سوركەوتوو بوو ئەوەى رەحمەتى نارد بۆ رۆژانى عەبادى
دەربارەمان نووسرا

سوركەوتوو بوو ئەوەى رەحمەتى نارد بۆ رۆژانى عەبادى

حەیدەر ئەلعمری

دکتۆر عەبادى حوکمى خۆى بەسەر برد بە دەستێکى پاکەوە، وهیچ هەوڵێک نەما بۆ پتەوکردنى دەوڵەت، وپینەکردنى هەڵوەشاوییەکانى، وچاکردنەوەى وێرانەکانى نەیگرتبێتەبەر!!

بە بەرگەکەى خۆى هات و هەر بەو بەرگ و پێداویستییانەوە رۆشت، عیڕاقێکى پارچەپارچەکراوى بەدەستەوە گرت کە چارەکێکێى داگیرکرابوو، وچارەکەکەى تریشى برسیبوو، وچارەکى سێەمیسى ونببوو لەنێو گەندەڵی، وپاشکۆیەتى و شوناسى خۆى لەدەستدابوو، و روخساریشى شێواندبوو!

عەبادى خەزێنەکانى عیڕاقى کردەوە بینى هەمووى چۆڵن بێجگە لە هەندێک پارە نەبێت کە مالیکی بیریچووبوو کە لەوێدایە، یان فرانەکەوتبوو بیاندزێت! وسەبارەت بە سووپا، سووپایەکى تێکشکاو و بەزێنراو بەجێ مابوو، کە فەرماندەکانى بەر لە سەربازەکانى هەڵهاتبوون، لە پەرژینێکەوە کە خەڵکى عیڕاقى دەپاراست ببوو بە کۆمەڵێک جنیڕال تاڵانچى و قاچاخچى کە هیچ نەما نەیدزن.

پیاوەکە هەوڵیدا پارچەکانى لاشەى عیڕاق بەیەک بنێتەوە و بەپێى توانراو سەرکەوتوو بوو لەمەدا، ولەبرى ئەوەى خەزینەکان بە بەتاڵى رابسپێرێتەوە دووبارە پڕیکردەوە بە پارەیەکى زۆر کە سەرچاوەکەى دەستپێوەگرتن و نەهێشتنى بەفێڕۆدان بوو، وهەوڵیدا دەوڵەت تەرشیق بکاتەوە و جومگەکانى ماشێنە کارگێڕیی و ئابوورییەکەى چەور بکاتەوە، ونەهێشتنى شلبوونەوە کە بەهۆى قەڵەوبوونەوە وایلێهات کۆمەڵیک گرێى شێرپەنجەیى درووست کرد.

مافى ئەوەمان هەیە کە بەراوردێک بکەین لەنێوان ساڵانى حوکمى عەبادى و ساڵانى حوکمڕانییەکانى پێش خۆى بۆ ئەوەى بڕیار بدەین لەسەر پیاوەکە کە ئایا سەرکەوتوو بوو لە گرتنە دەستى چاکسازیى، یان کەشتى عیڕاقى بەرەو چارەنووسێکى نادیار برد وەک ئەوەى کە دژەکانى دەیڵێن؟

نرخى نەوت لە نزمترین ئاستەکانیدا بوو کاتێک کە عەبادى سەرۆکایەتى حکومەتى گرتە دەست، وتێچووى جەنگیش نیوەى بودجەى داڕماوەکەى دەخوارد لە کاتێکدا بوودجەکە لە ژیڕ بارگرانى ئەو دووڕوویەدا بوو کە عەبادى بە میرات لەوانەى پێش خۆیەوە بۆى مابووەوە، سەربارى ئەمەش کەسانێک هەبوون کە داریان دەچەقاند بە تایەکانى حکومەتدا، بەڵکو کەسانێکیش هەبوون گەمەى راکێشانى پەتى دەکرد لەگەڵ عەبادیدا ولەم پێناوەشدا هەموو هەوڵێکى دەدا بۆ ئەوەى دەوڵەت بەرەو دوا رابکێشێت!

لەنێو هەموو ئەو ئاستەنگانەدا عەبادى سەرکەوتوو بوو لەوەى توانى هەنگاوى سەرکەوتوو بنێت، وتوانایەکى سەرنجڕاکێشى سەلماند لە بەڕێوەبردنى دەوڵەتدا بەشێوەیەکى دەستپاک و  بەسەلیقە بەبێ گوێدان بە قیڕەقیڕى بۆقەکان و فیشکەى مارەکان کە هەموویان بەکۆ لە قەوزاوە بۆگەنەکانى پیلانگێڕییەکانیانەوە دەرچوون.

 


سەرکەوتوو بوو ئەوەى سەردەمى عەبادى بە ئاخ و رەحمەتەوە وەبیرهێنایەوە!

  http://iqnews.online/2020/03/29/%d8%a3%d9%81%d9%84%d8%ad-%d9%85%d9%86-%d8%aa%d8%b1%d8%ad%d9%85-%d8%b9%d9%84%d9%89-%d8%a3%d9%8a%d8%a7%d9%85-%d8%a7%d9%84%d8%b9%d8%a8%d8%a7%d8%af%d9%8a/