((وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ))
- سەرتاپاى ژیان دووالیزمى چاکە و خراپەیە، ململانێى فیکر وئیرادەکانە و پرۆژەى (چاکە و خراپە) جموجۆڵى مێژووە، ومێژووش پەڕاوەکانى چاکە و تیانووسەکانى خراپەیە، ودەبێت شوێنى خۆمان بزانین لەم دووالیزمەدا.
- مێژوو وەکو جوڵەى تێکۆشان و خەباتى مرۆڤ بریتییە لە تەجەلابوونى دووالیزمى چاکە و خراپە لە سیاسەت و کۆمەڵایەتى و فیکر وئیرادە وئامانج ..وهتددا،.. وتەمەن وچالاکییەکانمان بریتیین لەوانەى کە دەیڵێین ودەیکەین وبەرهەمى دێنین.. ئەمانەش هیچ نیین بێجگە لە جەختکردنەوەى ئەم ململانێیە لە تەجەلابوونە مێژووییەکانیدا،.. حوکمى مێژووش لەسەرمان حوکمدانە بە چاکى یان خراپى بیر و کردەوە و سیاسەتەکانمان بەپێى پێوەرەکانى چاکە و خراپە، ئەم پێوەرانە پێوەرى تەراز و هەڵسەنگاندن و حوکمدانە، لەڕێى ئەم پێوەرانەشەوەیە کە سەربەرزى لە دونیا وئەجرمان لەلاى خودا بەدەست دێنین کاتێک کە سبەى دەگەڕێینەوە بۆ لاى خۆى.
- ((ولتكن منكم أمةٌ يدعون إلى الخير..))..لێرەوەیە دەستپێکەکە، دەستپێکى نیاز وقیبلەنماى کردار و کێشانى ئامانج.. ئەمە بانگەوازە بۆ چاکە،.. چاکە بەهەموو راستێتییەکانى، واتا دادپەورەیى و ماف و یەکسانى و سۆز و ئاشتى.. بۆ بەدەستهێنانى سەرکەوتن لە جوڵەى مێژوودا ((..وأؤلئك هم المفلحون)).
- ((ولتكن منكم أمّة يدعون إلى الخير ويأمرون بالمعروف وينهون عن المنكر..)).. ئەوەى دەبێت بە رێنوێنێک بۆ چاکە و رێنیشاندەرێک بۆى (ئومەت/گەل)ـە کە هەڵگرى چاکەیە وەکو پڕۆژ و ئامانجى خۆى،.. گەل جوڵێنەرى مێژووە و درووستکەرى رووداوە سەرکەوتووەکانە، ئەوانەن کە رووبەڕوودەبنەوە لەپێناو گەیشتن بە چاکە لەڕێگەى (ئەمر بە معرووف و نەهى لە مونکەر) بەهەموو راستێتییەکانى مەعرووف و مونکەرى سیاسى و کۆمەڵایەتى وئابوورى و کولتوورى و پەروەردەیى،.. چاکە وەکو مەبەست و غایەتێک پێویستى بە رێچکەى نەهى لە مونکەر و ئەمرکردنە بە مەعرووف و نەهى کردنە لە مونکەر بۆ بەدەستهێنانى سەرکەوتن، سەرکەوتن لێرەدا بەماناى سەرکەوتنى ئەزموونى مرۆیى بەهەموو راستێتى چاکەى سیاسى و کۆمەڵایەتى و ئابوورییەوە.
- هەرچەن ئامانجەکانى چاکە گەورە بن لەگەڵیاندا ئەرکەکە گەورەتر و قوراسییەکە زیاتر و بەرى سەرکەوتنەکەیشى زیاتر دەبن، شتەکە بەهەمان شێوەیە بابەتەکە سەبارەت بە دەوڵەت و مرۆڤ ومێژوو، ئەمانەش ئامانج و غایەتى چاکەى گرنگن وپێویستیان بە بەرپرسیارێتى و قوربانى دان و خوودرێژیی هەیە بۆ بەدەستهێنانیان.
