

کۆى گشتى ئاگەدارکردنەوەکان(بلاغات) وهەواڵ پێدانەکان(اخبارات) وکەیسەکان گەیشتە (٢٠٨٨٠) کە (١٦١٨٠) حاڵەتیان یەکلایى کرایەوە، وژمارەى بڕیارەکانى قەدەغەکردنى گەشتکردن بۆ دەرەوەى عیڕاق گەیشتە (٣١٥) بڕیار، و (٢٩٣) پرۆسەى دەستبەسەرداگرتنى دەستبەجێ، وژمارەى ئەو تۆمەتبارانى کە لە کاتى تێوەگلاندا گیراون گەیشتە (٤٨٣) تۆمەتبار، وژمارەى ئەو کەیسە جەزائییانەى کە راپێچى دادگاى پەیوەست کراون –دادگاى تاوانکارى(٢٤١٢) کەیس بوون، کە (٣٩٠١) بڕیارى راپێچکردنى لەخۆ گرتبوو، تێیدا (٣٠٩٥) تۆمەتبار راپێچکران، کە (١٨)یان وەزیر یان هاوئاستیان بوون، کە (٢٤) بڕیارى راپێچیکردنیان بۆ دەرکرا، و (١٧٦)  کەسی خاوەن پلەى تایبەت و بەڕێوەبەرى گشتی یان هاوئاستیان بوون، کە (٢٨٥) بڕیارى راپێچیکردنیان بۆ دەرکرا. وکۆى گشتى ئەو پارە گشتییانەى کە بەدەستهێنرایەوە ئەوانەى کە فەرماندرا بە گێڕانەوەیان وبەفێڕۆدانیان ڕاگیرا بڕەکەى (١٬٣٠٥٬٦٩٤٬٦٤٤٬٤٩٢) یەک ترلیۆن وسێ سەد وپێنج ملیار و شەش سەد ونەوەت وچوار ملیۆن وشەش سەد وچل وچوار هەزار وچوار سەد ونەوەت ودوو دینارى عیڕاقى بوو.

 

*نیوەى یەکەمى ساڵى 2018*

کۆى گشتى ئاگەدارکردنەوەکان(بلاغات) گەیشتە (1361) ئاگەدارکردنەوە بە رێژەى 96%ـى یەکلاییکردنەوە، و ژمارەى وهەواڵ پێدانەکان(اخبارات) گەیشتە (1916) هەواڵ بە رێژەى 62.4%ـى یەکلاییکردنەوە، وژمارەى کەیسە جەزائییەکان گەیشتە (4563) کەیس بە رێژەى  61.5%ـى یەکلاییکردنەوە، ژمارەى فەرمانە دادوەرییەکانى هێنانە بەردەم دادگا گەیشتە (2791) فەرمان  بەسەر  3258 تۆمەتبار کە 10 ـیان وەزیر یان هاوئاستیان بوو و171 کەسى خاوەن پلەى تایبەت وبەڕێژەى 76%ـى یەکلاییکردنەوە، وژمارەى فەرمانەکانى دەستگیرکردن گەیشتە (1071) فەرمان بەڕێژەى 56.94%ـى یەکلاییکردنەوە، و ژمارەى فەرمانى دەستبەسەرکردنە دادگایەکان گەیشتە (736) فەرمان کە 10 فەرمانیان دژ بە 7 تۆمەتبارى پلە تایبەت دەرکراوە، وژمارەى بڕیارەکانى قەدەغەکردن لە گەشتکردن بۆ دەرەوەى عیراق گەیشتە (97) بڕیار کە 3 بڕیاریان بۆ وەزیر یان هاوئاستیان دراوە و 1٠ـیانیش بۆ پلە تایبەتەکان و84 ـیشیان بۆ کەسانى خوار پلەکانى پێشووە دەرکراوە، وژمارەى پرۆسەکانى دەستگیکردن بەهۆى تێوەگلان بە بەرتیل و دزین و تەزویروە گەیشتە 216 پرۆسە، وژمارەى ئەو کەیسە جەزائییانەى کە راپێچى دادگاى پەیوەست کراون –دادگاى تاوانکارى (1041) کەیس بوون، وکۆى گشتى ئەو پارە گشتییانەى کە بەدەستهێنرایەوە نزیکەى (386) مليار دينارى عیڕاقى بوو، وژمارەى فایلەکانى رادەستکردنەوەى هەڵهاتووەکان لە یاسا گەیشتە (144( فایل، وژمارەى فایلەکانى بەدەستهێنانەوەى پارە بەقاچاخ براوەکان گەیشتە (40) فایل.

 

سەرچاوەکان:

- ئەرشیفى سەرۆکایەتى وەزیران.

- ئەرشیفى ئەمیندارى گشتى ئەنجوومەنى وەزیران.

- راپۆرتەکانى دەستەى دەستپاکى.

- راپۆرتەکانى ئۆفیسى پشکنەرە گشتییەکان.

 

---  

 

13ـى ئابى 2019

نەسڕ داواکارە لە حکومەت لێکۆڵینەوەیەک دەستپێبکات لە دۆسیەى ئەو تەرمە نەناسراوانەى کە لە بابلدا دۆزرانەوە

ئیئتلافى نەسڕ بە دڵەڕاوکێیەکى زۆرەوە چاودێرى رووداوى دۆزینەوەى ئەو تەرمە نەناسراوانە دەکات کە لە پارێزگاى بابلدا دۆزرانەوە وهەروەها سرووشتى ئەو لێدوانانەى کە لەلایەن هەندێک لایەنى سیاسییەوە دران کە تێیدا یەکتریان تۆمەتبارکرد ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەى گوتارى تایفەگەرى کە پاش بەزاندنى داعش لاپەڕەکانیمان داخست، بۆیە داواکارین بە ئەنجامدانى لێکۆلینەوەیەکى خێرا لەلایەن حکومەتەوە و راى گشتى و هاوڵاتیان ئاگەدار بکرێنەوە لە راستییەکان و بە سووک وەرنەگرتنى خوێن و داخستنى دەرگا بەڕووى جەدەلى رۆژنامەوانیدا کە رێخۆشکەرە بۆ دووبارە برەودان بە تایفەگەرى کە عیڕاقییەکان بە خوێن و قوربانییەکانیان لە گۆڕیان ناوە.

