دکتۆر عەبادی چاویدەکەوێت بە وەزیری ناوخۆ و تاوتوێی دۆخی ئەمنی وڵاتی لەگەڵدا دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی چاویدەکەوێت بە وەزیری ناوخۆ و تاوتوێی دۆخی ئەمنی وڵاتی لەگەڵدا دەکات

دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ شەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە وەزیری ناوخۆ بەڕێز عوسمان غانمی.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی ئەمنیی و راوەدونانی شانە نستووەکانی داعش کرا و پرسی پتەوکردنی هەوڵە هەواڵگرییەکان لەپێناو دابینکردنی کەشی سەقامگیر بۆ هاوڵاتیان.

هەروەها تاوتوێی چاکسازیی کرا لە وەزارەتەکەدا بەشێوەیەک کە پارێزەری پتەوی هێزە قارەمانەکانمان بێت کە لە ماوەی پێشوودا جوانترین داستانی سەرکەوتنیان نەخشاند دژ بە چەتە تیرۆریستییەکانی داعشدا.