- گەورەیى مرۆڤ کاتێک ئاشکرا دەبێت کاتێک کە گەورەیى چاکە تێیدا ئاشکرا دەبێت کە خودى خۆى بۆ نەزر کردووە،.. وئەوەى خۆى وبیر وژیانى ومردنى نەزر کردبێت بۆ چاکەى خەڵک و ئازادییان و خۆشیان ئەوە لە باڵاترین پێگەکانى چاکەکارانە لە ئاستى ئەوانەدایە کە زەمەنى بێ گوزەرانیان کردووە بە مێژوویەکى پڕ لە خزمەت، و چاکەیان لە درووشمەوە کردوە بە پڕۆژە و پەیڕەوى و هەڵبژاردەیەک بەشێوەیەک کە خراپەکاران نەتوانن بیسڕنەوە و دەستی بەسەردا بگرن هەرچەن هەوڵ بدەن.
- هەموو ئەوە کردارانەى کە پێیان هەڵدەستین دەبێت لەژێر پێوەرەکانى چاکەکردندا بێت بەرامبەر بە خەڵک و دەوڵەت و نیشتیمان نەک بۆ سوودمەندبوونى خۆمان وحیزبەکانمان و شووناسە بەرتەسکەکانمان و بەرژەوەندییە ئاست نزمەکانمان،.. ولادانیش لە چاکە بەرەو خراپە لە نێو جەرگەى بەلاڕێدا چوون وخیانەتە لە خودا و مرۆڤ و نیشتیمان.
- مەزنترین بنەماکانى چاکە ئەوانەن کە پەیوەستن بە پارە و شەرەف وخوێن و خاکەوە، واتا پەیوەست بە خەندە و گریانى خەڵکەوە، بەکەرامەت و شەرفیانەوە و بە ئاسایش و سەلامەتییانەوە،.. هیچ چاکەیەک نییە لە هیچ کردارێکدا ئەگەر ئەم بنەمایانە وەک ناونیشان و خەم وئامانجى خۆى وەرنەگرێت، ئەوەى دەست دەخاتە کاروبارى گشتییەوە دەبێت ئەمانە پێشەنگى بەرپرسیارێتێیەکانى بێت و دەبێت لێیان تێبگات و پابەند بێت پێیانەوە، ئەگینا دەبێت بە خراپەکار و بەڵا.
- پلەوپایە پێگەى بەرپرسیارێتییە بۆ بەرجەستەکردنى چاکە ودوورخستنەوەى خراپە لە مرۆڤ و زەوى و داهاتوو، ئەگەر پۆستەکان کران بە ئیمتیاز دەبێت بە خراپە وبەڵا بۆ زەوى و دانیشتووانەکەى، چونکە دەبێت بە دەسکەلاى من و چاوپرسێتى و ئیمتیاز و خۆسەپاندن.
- دەبێت لەوە تێبگەین بنەماى کارى سیاسى و کۆمەڵایەتییمان چاکەیە وەکو غایەتێک، بۆیە حیزب و هێزە سیاسییەکانمان ئامرازن نەک ئامانج وغایەت، دەبێت هێزى چاکەخواز بن بۆ ئەنجامدانى چاکە نەک کەیانى پەیکەرى بەرژەوەندخواز ببن بە بار بە بەسەر چاکەوە، واتا چاکەى خەڵک ودەوڵەت.
- چاکە واتاکانى دەجوڵێن و نوێ دەبنەوە بە نوێ بوونەوەى پێویستییەکانى خەڵک و ویستەکانى دەوڵەت، بۆیە دەبێت بەرپرسەکانمان و هێزە سیاسییەکانمان گەشە بکەن بەپێى گەشەکردنى پێویستى و داخوازییەکانى چاکە لەلاى مرۆڤ و دەوڵەت، گەشەکردنیش لێرەدا بە واتاى گەشەکردنى گوتار وفیکر وسیاسەت بۆ ئەوەى هێزە سیاسییەکانمان بتوانن کارابن لە ئەنجامدانى چاکە و زامنکردنى بۆ مرۆڤ و دەوڵەت، ئەگینا مێژوو تێیاندەپەڕینێت و دەبن بە لەمپەر لە بەرامبەر چاکە و بەردەوامبوونیدا.
- دەوڵەت هەموو واتاى چاکەیە، دەوڵەت بریتییە لە ئاسایش و ئابوورى و سەروەریى و کەرامەت،.. وبێدەوڵەتیش واتا فەوزا وگەندەڵى و نامۆبوون و یاساى جەنگەڵ،.. ودەبێت لەوە تێبگەین کە ناتوانین هیچ چاکەیەک بکەین بۆ هاوڵاتیان بەبێ بوونى دەوڵەت.
