دکتۆر حەیدەر عەبادی لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازی کرد لە راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی بەڕێز قاسم ئەعرەجی.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی ئەو دۆخە ئەمنییە کرا کە وڵاتەکە بەخۆیەوە دەیبینێت و چالاکردنی هەوڵی هەواڵگری بەمەبەستی راوەدونانی تاوانکاران ئەوانەی کە کردەی کوشتنەکان ئەنجام دەدەن دژ بە هاوڵاتیان و خاوەن بۆچوونەکان لە ناوچە جیاوازەکاندا.
هەروەها لە دیدارەکەدا تاوتوێی کاری راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کرا و رۆڵی لە قۆناغە داهاتووەکەدا، هاوکات ئەو پلانە چاکسازییانەی کە بەڕێز ئەعرەجی پێی هەڵدەستێت بۆ پتەوکردنی ئەدای دەزگاکە بەشێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ پێویستییەکانی وڵاتەکەدا.