دكتور حەیدەر عەبادی پێشوازیی دەکات لە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دكتور حەیدەر عەبادی پێشوازیی دەکات لە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم

دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ ، ئەمڕۆ دووشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە سەرۆکی رەوتی حیکمە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی پێشهاتە سیاسی وئەمنی وئابوورییەکان کرا وهاوکات یەکخستنی هەڵوێستەکان لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی کە رووبەڕووی وڵاتەکە بووەتەوە ودابینکردنی خزمەتگوزاریی بۆ هاوڵاتیان.

وجەختیشکرایەوە لەسەر ئەوەی ئەم قۆناغە ئاوارتەیەی کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت پێویستی بە دووهێندەکردنی هەوڵەکانە لەسەر ئاستی تەشریعی و جێەبجێکاریی لەپێناو دەربازکردنی وڵاتەکە لەو قەیرانانەی رووبەڕووی بووەتەوە.