عەبادى... لە بەرەکانى جەنگەوە بۆ دیپلۆماتیکى سەرکەوتن

سەرۆکى عەبادى مەوداى نێوانى سەفا و مەڕوەى بڕى بە پۆشینى حیڕامى (جلى حەج:و) سەرکەوتن پاش ئەوەى فڕۆکە سەوزەکەى سەر بە هێڵى ئاسمانى عیڕاقى گەیاندییە وڵاتى سەعوودیاى عەرەبى ئەمەش لە پاش بڕیاردان لە گەشتێک کە سێ وڵاتى کاریگەرى گرتەوە لە درووستکردنى رووداوەکانى ناوچەکەدا کە عەبادى بە ژیریی خۆى توانى ئەو رووداوانە بگۆڕێت بۆ رووداوى کەڵک لێ وەرگرتوو تا ئاستێکى سەیروسەمەرە لەڕێگەى سەرکەوتنەکانییەوە بەسەر داعشى تیرۆریست کە هەورە رەشەکانیان بەسەر ئاسمانى عیڕاقەوە نەمان پاش تێکەڵبوونى بە ئاسۆى بیرکردنەوە قەوزەگرتووەکانیان.

گەشتى یەکەم... عەگاڵى پاشا

یەکەم وێستگەى گەشتەکەى عەبادى و وەفدى یاوەرى ماڵى خوداى حەرام بوو کە تێیدا عومرەى بەجێهێنا پاش ئەوەى تەپوتۆزى شەڕەکانى لە سەر شانى تەکان ئەو شەڕانەى کە پاش ماوەیەکى کورت بەسەرکەوتوویى لێیان گەڕایەوە و پێشبینییەکانى ئیدارەى ئەمریکى پووچەڵکردەوە کە تەمەنى جەنگەکەى خەمڵاندبوو بەچەندین ساڵ.

عەبادى و وەفدی عیڕاقى یاوەرى حەوت شۆتى بڕیبوو لەڕیگەى بەجێهێنانى بانگەوازى رەحمەتى خودایى وەکو گوزارشتێک لە سوپاسگوزارییەک بۆ خودا بۆ نیعمەتى سەرکەوتنەکان و پێزانینیان بۆ ورەبەرزى رۆڵەکانى عیڕاق و هێزە چەکدارە قارەمانەکانى بە هەموو رشتەکانییەوە لە درووستکردنى سەرکەوتندا، ئەمەش لەنێو بێدەنگییەکى قووڵدا کە هیچ نەیدەبڕى بێجگە لە هوتافکێشانى یەکێک لە عومرەخوازە عیڕاقییەکان کە بەهەموو دەنگییەوە هاوارى کرد بۆ عەبادى "بژى عەبادى رزگارکەرى شارە عیڕاقییەکان لە چنگى چەتەکانى داعش" ئەمەش ئەمنى سەعوودى تووشى سەرسۆڕمان کرد، بەم شێوە بێدەنگە عیڕاق هەنگاوى دەنا لەنێوان سەفا و مەڕوەدا و پاشان ملى ڕێگاى گرت بەرەو چاوپێکەوتنى بەرپرسانى پاشایەتیى عەرەبى بۆیە هەر لە پاشا سەلمانەوە تا بچووکترین شازادە لە پێشوازیى عەبادیدا بوون کە لە بەرەکانى جەنگەوە گەڕابووەوە و دنیایەک سەرکەوتنى لەسەر شانى هەڵگرتبوو، سەرکەوتنگەلێک کە پاکژکرابوو بە خوێنى شەهیدان و بۆنى بارووت و فیشەگ.

سەعوودیە بەشێوەیەکى چاوەڕوانەکراو زۆر بەخشندە بوو تا ئاستى زێدەڕەوى لەگەڵ عەبادی و وەفدى یاوەرى تا ئەو رادەیەى شازادەى جێنشین محەمەد بن سەلمان تەنازولى کرد لە عەرشى خۆى و بە واتاى وشە بە عەبادى وت " بەیەکێک لە وەزیرەکانى خۆت هەژمارم بکە دەوڵەتى سەرۆک" وەکو گوزارشتێک لە دڵخۆشى و ئیعجابى خۆى بە سەرکەوتنەکانى عیڕاق کە لەسەر دەستى عەبادی و سەربازە قارەمانەکانیدا بەدەستهاتن دژ بە تیرۆریستانى تاریکپەرستى داعش.

دوور لە دەربڕینەکانى پیاهەڵدان کە رەنگە خوێندنەوەیەکى هەڵەى بۆ بکرێت بەڵام پاشاى سەعوودى تەواوى نیەتى خۆى دەربڕى لە وەستان لەگەڵ عیڕاق و پشتیوانیکردنى لە هەموو بوارەکاندا، پاشایەتى سەعوودیە عاباى سەرشانى پاشا و شازادەکانى راخست لەبەرپێى سەرۆک وەزیرانى عیڕاقدا بەر لە راخستنى فەرشە سوورەکەى کە پڕاوپڕە لە هەموو جۆرە خزمەتگوزاریى و پشتیوانییەک بۆ عیڕاقێکى یەکگرتووى بەهێز کە لە توانایدابێت بوەستێتەوە سەرپێى خۆى و رۆڵى خۆى بگێڕێت لە ناوچەکە و جیهاندا، هەروەها "پاشا بەنازەکە" ددانینا بەوەى عیڕاق  لە پاشایەتى عەرەبى سەعوودى زیاتر خاوەنى بنچینەکانى هەڵسانەوەیە بە وەبیرهێنانەوەى بۆ مێشکە ناوازەکانى عیڕاق و هەردوو رووبارى دیجلە و فورات.

