سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح.
لەدیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخی و پێشهاتەکانی وڵاتەکە کرا لەڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەوە، وپرسی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختە و دابینکردنی کەرەستەکانی ئەنجامدانی و سەرخستنی لەو کاتە داریکراوەدا کە لەلایەن حکومەتەوە راگەیەندرا، وهاوئاهەنگی هەمووان لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکاندا. هەروەها دیدارەکە تاوتوێکردنی پلانە چاکسازییەکانی بەخۆیەوە بینی بەمەبەستی ئاڕاستەکردنی وڵاتەکە بەرەو رێگەی درووست و بەجێهێنانی داواکارییە رەواکانی هاوڵاتیان و کارکردن لەپێناو نۆژەنکردنەوەی وڵات و گێڕانەوەی ئاوارەکان، وکرانەوەی عیڕاق بەسەر دەرەوەی خۆیدا بەمەبەستی دووبارە هەموارکردنەوەی دۆخەکەی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەتایبەتی دوای ئەوەی عیڕاق سەرکەوت بەسەر تیرۆردا و لە ئێستادا پێویستی بە پشتیوانی زیاترە بۆ نۆژەنکردنەوەی.