حوکمڕانى کاریگەر
دیدگا و پابەندبوونەکانمان

حوکمڕانى کاریگەر

  • نەسڕ پشتبەستووە بە رێچکەى (حوکمڕانى کاریگەر) لە بەڕێوەبردنى وڵاتدا. وحوکمڕانى گاریگەر ئەو شێوازە حوکمەیە کە ئەرکەکانى خۆى بەجێدێنێت لە بەڕیوەبردنى حوکمدا بە شێوەیەکى چالاک (لە نێو هەر دۆخێکدا) بە پشتبەستن بە پێنج کوچکەى:

  • دیدى سیاسیی و بەرنامەیى روون.
  • بەڕێوەبردنێکى سیاسی پتەو.
  • پابەندبوونى نیشتیمانى بێلایەن.
  • چاکسازى بەردەوام لە جەستەى وڵاتدا.
  • باشترین کەڵک وەرگرتن لە وزە مرۆییەکان و داهاتەکانى بەردەست.

 

  • ساڵانى حوکمى د.حەیدەر عەبادى ٢٠١٤-٢٠١٨ سەلماندى کە دەتوانێت حوکمى وڵات بکات بەشێوەیەکى چالاک سەربارى داڕمان وپەرشبوون و تیرۆر و بەتاڵانبردنى داهات وسەروەریى، بەڵام توانى وڵات بنێتەوە سەرپیى خۆى و رووبەڕووى ئاستەنگەکان ببێتەوە و هەڵیانگێڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانى سەرکەوتنى نیشتیمانى. رێچکەى (حوکمى کاریگەر) هۆکارى گۆڕینى شکستەکان بوو بۆ سەرکەوتن سەرەڕاى ئەوەى کە بونیادى سیستەمە سیاسییەکە هەر وەک خۆیەتى، هەمان ئەو توخمانەى کە شکستى بەرهەمهێنا هەر هەمان توخمبوون کە سەرکەوتنى هۆنییەوە، هەموو ئەوەى کە گۆڕدرا شێوازى بەڕێوەبردنى حوکم بوو،.. ئەوەى وات لێدەکات لە نەینەوادا ببەزێنرێیت سەرەڕاى ئەوەى خاوەن چوار فیڕقەى سەربازى بیت شێوازى بەڕیوەبردنى حوکمە، وئەوەشى وات لێدەکات سەرکەوتن بەدەست بێنیت بە ژمارەیەکى کەمترى جەنگاوەرەوە بە هەمان شێوە شێوازى بەڕێوەبردنى حوکمە، وئەوەى وات لێدەکات شکست بێنیت لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکان لەکاتێکدا ١٢٠ ملیار دینار داهاتە ساڵانەکەتە، وبناڵێنت بەدەست لەیەکترترازانى یەکگرتوویى نیشتیمانى، وبناڵینیت بەدەست فەوزا و کەڵەگابوون بەسەر دەوڵەتەوە و دەستبەسەرداگرتنى مەرکەز لەلایەن پەڕەکانەوە، ولە پەڕگیرییەکى نێودەوڵەتییدا بیت، وڵاتەکەیشت لەژێر سایەى دەسەڵاتى بێگانەدا بێت ..هتد شێوازى بەڕێوەبردنى حوکمە،.. ئەوەشى وات لێدەکات ئەم کارەساتانە هەڵگێڕیتەوە و بیکەیت بە سەرکەوتنى گەل و وڵات شێوازى بەڕێوەبردنى حوکمە،.. ئەوەى جیاوازە لێرەدا کە دەرەنجامى جیاوازیشى دەبێت شێوازى بەڕیوەبردنتە بۆ حوکم، کە وا دەکات لەجیاتى حوکمڕانییەکى سست و شکستخواردوو حوکمێکى کاریگەر و سەرکەوتوو پێشکەش بکەیت،.. وئەمەیە کە عەبادى جێبەجێى کرد.