وسەعوودیە ئارەزوومەندبوونى خۆى نیشاندا بە هاوبەشییەکى ستراتیژیى لەگەڵ عیڕاقى سەرکەوتوو و بەڵێنیدا بە هاتنەناوەوە بۆ بازاڕى عیڕاقى بە سەرمایەیەکى بوێرەوە بێگوێدان بە زیانەکان چونکە لۆژیکى قازانج و زیان لەگەڵ عیڕاقدا لە حیساباتى سەعوودییەکاندا بوونى نییە.

چاوپێکەوتنەکانى عەبادى لەگەڵ پاشاى سەعوودیا و شازادەکەى کە کلیلى گەمەکانى بەدەستەوەیە لە ناوچەکەدا، بەنامەیەکى گرنگ هەژمار دەکرێت بۆ جیهان کە ناوەڕۆکەکەى بریتییە لەوەى عیڕاق ناناڵینێت بەدەست گرێیەکانى رابردووەوە و تووشى ئەفلەوەنزاى تایفەگەرى نەهاتووە یان گرانەتاى سەنگەرگرتن لە سەنگەرەکانى میحوەرەکانى ناوچەکە و جیهان، چونکە عیڕاقى پاش داعش تەواو جیاوازە لەو عیڕاقە پارچەپارچە کراوەى کە ئاڵاى رەش کە لە ئەشکەوتەکانى مێژووەوە هاتبوو و بەسەر دارخورماکانى دەشەکایەوە.

 


پاشایەتى سەعوودیاى عەرەبى نیازى خۆى نیشاندا لە تێپەڕاندنى رابردوو و داخستنى لاپەڕەکانى مێژووى نزیک و دوور بۆیە دەبێت حکومەت و کۆمەڵگەى عیڕاقى کەڵک وەربگرن لەم هەلە یان خستنى بۆ ژێر تاقیکردنەوە بۆ ئەوەى بەراورد بکرێت تا چەند لەیەکچووە لەگەڵ ئازارەکانى عیڕاقییەکاندا ئەوانەى کە زۆر جەرگیان سووتێنرا بە ئاگرى کەسوکار و دراوسێ لەڕێى جۆشدانى ئاگرى تایفەگەرى و جەنگ و میحوەرگەرییەوە.

گەشتى دووەم.. عاباکەى تاران

وێستگەى دووەمى ئەو فڕۆکە سەوزەى کە عەبادى و وەفدى یاوەرى هەڵگرتبوو فڕۆکەخانەى میهر ئاباد بوو بۆ ئەوەى یەکسەر چاوپێکەوتنەکانى دەستپێبکات لەگەڵ گەورە بەرپرسان و لەسەروو هەموویانەوە "رەهبەر" بوو یان سەرکردەى کۆمارى ئیسلامى و وەلى ئەمر تێیدا، کە سەردانیکردنى هەر بەرپرسێک بۆ ئێران بەبێ چاوپێکەونى بەڕێز خامنەئى بە نووقسان و پرۆتۆکۆڵى هەژمار دەکرێت.


سەرکردەى کۆمارى ئیسلامى و گەورە بەرپرسانى ئیعجابى خۆیان نیشاندا بە سەرکەوتنەکانى عیڕاق بەسەر داعش و سەرسوڕمانى خۆیان نیشاندا بەو سەرکەوتنانە و پێشوازیان کرد لە عەبادى فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عیڕاق وەک پێشوازیکردنیان لەو قارەمانانەى کە لە بەرەکانى جەنگ دەگەڕینەوە لەنێو ستایشکردنێکى روون بە تواناکانى لە بەڕێوەبردنى جەنگەکە و خێراییەکەى لە دروێنەکردنى سەرکەوتنە بەدوایەکەکانى.

