لەگەڵ دەستپێکردنى (گفتوگۆکانى عیڕاق و ئەمریکا) لە ١٠-١١/٦/٢٠٢٠، لە بەیاننامەیەکى گشتیدا ئیئتلافى نەسڕ جەختیکردەوە لەسەر ئەم میحوەرانەى لاى خوارەوە:
- دەبێت گفتوگۆکان دەرەنجام، ببێت بە مفاوەزاتی جیددی فرەکەیس و فرەئاست کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی عیڕاق بکات و دەبێت بەهیچ شێوەیەک وابەستەی هیچ میزاج و ئەژیندایەکی تایفی و مەزهەبی و حیزبی نەبێت، چونکە بەرژەوەندییە باڵاکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە لاوەکییەکان بونیادنارنرێت. وعیڕاقیش وەکو دەوڵەتێک زۆر پێویستی بە پەیوەندیی ئەرێنی هەیە لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا چونکە ئەم پەیوەندییانە کاریگەری بونیادی خۆیان هەیە لەسەر سەروەریی و ئابووریی و سەرتاپای کەیانەکەی.
- دەبێت لایەنی عیڕاق ئامادە بێت بۆ گفتوگۆ، لەڕێگەی ئامادەکردنی فایلی گفتوگۆکان لەسەر بنەمای (نەخشەڕێگایەکی مەنهەجیی وبەرژەوەندییانە) و بە دید وهەڵوێستێکی روون و سەرتاپاگیرەوە، ودەبێت گفتوگۆکە بونیادبێت لەسەر بنچینەیەکی سێکوچکەیی: بەرژەوەندییە باڵاکانی عیڕاق، واقیعیەتی سیاسیی، وتێکەڵبوونی بەرژەوەندییەکان.
- لەبەرژەوەندیی عیڕاقدا نییە دژایەتی هیچ لایەنێک بکات، هەروەها لە بەرژەوەندیی عیڕاق وناوچەکە وجیهاندا نییە عیڕاق لایەنگری هیچ میحوەرێکی هەرێمی یان دەوڵەتی بکات، لایەنگیریکاری بۆ عیڕاق هۆکارە بۆ درووستکردنی ململانێی جیۆسیاسی گەورە کە یەکپارچەیی عیڕاق و سەقامگیریی ناوچەکە دەخاتە ژێر هەڕەشەوە. وئەو تیۆرە سەنتڕاڵەی کە دەبێت دەوڵەتی عیڕاق لەسەر بنەماکەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی و رۆڵە هەرێمییە دوڵەتییەکەی خۆی بونیاد بنێت بریتییە لە: تیۆری (عیڕاقی سەنتڕاڵ) نەک عیڕاقی پەراوێز و عیڕاقی لایەنگر.
- پێکهاتنی پرسەکانی سەروەریی عیڕاق وبەرژەوەندییە سیاسی وئابووری وکولتووری وزانستی ..وهتدەکانی لەگەڵ هەموو وڵاتە بیانییەکاندا لەسەر ئەم بنەمایانەی لای خوارەوە بونیاد دەنرێت: یەکدەنگی هەڵوێستی عیڕاقی، بەرپاکردنی تیۆری عیڕاقی سەنتراڵ، پەیوەندیی ئەرێنی لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا، بێلایەنی، دوورخستنەوە وبێلایەنکردنی عیڕاق لە ململانێی دەوڵەتەکاندا، هەڵوەشاندنی پەیوەندیی عیڕاق بە فایلە هەرێمییە تەقیوەکان، سیاسەتێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکان بکات، هەروەها کردنی ئابووری وبەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان بە بنەمای یەکەمی هەماهەنگی.
- کەیسی بوونی سەربازیی بیانی، و بەدیاریکراویش ئەمریکیی، بەهۆی دۆخی شەڕی دژ بە داعشەوە بووە و بە داوای فەرمی لەلایەن حکومەتەکەی بەڕێز مالیکی هاتوون، لەگەڵ کۆتایی هاتنی جەنگەکە حکومەتەکەی دکتۆر عەبادی خشتەیەکی کاتی دانا بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو هێزە سەربازیانە، بەڵام حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی پرۆسەکەی راگرت. ئەمڕۆ عیڕاق پێویستی بەم هەموو هێزانە نییە، پێویستی بە رێژەیەکی دیاریکراوی کەم هەیە بۆ مەبەستەکانی راهێنان و پاڵپشتی لۆجستی وهەواڵگری بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کە فراوان دەبێتەوە و تێکهەڵدێت بە شێوەیەکی هەرێمی و نێودەوڵەتی، وعیڕاقیش پێویستی بە پشتیوانییەکی نێودەوڵەتی هەیە لەم رووەوە. ودیاریکردنی ژمارە و ئەرکەکانی ئەم هێزانە لەڕێی رێککەوتنێکی دووقۆڵییەوە دەکرێت لەنێوان عیڕاق و وڵاتانی تردا، ئەمەش حکومەتی عیڕاقی پێی هەڵدەستێت بەپێی پێویستییەکانی ئاسایش و پێویستییەکانی سەروەریی عیڕاق.
- دەبێت عیڕاق پشت ببەستێت بە میحوەرە فراوانەکان لە رێککەوتنی چێوە ستراتیژییەکەدا لەگەڵ ئەمریکا کە پەرلەمانی عیڕاق لەساڵی ۲۰۰٨ دەنگی لەسەردا، وبەرتەسکنەکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا بۆ تەنیا پرسێکی عەسکەری وسیاسیی رووت، ئەمەش لەڕێگەی ئەوەوەی کە وا بکرێت رێککەوتنە سیاسییەکە خزمەت بە عیڕاق بکات و خزمەت بە هەستانەوەی بکات لەڕووی ئابووری وزانستی و پەرەسەندنەوە، و زەروورەتی موزایەدەنەکردن بە بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتەوە کە ناکەوێتە خانەی پێشکەوتنی وڵاتەوە.
- دەبێت عیڕاق بۆ بەهێزکردنی میحوەریەتی وبێلایەنی خۆی گفتوگۆی ستراتیژی بکاتەوە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی سەنتڕاڵی جیهاندا بەپێی هەمان ئەو مەنهەجەی کە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان و لایەنی تردا پەیڕەوی دەکات، بۆ دۆزینەوەی شەراکەتی رەسەن کە بەهێزی وپێشکەوتن وبێلایەنی عیڕاق پتەو بکات، بەپێی پێویستیی بەرژەوەندییەکانی وسەروەرییە نیشتیمانییەکەی.