    پڕۆژەکەى نەسڕ لە حوکمدا چەسپاندنى (حوکمڕانى کاریگەرە) کە عەبادى لە ساڵى ٢٠١٤ گرتییەبەر بۆ گەیشتن بە حوکمڕانییەکى ژیر، کە پێى وایە پێویستە زنجیرەیەک چاکسازى گشتگیر بگیرێتەبەر کە لێهاتوویى حوکم مسۆگەر بکات بەشێوەیەک کە رووبەڕووى ئاستەنگەکان ببێتەوە و پەسەندێتیشى هەبێت، لەو چاکسازییانەش :

  • دەربازکردنى دەوڵەت و دەزگاکانى لە سیستەمى بەشبەشێنەى نەتەوەیى وتایفیى وحیزبی بەرەو بەدەستهێنانى مافى هاوڵاتیبوون وسیستەمى خزمەتى مەدەنى بەمەبەستى بەجێهێنانى دادپەروەریى و یەکسانیى چانسەکان.
  • پێکهێنانى حکومەتەکان لەسەر بنەماى هەردوو شایسستەکانى (هەڵبژاردن و نیشتیمانیبوون) بەشیوەیەک کە مسۆگەرکەرى یەکانگیرى نیشتیمانى و تاکڕەوى نەکردن بە حوکم و پەراوێز نەخستنى ئەوانەی تر بێت.
  • کۆتاییهێنان بە دیاردەى تێکەڵبوونى دەزگا دەوڵەتییەکان لەگەڵ کەیانە سیاسییەکانەدا بەمەبەستى زامنکردنى کارکردنێکى پیشەوەرانە و بێلایەنانەى دەوڵەت، ومسۆگەرکردنى پەیوەستبوونى دەوڵەت و دەزگا دەستوورییەکانى بە بەڕێوەبەرى حوکم وەکو مەرجەعییەت، ویەکخستنى ئەکتى دەوڵەت و تایبەتکردنى شەرعییەت و چەک و دەسەڵات تەنیا بۆ دەسەڵاتە رێپێدراوە یاساییەکان، وپتەوکردنى ئاسایش بەپێى پێوەرەکانى ئاسایشى تاکەکەسییە گشتگیرەکان، وپتەوکردنى هەماهەنگى و بێلایەنى ئەرێنى عیڕاق لەڕووى هەرێمى و نێودەوڵەتییەوە.
  • بەردەوامبوون لە ئاشتەواییکردنە کۆمەڵایەتییەکان بەمەبەستى زامنکردنى پێکەوە ژیان وئاشتى بەردەوام بۆ قۆناغى پاش داعش.
  • چاکسازیى دەزگایى گشتگییر لەو چوارچێوەیەشدا نوێکردنەوەى سیستەمى کارگێڕى و بازدان بەرەو حکومەتێکى ئەلیکترۆنى، وهەنگاونان بەرەو بەئامێریکردن، گرتنەبەرى پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ هەڵسەنگاندنى ئەداى دەزگایى لە وەزارەتەکانى دەوڵەتدا، وکاراکردنى پێوەرەکانى دەستنیشانکردنى لیدەرەکان بۆ پڕکردنەوەى پۆستە لیدەرییەکان وکارپێکردنى بەرنامەى تایبەت بۆ راهێنانیان، وگرتنەبەرى سڕینەوە و چارەسەرکردنى گرفتەکانى شلبوونەوەى پیشەیى و بیرۆکراسى، وپتەوکردنى یاسا و رێکارە دەزگاییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى.
  • گەشەپێکردنى ئابوورى لەسەر بنەماى هەمەڕەنگکردنى ئابووریى پیشەسازی وبازرگانی وکشتووکاڵی، وپێشخستنى ژێرخان لەڕووى رێگاوبان وپرد وبەندەر و فڕۆکەخانەوە.
  • گرنگى پێدانى تایبەت بە کەرتى تەکنۆلۆژیاى زانیارى و پەیوەندیى و پیشەسازییە ستراتیژیی وتەحویلییەکان .
  • پەرەپێدانى خوێندن وسیستەمى تەندرووستى و ژێرخانى کولتوورى و هونەرى و وەرزش.
  • پەرەپێدانى ژن و بەهێزکردنى رۆڵى سیاسى و رابەرایەتى و هەستانەوەى، بەهەمان شێوەیش لە بازاڕى کاردا.
  • پەرەپێدانى گەنجان و بەتواناکردنى لەڕووى سیاسى و کۆمەڵایەتى و لە بازاڕى کاریشدا.
  • زامنکردنى تۆڕەکانى پاراستنى کۆمەڵایەتى وەکو چاودێرى و پاراستن وکەمکردنەوەى هەژاریى و گەرەنتى کۆمەڵایەتى.