سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە وەزیری تەندرووستی بەڕێز حەسەن تمیمی.
ولە دیدارەکەدا تاوتوێی واقیعی تەندرووستی کرا و ئەو رێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا وەکو شوێنەکانی کەرەنتینە کردن و دابینکردنی کەرەستەی پێویست بۆ تووشبووان.
وجەختیشکرایەوە لەسەر گرنگی هۆشیاری کۆمەڵایەتی لەلایەن هاوڵاتیانەوە لەڕێگەی پابەندبوونیان بە مەرجەکانی تەندرووستی و سەلامەتییەوە لەپێناو رێگریکردن لە هەڵکشانی ژمارەی تووشبووان و پاراستنی سەلامەتی رۆڵەکانی گەلەکەماندا.
ودکتۆر عەبادی ستایشی هەوڵەکانی سوپای سپی کرد کە پێکهاتوون لە پزیشک و کارمەندانی پزیشکی و تەندرووستی کە شەو و رۆژ لە ئەرکدان لە دژوارترین کاتەکاندا لەپێناو چارەسەرکردنی تووشبووان و پێکشەکردنی هەر شتێک کە ببێتە هۆی چاکبوونەوەیان.