حەشدى شەعبى هێزێکى جەنگاوەرى نیشتیمانى شەرفەمەندانەیە و ئەوەشى کە بەرهەمى هێنا فەتواى مەرجەعییەتى باڵا وهەروەها نیشتیمانپەروەرى وکەرامەتى ئەم گەلە بوو، وبەشدارییەکى بەهێز و شەرەفمەندانەشى کرد لەگەڵ ریزەکانى ترى هێزە جەنگاوەرەکانماندا لە ئازادکردنى خاک و خەڵک لە داگیرکارى داعشى و زەوى و کەرامەتى بەدەستهێنایەوە.
دید و هەڵوێستەکە بەرامبەر بە حەشدى شەعبى پوخت دەبێتەوە بۆ سێ خاڵ:
- کردنى حەشدى شەعبى بە بەشێک لە هێزە سەربازییەکانمان و هەمان دیسپلین وسیاق وئامانج جێبەجێ بکات، ودەبێت ئەم بنەمایە بگشتێنرێ بەسەر هەموواندا
- پاراستنى مافى چەکدارانى حەشد، ومافى شەهید وبریندارەکانى و بنەماڵەکانیان.
- بەکارنەهێنانى حەشد لەڕووى سیاسییەوە و خۆشاردنەوە لەپشتییەوە بە ئامانجى جێبەجێکردنى ئەژینداى سیاسى و بەرژەوەندى بەرتەسک کە پێچەوانەى ئامانجەکانى حەشدى نیشتیمانییە و دژ بە بونیادناى درووستى دەوڵەتە.
- پاراستنى حەشد لەڕیى زامنکردنى مانەوەى و مانەوى پەیامە نیشتیمانییەکەیەوە دەبێت، هاوکات لە ڕێگەى بەدەزگاییکردنى، ونەکردنى بە بەشێک لە کێبڕکێى سیاسى ناوخۆیی یان ململانیى میحوەرەکانى دەرەوە.