دەوڵەت بەهۆى باوکەکانییەوە یان دەژیى یان دەمرێت

لەنەبوونى باوکانى دڵسۆز بۆ دەوڵەت قەیرانى دەوڵەت دەستیپێکرد و بەردەوامبوو،.. کارەسات لەوەدایە کە پڕۆژەى دەوڵەتى نوێى عیڕاق گرفتار بوو بە بەڵاى – بەڕێژەیەکى زۆر- بوونى باوکانێکى نادادپەورەر و سەرکوتکەر و سەرکێشیکار بە دەوڵەتەوە، بۆیە پەشێوییەکى کۆمەڵایەتیى و ململانێیەکى سیاسیى و دڵەڕاوکێیەکى بونیادییان خوڵقاند و ئەمەش یەکگرتوویی میللەت و بەهێزى دەوڵەتى دەرگیری تاڵان و وێرانى و نامۆبوون کردەوە. سەرەڕاى هەندێک وێستگەى مێژووییى رۆشن لە تەمەنى دەوڵەتى عیڕاقیدا بەڵام –بەشێوەیەکى گشتى- لە تونێلى قەیرانى هەتیوى و نەبوونى باوکانى دڵسۆز دەرنەچوو، باوکانى دامەزرێنەر و بەڕێوەبەرى نیشتیمانى ئاست بەرز و دوور لە جیاکاریى و سەرکوتکردن و سەرکێشى.

باوکانى دەوڵەت بریتین لە: فەرمانڕەواکانى دەوڵەت، ناوەندى رابەرایەتى شەرعى کە پەیوەستە بە بەڕێوەبردنى پرسى گشتى بەشێوەیەکى بێلایەن و دەستپاک و ژیر و  چاونەترس،.. کە لەبنەڕەتدا دەبێت کەسانى دڵسۆز بن بۆ ئەم ئەرکانە، ودڵسۆز بن بۆ بەرەودان پێیان بەشێوەیەکى پاک و بەرپرسانە و دڵسۆز و لەخۆبوردەییەکى نیشتیمانپەروەرانەوە،.. چونکە ئەو باوکەى کە بۆ دەوڵەت خوازراوە ئەو باوکە نییە کە بەرجەستەى سەردەستەیی بکات بەسەر کۆیلەکانەوە و رۆڵى شوانکارانەیى سەرکردایەتى پڕچەک بە ترس و تۆقاندن بنوێنێت و کار بکات بە سیستەمى مووشەخۆریى/خەڵاتکردن (مکرمات) کە نیشتیمان دەکات بە بەندینخانە و گەلیش دەکات بە مەڕ و قوربانى بۆ جەنگ و فیتنە و مەرامە تایبەتەکان،.. ئەو باوکەى کە خوازراوە ئەو جۆرە باوکە نییە کە وا دەکات لە فەرمانڕەوا ببێت بە سەنترێکى خۆخوازى لووت بەرزى سەروو یاسا و یاخى لە سیاق و دوور لە لێپێچینەوە،.. باوکایەتییەکى هاوشێوە پڕە لە وەهم و نارسیزم ویاخیبوون لە دەوڵەت.
باوکانى دەوڵەت سەرکردەى نەتەوەکان و فەرماندەى تایفەکان نین و نەهەنگى گەندەڵى و کلک و پاشکۆى بێگانە نین،... ودەسەڵات موڵکى کەس نییە تاوەکو مۆنۆپۆڵى بکات و کەسێکى سەرکێشیکار دەستکارى بکات و بەکرێگیراوێک بیفڕۆشێت و خەیاڵپڵاوێک یارى پێبکات لەسەر بنەماى پێشەنگى و لێزانى،.. وگەلیش ڕانەمەڕێک نییە لە گەوەڕەکانى سەرکردەکاندا بۆ ئەوەى جۆرى ماف و رێژەى بژێوى و ئاستى کەرامەتیان لەلایەن ئەم سەرکردانەوە بۆ دیارى بکرێت،.. وسامانەکانیش میراتێک نییە بۆ ئەوەى گەندەڵکار مامەڵەى پێوە بکات وەکو ئەوەى کە موڵکى باوکى بێت،.. وسەروەریى پانتاییەکى فیوداڵى حیزبێک یان نەتەوە و تایفەیەک یان کەسێکى دیاریکراو نییە بۆ ئەوەى هەر بێ ئەسڵیک و بێ کەرامەتێک هەستێت و پێشێلى بکات،.. چونکە دەوڵەت بە گەل و دەسەڵات و سامان و سەروەرییەکەیەوە موڵکى میللەتە و پیشاندەرى ئیرادەکەیەتى،.. وسەرکردەى باوک هیچ نییە بێجگە لە بەرپرس و پارێزەر و بەڕێوەبەرێک بۆى،.. بۆیە ئەگەر لە ئەرکەکەى خۆى لایدا رووبەڕووى رەتکردن دەبێتەوە،.. وشۆڕشەکانیش هیچ نین بێجگە لە رەتکردنەوەى گەلان بۆ باوکە نارسیست و سەرکوتکەرەکان ئەوانەى کە سەرکێشى دەکەن بە بەرژەوەندییەکانى دەوڵەت و سامان و دەسەڵاتەکانیی.