 

---  

 

25ـى ئابى 2019

نەسڕ ئیدانەى هەر جۆرە هێرشێک دەکات بۆ سەر سەربازگەکانى حەشدى شەعبى و رەتیاندەکاتەوە.

ئیئتلافى نەسڕ دووبارى ئیدانە و رەتکردنەوەى خۆى رادەگەیەنێت بۆ سەر سەربازگەکانى حەشدى شەعبى و کۆى دامەزراوە ئەمنى و سەربازییەکان، وپێشووتریش لە ١٩ـى تەمووزدا داوایەکى ئاڕاستەى حکومەت کرد بە بەکارهێنانى دەسەڵاتەکانى خۆى و کردنەوەى لێکۆڵینەوەیەکى فەرمى دەربارەى ئەم هێرشانە، وئەنجامەکانى رابگەیەنێت بۆ راى گشتى.

وئیئتلافى نەسڕ دووبارە خەختدەکاتەوە لە رەتکردنەوەى بۆ هەر هێرشێک یان پێشێلکارییەکى سەروەریى عیڕاق لەلایەن هەر لایەکەوە بێت، ونەسڕ هەمیشە دەستبردن بۆ خاک و خوێنى رەتکردۆتەوە یاخود دەستبردن بۆ دامودەزگا و هێزەکان یان بەرژەوەندییەکانى عیڕاق لە هەر لایەنێکەوە بووبێت، وئیئتلافەکە داواکارە لە هەموو لایەنەکان لە ئاستى بەرپرسیارێتیدابن و کاربکەن بۆ دوورخستنەوەى عیڕاق لە ململانێیە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان، بەمەبەستى پاراستنى ئاسایش و سەقامگیرییەکەى، وزامنکردنى نەخزانى بەرەو ململانێ گەلێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانى نەکات. وئیئتلافى نەسڕ داواکارە لە حکومەت مومارەسەى بەرپرسیارێتییە سیاسی و ئەمنییەکانى خۆى بکات بەسەر هەموواندا بۆ پاراستنى خاک و بەرژەوەندیی و سەروەریى عیڕاق.

 

---  

 

26ـى ئابى 2019

ئیئتلافى نەسڕ: پشتگیریی لە دەرهاویشتەکانى کۆبوونەوەى سەرۆکایەتییەکان و سەرکردایەتییە نیشتیمانییەکان دەکات

ئیئتلافى نەسڕ پشتگیری خۆى بۆ دەرهاویشتەکانى ئەمڕۆى کۆبوونەوەى سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرکردایەتییە نیشتیمانییەکان رادەگەیەنێت، وجەختیشدەکاتەوە لەسەر پابەندکردنى هەموو هێزەکان بە ئاڕاستە دیاریکراوەکان و ئامانجەکانى کۆبوونەوەکە بەمەبەستى پاراستنى یەکڕیزى نیشتیمانى و بەرژەوەندییە باڵاکانى عیڕاق.

ئیئتلافى نەسڕ جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستى بەرپاکردنى راستە هێڵێکى روون بۆ بەرژەوەندییەکانى دەوڵەت و یەکپارچەییەکەى و ئاسایش و سەوەرییەکەى، دوور لە بەرژەوەندییە پێکهاتەییە بەرتەسکەکان، چونکە پرسە سەرەکییەکانى دەوڵەت نابێت بکەوێتە ژێر رکێفى ململانێ و موزایەدەکان و دەسبەسەربوونى ئیرادەکانەوە، چونکە مانەوە و سەلامەتى دەوڵەت ئامانجە باڵاکەیە و دەبێت دەستیپێوەبگیرێت لەژێر هەر جۆرە دۆخێکدا.

 

---  

 

1ـى ئەیلولى 2019

ئیئتلافى نەسڕ ئیدانەى هەر جۆرە بە ئامانجگرتنێکى راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆى مەقامى مەرجەعیەتى ئاینى و بریکار و دەزگا ئاینییە کارکردووەکانى دەکات

ئیئتلافى نەسڕ ئیدانەى هەر جۆرە بە ئامانجگرتنێکى راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆى مەقامى مەرجەعیەتى ئاینى و بریکار و دەزگا ئاینییە کارکردووەکانى دەکات. مەرجەعییەتى ئاینى و هەر شتێک پەیوەست پێیەوەى زۆر بایەخدەدات وحەریسە لەسەر دەستپاکى دەزگاکانى و سەلامەتى پڕۆژەکانى کە ئامانجیان خزمەتکردنى بەهاکان و هاوڵاتیانە، پێشووتر و ئێستاش هەمیشە لە خزمەتى عیڕاق و گەلەکەیدان بە نیشتیمانپەروەرییەکى ئاست بەرزەوە.

ئیئتلافى نەسڕ ئیدانەى راپۆرتەکەى کەناڵى الحره دەکات و رەتیدەکاتەوە، ودواکاریشە لە دەزگاکانى راگەیاندن لە راستییەکان بکۆڵێتەوە و پەیامە رۆژنامەوانییەکەى خۆیان بەجێبێنن بە شێوەیەکى پیشەیى دوور لە ئەژینداى دەمارگیرانە.