ئیئتلافی نەسڕ: ئیدانەی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەرەکان دەکەین و داواکارین بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و روونکردنەوەیەکی فەرمی
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: ئیدانەی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەرەکان دەکەین و داواکارین بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و روونکردنەوەیەکی فەرمی

"ئیئتلافی نەسڕ" ئیدانەی ئەو رووبەڕووبوونەوەیە دەکات کە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران لە "گۆڕەپانی تەحریر" ئەنجامدرا، وداواکاری لێکۆڵینەوە و روونکردنەوەیەکی فەرمیین بۆ روونکردنەوەی رووداوەکە، ولێپێچینەوە لەگەڵ بەرپرسەکان و بەرپرسەکانی پێشووتری خۆشیان کە خۆپیشاندەرانیان رووبەڕووی کوشتن و تیرۆر کردەوە لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی پێشوو کە یەکێک لە دەرەنجامەکانی ئەو ناڕەزایەتییانە پێکهێنانی ئەم حکومەتی ئێستا بوو بۆ ئەرکی راگوزەر.

و"ئیئتلافی نەسڕ" داوا لە حکومەت دەکات بە دوورکەوتنەوە لە سیاسەتی  سەرکوتکردن لە مامەڵەکردندا لەگەڵ داواکانی خۆپیشاندەرە هێمنەکان، هەروەها داواکارە لە حکومەت دووبارە فۆکەس بخاتە سەر ئەرکەکانی بۆ قۆناغە راگوزەرەکە و ئامادەکاری بکات بۆ هەڵبژاردنەکان و کەشی درووست بخوڵقێنێت بۆ ئەنجامدانی، وکاری جیددی بکات بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بۆ گەل.