- نیشتیمانیى (نەسڕ) کە بونیادە لەسەر هاوڵاتیبوون و سەروەریى دەزگاکان وحوکمى یاسا، ولەسەر ئاستى شوناسى سیاسی و سیاسەتى گشتى خۆى و کارکردنى مەیدانى خۆئازادکردووە لە سەنگەرگیریى نەتەوەیى و تایفى و حیزبى .
- میانڕەوى (نەسڕ) و ناوەندی(وەسەتى)ـبوونى وەکو پڕۆژیەکى سیاسى کە کار دەکات بۆ بەدەستهێنانى هاوسەنگى ناوخۆیى و دەرەکى لەسەر ئاستى پەیام/خیتاب و سیاسەت، لەپێناو یەکگرتن وسەروەریى نیشتیمانى.
- شێوازى بەڕێوەبردنیى وڵات لە ٢٠١٤-٢٠١٨ تایبەتمەند بوو بە هەستى بەرزى بەرپرسیارێتى و تواناى چارەسەرکردنى لێکدژییە ناوخۆیى و دەرەکییەکان وبەڕێوەبردنێکى سەرکەوتوو و بەدەستهێنانى دەستکەوتەکان بە شێوازى سیاسەتى نەرم کە ریشەداکوتیو بوو لە کۆى بەڕێوەبەرى حوکمڕانییەکەدا
- نوێنەرایەتیکردنى (نەسڕ) بۆ کۆى چینەکانى کۆمەڵگاى عیڕاقى ئەوانەى کە خۆیان نادۆزنەوە لە قەوارە نەتەوەیى و تایفەگەرەکاندا لەسەر ئاستى شوناسى فیکرى و کارى سیاسییان .