دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ، دوێنێ یەکشەممە، چاویکەوت بە سەرۆکی رەوتی حیکمە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم.
لەدیدارەکەدا تاوتوێی کۆی پێشهاتە نوێیەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری کرا و ئەو ئاستەنگانەی کە عیڕاق پێیدا تێدەپەڕێت، هاوکات گرنگی دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر بۆ سەرپێخستنی وڵاتەکە و دانانی لەسەر رێگەی درووست.
هەروەها جەختکرایەوە لەسەر گرنگی دابینکردنی هەموو زەمینەکانی ئەو کەشە لەبارەی کە پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختەی پاک و شەفاف، ئەمەش لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەمەبەستی بەجێهێنانی خواستەکانی رۆڵەکانی گەلەکەمان بەهەژمارکردنی وەکو یەکێک لەو داواکارییە سەرەکییانەی کە خۆپیشاندەران بانگەوازیان بۆ کرد.
هاوکات تاوتوێی ئەو دۆخ و ئاستەنگە ئابووری و داراییە کرا کە عیڕاق رووبەڕووی بوەتەوە، وزەروورەتی ئەوەی کە دەبێت چارەسەرەکان ستراتیژی بن بەشێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو بۆ سەرپێخستنەوەی واقیعی دارایی.