گەمەکە بۆ هەر سەرکردەیەکى عەرەبى و ئیسلامى بێجگە لە عەبادى ئاسان نەدەبوو، چونکە ئەو رۆشتبوو بۆ ئێران بەسەر هەمان ئەو فڕۆکەیەوە کە پێى هاتبوو لە سەردانییەکى گرنگ و سەرکەوتوو بۆ سەعوودیە دراوسێ سەرسەختەکەى ئێران و دژە نەوعییەکەى سیاسەتەکانى و یەکێک لە لایەنەکانى درووستکردن و چارەسەرکردنى قەیرانەکان لە ناوچەکە و جیهاندا، بەڵام عەبادى توانى بەخێرایى قەناعەت بە فەرشسازە فارسەکان بێنێت  بە پێشوازی لێکردنى و دەرگاکانى کۆمارى ئیسلامى بەکراوەیى هێشتەوە بەڕووى داواکارییە کۆتانەهاتووەکانى عیڕاقییەکاندا، هەروەها توانى یاداشتى لەیەکتێگەیشتنى فراوان ببەستێت لە بوارى گرنگدا وەکو وزە و بازرگانى و ئاسایش و گەشتوگوزار و لە بوارەى ترى بەرژەوەندى هاوبەشى نێوان هەردوو وڵاتدا ئەمەش لە یەکەم کۆبونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکى چاکسازیخوازى ئەو وڵاتەدا حەسەن رۆحانى کە هێشتا دەرگاى نووسینگەى خۆى بەڕووى دەستە گوڵینەکاندا کراوەبوو بۆ وەرگرتنى پیرۆزیایى بەبۆنەى سەرکەوتنى لە بەردنەوەى سەرۆکایەتى بۆ جارى دووەم.

گەشتى سێیەم.. ژیریی شازادەکان

پاش گەشتێکى ئاڵۆز بەپێى پێوەرە سیاسییەکان لەنێوان دوو پایتەختى لێکدژ لە هەڵوێست و ئینتیما، فڕۆکەکەى عەبادى لە پایتەختى ژیریی و لەسەرخۆیى کوەیتدا نیشتەوە و خاوەن شکۆکانى خێزانى فەرمانڕەوا هاتن بۆ پێشوازیکردن لە عەبادى و وەفدى یاوەرى، وهەروەکو قۆزى شازادەکان هەموو شتێک باش بوو لە عورفى کۆشکى پاشایەتیدا و شازادەى کوەیت هەموو ئەندامانى حکومەتەکەى راسپاردبوو بۆ تاوتوێى کردنى پرسە هاوبەشەکان لەنێوان هەردوو وڵاتدا بەشێوەیەک کە بەرژەوەندى هەردوولا بەجێبێنێت، وپاش ئەنجامدانى گەشتى دانوستانێکى سەرکەوتوو تاوتوێى دۆسێیەى وەبەرهێنان و پیشەسازى و کشتوکاڵ کرا و هەروەها کەمەڵێک دۆسێیەى سیاسى و ئەمنیى گرنگ خرایە بەرباس، هەمووان بە شیعە و سونەوە نوێژیان کرد بە صەباح و عەبادییەوە لە مزکەوتەکەى کۆشکدا لە شەوێکى رەمەزانى کپ کە هەردوولا  لە داهاتووى پەیوەندیى دوولایەنەى هاوبەشدا بە خۆشەویستى و پێزانینەوە یادیدەکەنەوە.

گەشتى کۆتایی.. مافەکانى نیشتیمان

عەبادى گەڕایەوە بۆ بەغداد و جانتاکەى هەڵگرى گفتى ئێرانى و خەلیجى باشن بە بەدەستهێنانەوەى عیڕاق بۆ پێگە شارستانى و کولتوورییەکەى خۆى، ولەڕیگەى ئەنجوومەنى هەماهەنگى هاوبەش لەنێوان عیڕاق و پاشایەتى سەعوودى عیڕاق دەتوانێت سەرکەوتنەکانى بەسەر داعشى تیرۆریست وەبەربێنێت و رێگە بگرێت لە بەرهەمهێنانەوەى کۆپییەکى نوێى تیرۆر لە ژێر ناوى نوێدا و هەروەها ئابوورییەکەى دەتوانێت پشت بە سەرچاوەى تر ببەستێت بێجگە لە نەوت ئەگەر بێتو بتوانێت وڵاتانى ناوچەکە بکێشێت بۆ وەبەرهێنان لەسەر زەوییەکانى.

هەروەها عیڕاق دوورکەوتنەوەى خۆى راگەیاند لە گەمەى تایفەگەرى و میحوەرگیریی لە سەنگەرەکانیدا و رێگەى بڕى لە یاریکەرە ناوخۆییەکانى لەم رووەوە ئەوانەى کە خەیاڵپڵاویان لەلاى وڵاتانى ئیسلامى دراوسێدا درووستکرد بە رەوایەتی پێدان بۆ مومارەسەکردنى ئەم گەمەیە.

هەروەها عیڕاق پەیامە سیاسییەکەى بەڕوونى گەیاند بەوەى کە ئەو لایەنێک نییە لە ململانێیەک یان ئامرازێک نییە لە جەنگێکدا یان پاشکۆى هیچ میحوەرێکى ناوچەکە نییە بەڵکو ئەو دەوڵەتێکە چاکبوونەوەى خۆى بەدەستهێنا بە خوێنى رۆڵەکانى و بەشانە ماندوو نەناسەکنیانەوە و بە ورەى هێزە چەکدارەکانی بە هەموو رشتەکانییەوە و بە ماندوویی روخساریانەوە کە سەرکەوتنى درووستکرد لە ماوەیەکى کورتدا و هەموو جیهانى سەرسامکرد و واى لێکردن کڕنووش بەرن لەبەرامبەر باڵا بەرزەکانیاندا.

http://iqnews.org/index.php?do=view&type=news&id=7716&lang=ar