دکتۆر عەبادی لەگەڵ وەزیری بەرگریدا تاوتوێی دۆخی ئەمنیی و پتەوکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکان دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی لەگەڵ وەزیری بەرگریدا تاوتوێی دۆخی ئەمنیی و پتەوکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکان دەکات

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی لە نووسینگەکەی خۆیدا، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازیکرد لە وەزیری بەرگریی بەڕێز جومعە عناد.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی ئەو دۆخە ئەمنییە کرا کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت و ئەو هەوڵانەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانمانەوە دراون بۆ راوەدونانی پاشماوەی شانە چەتەییەکانی داعشی تیرۆریست لەپێناو پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە لەدوای سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا بەدەستهاتن.

هەروەها لە دیدارەکەدا تاوتوێی گەشەپێدانی تواناکانی هێزە چەکدارەکانمان کرا لەڕێی پڕچەکردن و مەشقپێکردن و پاراستنی سنوورەکانەوە، هاوکات پلانە داهاتووەکانی وەزارەتەکە خرانە بەرباس کە تایبەتن بە بوژاندنەوە و چاکسازیکردن، بەشێوەیەک کە خزمەت بە پێشخستنی دەزگا ئەمنییەکە بکات.