- ئیئتلافى نەسڕ شیعەگەرا نییە، ئێمە ئیئتلافێکى نیشتیمانین کە هەموو ناونیشانە ئیتینى و تایفییەکنى تێپەڕاندووە، وبنک ونوێنەرەکانمان لە هەموو تایفە ومەزهەبەکان پێکدێن،.. وئێمە سیاسەت ناکەین لە پێگەیەکى نەتەوەیى یان تایفییەوە، بەڵکو لە پێگەیەکى تەواو نیشتیمانییەوە.
- ئێمە باوەڕمان بە بەرە تایفى و ئیتنییەکان نییە لە پێکهێنانى ژیانى سیاسى و بەڕێوەبردنى سیستەمى حوکمدا، وعەبادیش رووبەڕووى ریزبوونى تایفى ئیتنى وبەشبەشێنە بوویەوە بە زنجیرەیەک بڕیار وفەرمان لە سەردمى حوکمڕانییەکەیدا.
- پێمان وایە داخرانى ئاسۆکانى حوکمڕانى بەهۆى رێککەوتنى رەچەڵەکى وتایفى و پێکهاتەیى حزبی و بەشبەشێنەوە روویداوە، ودەبێت بیشکێنین لەپێناو دامەزراندنى سیستەمێکى هاوڵاتیبوون کە بونیادبێت لەسەر بنەماکانى: نەتەوەى نیشتیمانپەروەر، دەوڵەتى دەزگایى، شوناسى یەکگرتوو، وبەرژەوەندى هەمەلایەنە.