ئامانجى ئیئتلافى نەسڕ بونیادنانى دەوڵەتێکى یەکگرتووە، دەوڵەتى هاوڵاتیبوون و دزگا وسەروەریی، بۆ بەدەستهێنانى ئەمەش جەختدەکاتەوە لەسەر:
- پابەندبوون بە یەکگرتوویی عیڕاق و سەروەریى و سەربەخۆییەوە هاوکات سازانى لەگەڵ ژینگە هەرێمى و نێودەوڵەتیەکەدا، لەسەر بنەماى تایبەتمەدنێتى خۆى و بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانى بەبێ هیچ پاشکۆیەتى ونامۆبوونێک.
- پابەندبوون بە دەستوور وەکو مەرجەعییەتى دەوڵەت، وپابەندبوون بە بێلایەنى دادگا وحوکمەکانى بۆ یەکلایى کردنەوەى ناکۆکییە دەستورییەکان، هەروەها دەساودەسکردنى ئاشتیانەى دەسەڵات لەڕێگەى هەڵبژاردنى ئازاد وپاکەوە، وپابەندبوون بە هاوڵاتیبوون وەکو یەکانگیرییەکى ئینتیماى سیاسى ویاسایى بەهەموو ئەرک و مافەکانییەوە، هەروەها بە پاراستنى مافى مرۆڤ و ئازادییە سیاسى و مەدەنییەکان.
- پابەندبوون بە دامەزراندنى دەسەڵاتێکى کاریگەر وچالاک وپتەو، وجەختکردنەوە لەسەر ئەوەى حکومەت خۆى بەرپرسیارە لە چەسپاندنى ئاسایش و پاراستنى هاوڵاتیاندا، وقەدەغەکردنى هەر جۆرە بوونێکى سەربازى وچەکدار لەدەرەوى چێوەى یاسا.
- پابەندبوون بە چاکسازیکردنى سیاسەت و پلان و بەرنامەکانى دەوڵەت بەشێوەیەک کە زامنى گرتنەبەرى ئابووریەکى ئازاد وفرەسەرچاوە بێت، وبەردەستخستنى سیستەمێکى پەروەردەیی نوێ وپێشکەوتوو، وڕاگەیاندنێکى ئازاد وبەرپرسیار، وکۆمەڵگایەکى مەدەنى چالاک، وژیانێکى کولتوورى و هونەرى و وەرزشى ئەکتیڤ.
- پابەندبوون بە رێنماییەکانى پیشەییبوون ودەستپاکى ولێهاتوویی وشەفافیەت و لێپێچینەوە، لەبەڕیوەبردنى دەزگاکانى دەوڵەتدا بەپێى بنەماکانى حوکمڕانى ژیر. وپابەندبوون بە رێزگرتن لە فرەیی و تایبەتمەندى ئاینەکان و نەتەوە و مەزهەب و ئیتینەکان لە چوارچێوەى شوناسى کۆکەرەوەى نیشتیمانیدا، وچەسپاندنى پێکەوەژیان ولێبوردەیى و برایەتى و قبووڵکردنى یەکتر بەچاوپۆشین لە ئاین و نەتەوە و تایفە وئیتیکى کەسەکان، ورووبەڕووبوونەوەى تیرۆر و توندوتیژى، ورووبەڕووبوونەوەى مەنهەجى تەکفیکردن و هاندانى تایفەگەرى و راسیزم وپاکتاوى رەگەزى، وپابەندبوون بە بەردەوامى لە پڕۆژەکانى پێکەوەژیان وتێکەڵکردن و ئاشتى کۆمەڵایەتى بەمەبەستى زامنکردنى دادپەروەرى و یەکسانى و مافى هەمووان.
- پابەندبوون بە رزگارکردنى دەوڵەت و دەزگاکانى لە سیستەمى بەشبەشێنەى رەگەزى و تایفى و حیزبى، وپێکهێنانى حکومەت لەسەر هەردوو بنەماى شایستەی سیاسى و نیشتیمانى بەشێوەیەک کە تەواوکاریى نیشتیمانى زامن بکات دوور لە تاکڕەویکردن لە دەسەڵاتدا یان پەراوێزخستن و بەشبەشێنە.
- پابەندبوون بە چاکسازی دەزگایی گشتگیر، وڕووبەڕووبونەوەى گەندەڵى (لەوانەش مەحسووبییەتى سیاسى وبەشبەشێنە و خزمایەتى)، وکارکردن بۆ پتەوکردنى دەزگاکانى دەوڵەت لەسەر هەردوو ئاستى مەرکەزى و خۆجێیی.
- پابەندبوون بە دابینکردنى پاراستنێکى تەشریعى و دەزگایی بۆ هەموو کەمینە ئاینى و نەتەوەیى و تایفى وئیتنییەکان، وزامنکردنى پەراوێز نەخستن و دوورخستنەوەیان یان دەستدرێژیکردن بۆ سەریان، وقەرەبووکردنەوە وگێڕانەوەیان بۆ ناوچەکانى نیشتەجێبوونیان، وڕێزگرتن لە تایبەتمەندییە ئاینى و مەدەنییەکانیان. وپابەندبوون بە گێڕانەوەى ئاوارەکان بۆ ناوچەکانى خۆیان و بەردەستکردنى سەقامگیریی و بونیادنانەوەى گشتگیر.