 باوکێکى دەوڵەت کە سەرکوتکار و جیاکار و سەرکێش بێت دەوڵەت لەناودەبات، و ئەو شەرعیەتەشى لەناودەبات کە بونیادە لەسەر بنەماى بەڕێوەبردنى گشتى، وپڕۆژە دەوڵەتداریەتێکەشى لەناودەبات چونکە قۆڕخکراو دەکرێت بۆ توێژێک یان حیزبێک یان کەسێکى دیاریکراو، وبێلایەنى دەوڵەت لەناودەبات کاتێک کە مومارەسەى جیاکاریى دەکات لەپێناوى مانەوەى لە دەسەڵاتدا،.. هەر وەک چۆن باوکى/بەرپرسى سەرکوتکار دادپەوەریى دەوڵەت لەناودەبات کاتێک کە دەوڵەت دەبێت بە ئامرازێک بۆ ستەم و میزاج و حەزى بەرتەسک، هەروەها ئەو باوکە/بەرپرسەى کە مومارەسەى جیاکاریی دەکات لەسەر بنەماى نەتەوەیى و تایفیی و سیاسى دەوڵەت بەرەو ئاقارى ململانێى و دواتریش جەنگ دەبات، چونکە ئەو کات چیتر دەوڵەت دەبێت بە پڕۆژەى نەتەوەیەک نەک پڕۆژەى میللەتێک، ودەبێت بە موڵکى تایفەیەک نەک موڵکى گەلێک، ودەشبێت بە سەرکێشى دەسەڵات نەک پڕۆژەى دەوڵەت.

 

دەوڵەت کەیانێکى زیندووە پێشدەکەوێت و دواشدەکەوێت، سەرکەوتوو دەبێت و فەشەلیش دێنێت لە درووستکردنى پەیوەندییەکى متمانەى هەمەلایەنەى ئاڵوگۆڕکراو لەنێوان دەسەڵاتەکان و جەماوەردا، ئەگەر دەوڵەت پشتیوان نەبێت بە ئاڵوگۆڕێکى زیندوو کە بەها و پرەنسیپ و سیاسەتى ئاڵوگۆڕى بونیادنەر لەنێوان گەل و سەرکردایەتى و دەسەڵاتەکان بەرهەمهێنەرى بن ئەوە ئەوکات رزگارى نابێت لە پاشەکشێ و مردن،.. شەرعیەتى سەرکردایەتى، متمانەى ئاڵوگۆڕکراوى نێوان سەرکردایەتى و جەماوەر، کارلێکەرى پۆزەتیڤى بونیادنەر، بنەماکانى دادپەوەریی و یەکسانى و مافەکان و ئەرکە هەمەلایەنەکان ... هەموو ئەمانە بنەما سەرەکییەکانى ئەو دەوڵەتەن کە تواناى مانەوە و کامڵبوونى هەیە.

 هەر کەسێک داوا دەکات لە هاوڵاتیان/رۆڵەکان کە کردارى چاک ئەنجام بدەن دەبێت کە رەفتارێکى سەرکردایەتى/باوکایەتى چاکەخواز بگرێتە بەر،.. چونکە چاکسازیبوونى دەوڵەت بە باوکەکانییەوەیە بەر لەوەى بە رۆڵەکانییەوە بێت، ئەمەش لەڕێگەى پڕۆژە نیشتیمانییە کۆکەرەکانیانەوە، بەئیرادە بونیادنەرەکانیانەوە بۆ بنەماکانى حوکمى ژیر، بەپابەندبوونیان بە یاسا و سیستەم و  دەستپاکى خۆبەدوورگر لە گەندەڵى و حەزە ئاست نزمەکانى تاکڕەویی،.. دەوڵەت باوکەکانى یان دەژێن یان دەمرن، هەر وەک چۆن خێزان بەهۆى سەرەخێزانەکەیەوە دەژیى یان دەمرێت