ئایا حوکمى عەبادى لاواز بوو؟
دیدگا و پابەندبوونەکانمان

ئایا حوکمى عەبادى لاواز بوو؟

دەوترێت کە د.عەبادى لە شێوازى بەڕیوەبردنى حوکمدا لاواز بوو، وعیراق پێویستى بە حاکمێکى بەهێزە،.. ئایا ئەمە راستە؟

  • شێوازى بەڕێوەبردنى عەبادى بۆ حوکم بریتییە لە (هێزێکى نەرمى داپڵۆسەر)، عەبادى پیاوى درووشم نییە بەڵکو پاڵەوانى هەڵوێستە،.. بەشێوەیەکى بێدەنگ و بە سلیقەو و بەبێ هاژووهووژ کارێکرد لەپێناو بەدەستهینانى قوورسترین سەرکەوتن،.. ئێوە خۆتان بینەرى ئەوە بوون لە شەڕەکانیدا دژ بە تیرۆر و شەڕەکانى یەکخستنەوەى دەوڵەت و رێکخستنى رێچکە سیاسی و ئابوورى و سەروەرییەکانیدا.
  • ئەو عەبادییەى کە دەوڵەتى پاراست لە داڕمان، لاواز نییە، لاواز ئەو کەسەیە کە هەڵدێت یان خۆی دەدزێتەوە لە هەڵگرتنى بەرپرسیارێتییەکانى خۆى، لاواز ئەو کەسەیە کە دەبەزێنرێت نەک ئەوەى کە سەردەکەوێت،.. عەبادى سەرەداوى جەنگەکە و لقوپۆکانى و قووڵاییە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکانى کۆکردەوە و بەڕەى سەرکەوتنى پێ چنى بە شێوەیەکى ئاگەدار و ژیر و پێداگر بەبێ هاژووهوژ و کەفوکوڵى درووشم کێشان کە خزمەت بەهیچ ناگەیەنێت.
  • فۆرمى حوکمڕانى بەهێز چۆنە ئیتر، لەکاتێکدا عەبادى توانى گەورەترین پڕۆژەى تیرۆریستى کە جیهان بەخۆیەوە بینى لەناوبەرێت؟ ئەو تەنیا سەرپەرشتى شەڕە تفەنگى نەدەکرد، بەڵکو شەڕە تفەنگ و هەواڵگریى و پلانگێڕیى و ئابوورییەکى داڕماو و ئەژینداى هەرێمى و نێودەوڵەتی لێکدژیشى دەکرد، عەبادى توانى شەڕەکە بەرێوەیبەرێت سەربارى لێکدژى و جەنجاڵییەکانى بەمەبەستى بەدەستهێنانى سەرکەوتن و گێڕانەوەى زەوى و کەرامەت.
  • حوکمڕانى بەهێز چۆنە ئیتر، لەکاتێکدا کە رووبەڕووى تیرۆر ببووەوە و سەرکەوتنى بەدەست دەهێنا هاوکات لەلایەکى تریشەوە هەوڵەکانى پارچەپارچە کردنى عیڕاقى لەباربرد بۆ هەتاهەتایە، وتایفەگەرى لەگۆڕنا کە گەلى ئفلیج و دابەشکردبوو؟
  • حوکمڕانى بەهێز چۆنە ئیتر، لەکاتێکدا کە رووبەڕووى تیرۆر ببووەوە هاوکات چاکسازى قووڵى ئەنجامدەدا لە جەستەى دەوڵەت و سیستەمە ئابوورى و گارگێڕییەکەیدا کە ئەمەش توانى عیڕاق بپارێزێت لە داڕمانى ئابوورى سەربارى ئەو مایەپووچییەى کە بۆ حکومەتەکەى عەبادى بەجێمابووەوە؟
  • حوکمڕانى بەهێز چۆنە ئیتر، لەکاتێکدا عەبادى رووبەڕووى بەشبەشینە بوویەوە بە چاکسازییە سیاسییە بەناوباکەکەى کە تێیدا هەستا بە هەڵوەشاندنەوەى پۆستى جێگرانى سەرۆکى کۆمار و سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران وهاوکات دە وەزارەتى هەڵوەشاندنەوە و تێکهەڵکێشیکردن؟
  • حوکمڕانى بەهێز چۆنە ئیتر، لەکاتێکدا عەبادى خزمەتى ئەژیندای هیچ دەوڵەتێکى نەکرد، وهاوسەنگى بەدەست هێنا و سەروەریى عیراقى پاراست بەبێ خزانە نێو سیاسەتى میحوەرە هەرێمى و نێودەوڵەتییکانەوە؟.
  • عەبادى سەرکەوتنى بەدەستهێنا لەپێناوى دەوڵەتدا، وکەسى خاوەن سەرکەوتن بەهێزە، وبەنیازى تەواوکردنى بەدەستهێنانى سەرکەوتنى دەوڵەت بوو، پڕۆژەکەى ئەو تەنیا دەوڵەت بوو نەک شتێکى تر، دەرەوەى چێوەى دەوڵەت هیچ نییە لە وێرانى و فەوزا و نامۆبوون زیاتر، عەبادى کارى دەکرد بەوپەڕى توانایەوە بۆ بەدەستهێنانەوەى هێز و شکۆ و پێگەى عیڕاق، وئامانجى سیاسەتەکانى چەسپاندنى هاوڵاتیبوون و نیشتیمانپەروەرى عیڕاقى و حوکمڕانى کاریگەر بوو، هەروەها دووبارە بونیادنانەوەیەکى گشتگیرى دەزگاکان، وهێزى داپڵۆسەر بەمەبەستى سەپاندنى سەروەریى ناوخۆیى و دەرەکیى.