دکتۆر عبادی پێشوازی دەکات لە وەزیری کشتوکاڵ
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عبادی پێشوازی دەکات لە وەزیری کشتوکاڵ

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە وەزیری کشتوکاڵ بەڕێز محەمەد کەریم.

لەدیدارەکەدا تاوتوێی واقیعی کشتوکاڵ و ئەو رێچکانە کرا کە پێشکەوتنی مسۆگەر دەکەن و هاوکات تاوتوێی پلانە داهاتووەکانی وەزارەتەکەیش کرا، هەروەها پێشکەشکردنی ئاسانکاریی بۆ جوتیاران بەمەبەستی وەدەستهێنانی ئیکتیفای زاتی لەڕووی هەندێک بەروبوومەوە، وتاوتوێی پلانی کشتوکاڵی وەرزی داهاتوو کرا و دابینکردنی پێداویستییەکانی سەرخستنی.