باشترین سەرۆک وەزیرانى عیڕاقى

ناتوانیت کۆنترۆڵى ئاڕاستەکانى راى گشتى بکەیت لە وڵاتێکدا کە ململانێى تایفیی و نەتەوەیى تێیدا دەگوزەرێت، هەروەها باڵادەستى هێزى دەرکیی و ناوخۆیى، وسەنتەرەکانى فشارى نێودەوڵەتى بەتایبەتى دواى ئەوەى کە هێزى داگیرکەرى ئەمریکا توانى دەستى بەسەردا بگرێت، وتوخمەکانى کاریگەریى و تواناى خۆبەڕێوەبردنى لێسەندەوە، و سەروەریى بەسەر خاک و ئاسمان و سامانەکانى لێ کێشاوەتەوە، وبوو بە شوێنێک بۆ دەستێوەردانى دەرەکى تەنانەت لە دیاریکردنى ئەو کەسەى کە حوکمى دەکات، وئاڕاستەکردنى بەو شێوەیەى کە خزمەت بە بەرژەوەندییە دەرەکییەکان بکات، نەک بە بەرژەوەندییە ناوخۆییە سستەکان کە بەدواى هەلێکدا دەگەڕێت بۆ ژیان.

کۆمەڵیک حکومەتى دوا بەدواى یەک درووستبوون لە عیڕاقدا لە پاش ساڵى ٢٠٠٣ کە میراتێکى ئاڵۆزى بۆ دەمایەوە لە سەردەمەکەى پێش خۆیەوە، هەروەها پەیوەندییەکى نێودەوڵەتى جەنجاڵ، وداواکارى بێکۆتا، وگەلێک کە هەندێکى یاخیی، وهەندێکى تریشى داماو، هەندێک کە داواى دەوڵەت دەکات، وهەندێکیش دەیەوێت دەوڵەت بگێڕێتەوە، هەندێکیش نازانێت فۆرمى دەوڵەت چییە، هەندێک لەو حکومەتانە هەڵسەنگێندرا، وهەندێکیشى ئەو هەلەى بۆ فەراهەم نەبوو، هەندێکیان دار خرایە تایەکانیدا بۆ ئەوەى پەکى بکەوێت، وهەندێکیان چووە نێو چەندووچوونەوە لەگەڵ یار و نەیاردا، ونەیتوانى داواکارییەکانى هیچ قۆناغێک کە پێیدا تێپەڕیوە بەجێى بێنێت، بەهۆى دەستێوەردانێکى زەبەلاح، ورەتکردنەوەیەکى ناوخۆیى لەلایەن گرووپگەلێکەوە بۆ فۆرمى حکوم، وراگەیاندنى هەندێک هێز کەوا پەراوێز خراوە، وهەندێکیشیان ئەوەیان راگەیاند کە وەکو پێویستى وەرنەگرتووە، وگەندەڵییەک کە هەموو دەستکەوتێکى داپۆشى، وململانێیەکى نەتەوەیى و تایفىى کە رێگەى نەدا بە سەقامگیربوونى دەوڵەت و دامودەزگاکانى، لەکاتێکدا هێزەکانى تیرۆر بەبێ رەحمانە و بەهەموو هێزێکییەوە هێرشى خۆى دەکرد و لە دەرەوەوە پشتیوانى دەکرا لە ئەو دەرەى کە رازى نەدەبوو یەک عیڕاقییەکى بەهێز ببینێت کە خاوەنى خۆى بێت، بۆیە بۆمب و پشتێنى تەقینەوە پارچەپارچەى کرد، شارەکان داگیرکران، خەڵکى کوژران، و دەربەدەرکران لەسەر شوناس.

ئاسان نییە بڵێیت: ئەم سەرکردەیە لەوانەى پێشووترى باشتر بوو چونکە دۆسێیە هەیە بە هەڵواسراوى ماوەتەوە، وگرفتى چارەسەرنەکراو هەیە، ورێوشوێن هەیە نەگیراوەتەبەر و لێپێچینەوەى یاسایى هەن کە دەبوو بکرایەن بەڵام هەڵوەشێنرانەوە، یان دواخران بەهۆى بوونى حیساباتى سیاسى و نفوز و فشار و هەژموونەوە بەسەر بڕیارەکە، لەکاتێکدا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان مەوداى فراوانتر وەردەگرن، ورێشدەگیرێت لە وڵات لەوەى رێچکەى خۆى بگرێت بەرەو وەبەرهێنان، وبونیادنانى پەیوەندیى هاوشان لەگەڵ دەرەوەدا، بۆ ئەوەى کۆمپانیا گەورەکان رابکێشێت بۆ گۆڕینى رووى ئەم وڵاتە دواخراوە.

ماوەى نێوانى کۆتایى ساڵى ٢٠١٤ تاوەکو ساڵى ٢٠١٨ ئەو ماوە راگوزەرە تاقانەیە بوو کە گۆڕانێکى بەخۆیەوە بینى لە پەیوەندییە دەرەکییەکانى عیڕاقدا، ودەوڵەت توانى شکۆى خۆى بەدەست بێنیتەوە، وکۆتاییەک بۆ توندوتیژى داعش و هێزە توندڕەوەکان دابنرێت، وهاوسۆزییەکى نێودەوڵەتى بۆ عیڕاقى بێبەخت راکێشرا ئەو عیڕاقەى کە بەختەکەى لە دۆخى پیاوێکى نەخۆش دەچێت کاتێک کە نزیک دەبێتەوە لەچاکبوونەوە دووبارە دەرگیرى نووشست دەبێتەوە، ئەوەتا عیڕاقیش دووبارە دەگەڕیتەوە بۆ گەڕان لەنێو خۆڵدا بۆ دەنکە خۆڵێک کە هى خۆى بێت.