- عەبادى هەمیشە جەختدەکاتەوە لەسەرئەوەى: هیچ کێشەیەکمان نییە لەگەڵ گەلە کوردەکەمان و هێزە سیاسییە نیشتیمانییەکانیاندا، ئێمە پێکەوە خەباتمان کرد دژ بە دیکتاتۆرییەت و نادادپەروەریى، وخوێنیشمان تێکەڵ بوو لە شەڕى رزگاریدا دژ بە تیرۆرى رەش،.. وهەردوو لامان هاوڵاتیین وهیچمان ئیمتیازمان نییە بەسەر ئەوەى ترەوە،.. ئێمە هاوڵاتى یەک دەوڵەتێکین، وچاکە و دادپەروەرى و خۆشگوزەرانیمان دەوێت بۆ هەمووان.
- عەبادى هەمیشە مومارەسەى یەک جۆر سیاسەتى نیشتیمانى یەکسانى کردووە بەرامبەر بە رۆڵەکانى گەلى عیراق بەهەموو فرەڕەنگى نەتەوەیى و تایفى و سیاسیەکانییەوە، وئەزموونی حکومەتییەکەشى شایەتحاڵى ئەمەیە، وباوەڕى بە هاوڵاتیبوون و دادپەروەرى و دیموکراسییە وەکو بنەما بۆ بونیادنان و ئیدارەدانى دەوڵەت دوور لە هەر جۆرە لایەنگیرى وجیاکارى و سەفەقات و ئەژیندایەک.
- کێشەکە لەگەڵ هەندێک لایەنى سیاسیدایە کە زۆر دوور هەنگاو دەنێن بە ویستەکانى جیابوونەوەیان و سیاسەتە دارایی و کارگێڕییەکانیان بەرامبەر بە گەلى کورد و کۆى عیڕاقییەکان کە بە پێچەوانەى دەستوور و دادپەروەرى وبەرژەوەندى نیشتیمانى هەمەلایەنەیە.
- هەڵوێستى رەتکردنەوەمان نەگۆڕە دەربارەى پرسى پارچەپارچە کردنى عیڕاق، وهەر ئێمەیش بووین کە هۆشداریماندا و نەمانهێشت تورکیا و ئێران بێنە خاکى هەرێمى کوردستانەوە، وهەر ئێمەیش بووین کە مووچە و دەرماڵەکانمان نارد بۆ کەسوکارەکانى خۆمان لە هەرێم، وهەرگیز کۆڵمان نەداوە لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى و پاراستنى ئاسایش و خۆشگوزەرانى لە هەرێمدا.
- هەموو ئەوەى کە ویستوومانە و دەمانەوێت پابەندبوونە بە دەستوور ویەکپارچەیى عیڕاق وشەفافییەتى دارایى و پابەندبوون بە پێویستییەکان سەروەریى ناوخۆیى و دەرەکى دەوڵەتەوە، هەر ئەمەش بوو کە جێبەجێمان کرد لە پرسى کەرکوک و داهاتەکان و سنوورەکان و مەرزە سیادییەکاندا.