- دەوڵەتەکەمان پاش داڕمانى رژێمى خۆسەپێن و جیاکارى بەعسى سەدامى، لەنێو بەشبەشێنە و گەندەڵى ریشە داکوتاو و فەوزاى دەستکرد و نامۆبوونى بە بەرنامەکراودا دەژێت، وئەمڕۆ لە لاوازترین باردایە پاش ئەوەى هەناسەیەکى ژیانى هەڵمژى و رزگارى بوو لە تیرۆر ودابەشکردن و فەوزا،.. واتا گەڕایەوە بۆ هەمان زلکاو بەهۆى پاشەکشێى چاکە و دەستدرێژبوونى پڕۆژەکانى خراپە.
- ئەمڕۆ دەوڵەتەکەمان لەنێو راپەڕینێکى گەنجاندا دەژێت لەپێناو چاکسازى و گۆڕانکارى، راپەڕینە گەنجانەکەى ئوکتۆبەرى ٢٠١٩ بنەمایەکى چاکەى گشتییە ئامانجى سنوور دانانە بۆ بەڵا وگەندەڵى لە جەستەى دەوڵەتدا،.. و دەوڵەتەکەمان ئەمڕۆ زۆر پێویستى بە پڕۆژەکانى چاکەیە بۆ دوورخستنەوەى بەڵا لە زەوى و خەڵک و خاک و سەروەرییەکەى، ئەمەش بەرپرسیارێتییەکى هەرەوەزییە و پێویستە لەسەرمان بەرزترین ئاستى ئامادەیی و پاکییمان تێدا بێت بۆ بەدەستهێنانى چاکسازى، ئەگینا دەبین بە مایەى خراپە و گەندەڵى بۆ دەوڵەت نەک چاکە.
- دەوڵەتەکەمان ئەمڕۆ پێویستى بە سەرخستنى لایەنى چاکەیەتى، پێویستى بە لایەنگیرییە بۆ بنەماکانى یەکگرتوویی وسیستەم وسەروەرییەکەى، لەدەروەى سنوورى دەوڵەت هێچ نییە بێجگە لە خراپە و دووبەرەکى و ململانێ و فەوزا و پاشکۆیەتى بۆ بێگانە، ئەمڕۆ دەوڵەتەکەمان پێویستى بە پڕۆژەیەکى نیشتیمانى گەشەپێکردنە کە بتوانێت هەموو ئەو پاشخانە کۆنە پڕ لە شکست و گەندەڵى و نابەرپرسیارێتییە لە بەرێوەبردنى دەوڵەتدا چاک بکاتەوە،..بۆیە پێویستى بە حوکمڕانى کاریگەرە کە لە توانایدا بێت هەستێت بە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانى بونیادنانەوە و گەشەپێکردن و پاراستنى کەیانى دەوڵەت، وپێویستى بەهەمەهەنگى سیاسى و کۆمەڵایەتى کاریگەر هەیە بەمەبەستى زامنکردنى دوورخستنەوەى خراپەکارییەکان لە دەوڵەت، خراپەکانى پەرتبوون ونامۆبوونى کەرامەت وسەروەریى،.. ئەمەش ئەرکێکى چاکەى نیشتیمانییە و دەکەوێتە ئەستۆى هەموومان.
- پڕۆژەکەمان نەسڕ/سەرخستن و سەرکەوتنى دەوڵەتە، چونکە دەوڵەت چاکەیەکى تەواوە وبەبێ بوونى، خراپەیەکى تەواو سەروەرە،.. هەر ئەمەش بوو کە کارمان بۆى کرد دوێنى وکارى بۆ دەکەین ئەمڕۆ وسبەى،.. ئەگەر بێتو لە پێگەى دەسەڵاتدا بین یان لە دەرەوەى دەسەلات، هەرچەن پێگە و بڵندگۆ و تەختەکان فراوان و زۆر بن ئیمە پڕۆژە نیشتیمانییەکەمان نەگۆڕە، ئامانجى نەسڕ/سەرخستن ـى دەوڵەتە بۆ چاکەى خەڵک ویەکگرتووییەکەى و سەوەرى و خۆشگوزەرانییەکەى، بەمەش دەگەین بە فەلاح/سەرکەوتن..(وأؤلئك هم المفلحون).