عەبادى نە ئەمریکییە نەش سەعودى و ئێرانى، ئەو عیڕاقییە بە خوێن و ئینتیما و دڵسۆزى و کردار،.. سیاسەتەکەى تایبەتمەند بوو بە ژیریی، وپەیوەندیى هاوسەنگى سەرپێخست لەگەڵ ئەو وڵاتانەى کە لە ململانێدان وەکو سەعودیەى عەرەبى و ئێران و ئەمریکا،.. کرۆکى دیدگاى عەبادى و نەسڕ میحوەربەندە لەسەر هاوسەنگى لە سیاسەتى دەرەوەدا بەپێى بنەماى رێساکانى رێزگرتنى یەکترى و پاراستنى سەروەریى و بەرژەوەندى هەمەلایانە، چونکە عیڕاق ناتوانێت سەقامگیرى بەدەست بێنێت بەبێ هەڵوێستى هاوسەنگ ئەمەش بەلەبەرچاوگرتنى بەرژەوەندییە عیڕاقییەکان. ئەوەى چاوەڕێیە عەبادى و نەسڕ لایەنگیری بکات، ئێمە سازش ناکەین لەسەر بەرژەوەندى وڵاتەکەمان،.. نەسڕیش دژ بە هیچ کەسێک نییە، وباوەڕمان بە هاوکارى و تەواوکەرى بەرژەوەندییەکانە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئێمە شوێنێک یان رێڕەوێک نین بۆ بەرژەوەندی وئەژینداى بێگانەکان ئیتر هەر لایەنێک بێت و ئەمەش بەهەر نرخێک بێت.
دیدگا و پابەندبوونەکانمان