ئایا ئەوە حکومەتەکەى عەبادى بوو کە ئەمریکییەکانى هێنایە عیڕاقەوە؟
دیدگا و پابەندبوونەکانمان

ئایا ئەوە حکومەتەکەى عەبادى بوو کە ئەمریکییەکانى هێنایە عیڕاقەوە؟

  • هێزەکانى ئەمریکا لە عیڕاقدابوون لە هاوینى ساڵى ٢٠١٤ بەر لەوەى عەبادى بەرپرسیارێتى حوکم بگرێتە دەست، بەهۆى داواکارییەک کە حکومەتەکەى پێش عەبادى پێشکەشى کردبوو دواى داگیرکردنى داعش بۆ چەند ناوچەیەکى خاکى عیڕاق، بۆیە کاتێک کە عەبادى دەسەڵاتى بەدەستەوەگرت هێزەکانى ئەمریکا لە فڕۆکەخانەى بەغدادا بوونیان هەبوو هەروها لە قاعیدەى بەلد و چەند شوێنێکى تر، تاکە شت کە عەبادى پێى هەستا هێزەکانى کرد بە فرەنەتەوە و کردنى بە هێزى تێکەڵاو بۆ زامنکردنى تاکڕەوینەبوونەوەى هێزێکى سەربازى دیاریکراو لە یارمەتیدانى عیڕاق لە شەڕەکەیدا دژ بە تیرۆر هەروەها بۆ پتەوکردنى تواناکانى عیڕاق لە رووبەڕووبوونەوەى تیرۆردا.

  • پاش سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا، حکومەتەکەى عەبادى پلانێکى داڕشت بۆ کەمکردنەوەى رێژەى هیزە بیانییەکان لە عیڕاقدا بۆ نیوە و دەستیکرد بەجێبەجێکردنیشى، بەڵام جێبەجێکردنى پلانەکە راگیرا لەلایەن حکومەتەکەى دواى حکومەتى عەبادییەوە.
  • عەبادى رێى نەدا بە درووستکردنى هیچ قاعیدەیەکى سەربازى ئەمریکى و نائەمریکیش، هیچ قاعیدەیەکى ئەمریکی بوونى نییە لە عیڕاقدا، ئەوەى هەیە هەندێک قاعیدەى عیڕاقیین کە پێشوازیان کردووە لە هێزەکانى هاوپەیمانان بۆ جەنگى دژ بە داعش بەپێى بڕیارەکانى ئەنجوومەنى ئاسایش، کۆمەڵێک هێزن کە راوێژکار و راهێنەر لەخۆ دەگرن هەروەها تیمى سۆراخى هەواڵگرى و هیزى مەشقپێکردنى ئەمریکى و هێزى کۆمەڵیک وڵاتى تر.