دکتۆر عەبادی لەگەڵ سەرۆک کۆماردا تاوتوێی دۆخی وڵات و هەڵبژاردنە پێشوەختەکان دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی لەگەڵ سەرۆک کۆماردا تاوتوێی دۆخی وڵات و هەڵبژاردنە پێشوەختەکان دەکات

سەرۆکی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ شەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی پێشهاتە نوێیەکانی دۆخی سیاسیی و ئەمنیی و ئابووریی وڵاتەکە کرا و ئەو ئاستەنگە جۆراوجۆرانەی کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت و هەروەها ئەو ریچکانەی کە تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانە مسۆگەر دەکات، هاکات پارێزەری ئەو دەستکەوتە ئەمنیانە بێت کە لەڕێگەی سەرکەوتن بەسەر چەتەکانی داعشی تیرۆریستەوە بەدەست هاتوون و پارێزەری سەقامگیربوونی ئاسایش بێت وپێویستی بەردەوامبوون لە هەوڵەکان لە پێناو نۆژەنکردنەوەی شارەکاندا.

هاوکات لە دیدارەکەدا هەڵبژاردنه پێشوەختەکە خرایە بەرباس و ئامادەکردنی کەشی گونجاو بۆ ئەنجامدانی و جەختیشکرایەوە لەسەر تەواوکردنی هەموو ئەو رێوشوێن و هەموارە یاساییانەی کە پێویستن بۆ ئەو مەبەستە هاوکات دووبارە پێشوازیی کرا لە راگەیاندنی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە لەلایەن حکومەتەوە و گرنگیی دابینکردنی هەموو کەرەستەکانی سەرخستنی.

هەروەها تاوتوێی رێکارە حکومییەکان کرا لەمەڕ پەتای کۆرۆنا و ستایشکردنی رۆڵی پزیشکەکانی سوپای سپی لە چارەسەرکردنی تووشبواندا و گرنگیی پابەندبوونی هاوڵاتیان بە رێنماییەکانی لیژنەی باڵای تەندرووستی و سەلامەتی نیشتیمانییەوە.

هاوکات دکتۆر عەبادی لەگەڵ دکتۆر بەرهەم ساڵحدا تاوتوێی بەجێهێنانی داواکارییە رەواکانی هاوڵاتیانی کرد و کارکردن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی و چاکسازیکردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت بەشێوەیەک کە مسۆگەکەری حکومڕانییەکی ژیر بێت لە وڵاتەکەدا.