دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیڕاق خاتوو ژێنین بلاسخارت.
ولەدیدارەکەدا تاوتوێی ئامادەکارییەکان کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و رەخساندنی کەشی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی و تەواوکردنی پێداویستییەکانی ئەنجامدانی، ورۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکاندا.
وعەبادی جەختیکردەوە لە گرنگی یەکلاییکردنەوەی ئەو تەشریعانەی کە تایبەتن بە یاسای هەڵبژاردن و دادگای ئیتیحادیی، وحکومەتیش هەموو پێداویستییەکانی ئەنجامدانی بڕەخسێنیت بەشێوەیەک کە پاکی و شەفافیەتی مسۆگەر بکات، هەروەها کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئامادەکارییەکانی خۆی تەواو بکات بۆ ئەوەی دەنگی دەنگدەر بەڕاستی گوزراشتی لێبکرێت بەبێ هیچ دەستێوەردانێک.
هەروەها تاوتوێی پێشهاتە نوێیەکانی دۆخی ئەمنی و سیاسی و ئابووری کرا بەمبەستی تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگ و قەیرانانەی کە وڵاتەکە پێیاندا تێدەپەڕێت.