دکتۆر عەبادی لەگەڵ باڵیۆزی بریتانیا تاوتوێی دۆخی عیڕاق وناوچەکەی کرد وئەو ئاستەنگانەی کە رووبەڕووی وڵاتەکە بووەتەوە
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی لەگەڵ باڵیۆزی بریتانیا تاوتوێی دۆخی عیڕاق وناوچەکەی کرد وئەو ئاستەنگانەی کە رووبەڕووی وڵاتەکە بووەتەوە

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی بریتانیا لە بەغداد بەڕێز ستیڤن هیکی.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا هاوکات دۆخی عیڕاق وناوچەکە ولێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر جیهان لەکۆی بوارەکاندا، هەروەها ئەو ئاستەنگانەی کە عیڕاق رووبەڕووی بووەتەوە ویارمەتیدانی بۆ تێپەڕاندنیان.