- پابەندبوون بە پاراستن و بەهێزکردنى رۆڵى ژنانى عیڕاق، وقەدەغەکردنى هەموو شێوە جیاکارییەک لە دژیان، وگرتنەبەرى رێوشوێنگەڵیک کە گونجاو بێت لەگەڵ پلانى کارکردنى نیشتیمانى و بڕیارى ئەنجوومەنى ئاسایش ١٣٢٥. وجەختکردنەوە لەسەر جێبەجیکردنى بڕیارە تایبەتەکان سەبارەت بە نەهێشتنى توندوتیژى دژ بە ژنان و ستراتیژى نیشتیمانى پەرەپێدانى ژنان و ستراتیژى نیشتیمانى بۆ گەشەپێدانى ژنانى لادێ و بەتواناکردنى ژنان لە رێگەى پێکهێنانى سندووقێکى تایبەت بە پشتیوانیکردنیان، ویەکسانى لە دابینکردنى هەلى کار بۆیان، وبڵاوکردنەوەى کولتوورى مافى مرۆڤ و زامنکردنى نوێنەرایەتیکردن و بەشاداریکردنى یەکسانى ژنان. وپابەندبوون بە زامنکردنى مافى نەوجەوانان و بەساڵاچووان و دەرکردنى پاراستنى تەشریعى بۆیان، وجەختکردنەوە لەسەر ئامانجەکانى یاساى چاودێریکردنى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانى ژمارە ٣٨ بۆ ساڵى ٢٠١٣.
- پابەندبوون بە هەستانەوەى کەرتەکانى پەروەردە و رۆشەنبیرى و راگەیاندن و هەونەر و وەرزش و گرتنەبەرى وەکو پەناگەگەلێک بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەى کۆمەڵگا و پتەوکردنى بەها و داهێنان و داهاتەکانى و بونیادە ژێرەخانییەکەى.
لەسەر بنەماى ئەم پابەندبوونانە، رەوتى نەسڕ لە پێگەکانى خۆیەوە کار دەکات لە کۆمەڵگا و دەوڵەت و حوکمدا بۆ:
یەکەم: تەواوکردنى ئەرکەکانى بونیادنانى دەوڵەتێکى دادپەروەر و سەرکەوتوو و بەهێز، ورێکخستنى پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان و پارێزکاکانى عیڕاقدا لەسەر بنەمایەکى دەستوورى و یاسایى، وپاڵپشتیکردنى نەهجى لامەرکەزى لە بونیادە کارگێڕى و داراییەکانى دەوڵەتدا، وپاراستنى یەکگرتوویی دەوڵەت و چەسپاندنى دەسەڵاتە ئیتحادییەکانى بەسەر هەموو خاکەکیدا.
دووەم:تەواوکردنى چاکسازییە پەیکەرییەکان لە دەزگاکانى دەوڵەتدا بەمەبستى پەرەپێدانى کارکردنەکانیان، ئەمەش پێویستى بە نەهێشتنى گەندەڵى و بەفێڕۆدان و زیادەڕەوییە لە پارەى گشتیدا، وپەرەپێدانى دەزگاکانى دەوڵەت لەوانەش هەردوو دەزگاى سەربازى و ئەمنی، و سەپاندنى ئاسایش لە شارەکاندا بەمەبەستى فەراهەمکردنى سەقامگیری بەپێى یاسا، وقەدەغەکردنى چەک لەدەرەوەى دەستى دەوڵەت و دەسەڵاتەکانى، وسنووردانان بۆ دەستدرێژیکردن بۆ سەر سەروەریى دەوڵەت لە ناوەوە و دەورەوە.
سێیەم:تەواوکردنى ئەرکەکانى بونیادە ژێرخانییەکانى تەواوى شارەکانى عیڕاق بەتایبەتى ئەوانەى کە زۆر پشتگوێ خراون و زیاتر زیانپێگەیشتوون، هەروەها گێڕانەوەى ئاوارەکان و نۆژەنکردنەوەى شارەکان وچارەسەرکردنى پاشماوەکانى تیرۆر. وپەرەپێدانى کارکردن و خزمەتگوزارییە دەزگاییەکانى دەوڵەت پەیوەست بە توێژە گەنجەکە و گرتنەبەرى وەکو بنەمایەک بۆ گەشەپێدان و دابینکردنى هەلى کار. وکاراکردنى بەرنامەکانى شیاندن و گەرەنتى کە پەیوەستە بە توێژە خاوەن قوربانى و پەراوێزخراو و هەژارەکە و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، وبەردەوامبوون لە پڕۆژەکانى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى و چەسپاندنى سەقامگیرى و ئاشتى بەردەوام.
چوارەم: تەواوکردنى هەستانەوە بە کەرتەکانى دەوڵەت، کەرتەکانى: ئابوورى، دارای، بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵ، پەروەردە، وپەرەپێدانى گشتگیر، بەپێى بنەماکانى حوکمڕانى ژیر. وبەردەوامبوون لە سیاسەتەکانى کرانەوە بەڕووى جیهاندا بۆ خزمەتکردنى ئاسایش وئابوورى وبەرژەوەندییەکانمان بەبێ خزانە نێو سیاسەتى میحوەرەکانەوە.