هۆکارەکانى بەردەوامنەبوونى عەبادى لە سەرۆکاییەتى وەزیراندا
دیدگا و پابەندبوونەکانمان

هۆکارەکانى بەردەوامنەبوونى عەبادى لە سەرۆکاییەتى وەزیراندا

  هۆکارگەلێکى زۆر بوون بە رێگر لە بەرانبەر بەردەوامبوونى حەیدەر عەبادى لە سەرۆکایەتى وەزیراندا سەرەڕاى سەرکەوتنى لە بەڕێوەبردنى حوکمدا لە ساڵى ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨، لەو هۆکارانە:

 

  • کارى نەکرد بۆ مانەوى لە دەسەڵاتدا، وهێزى پێگەکەى بەکارنەهێنا لە کڕینى ویژدانەکان وهەڵخەڵەتاندنى خەڵکى و ملکەچبوون بۆ ویست و داواکانى بیانییەکان بەمەبەستى مانەوەى لە حوکمڕانیدا، عەبادى کارى کرد بە عەقڵییەت و کولتوورى دەوڵەت نەک دەسەڵات، بۆیە قۆناغە مێژووییەکەى پێویستى بە گرنگیپێدانێکى تەواو هەبوو بە کەیسەکانى دەوڵەت کە رووبەڕووى تەحەداى مانونەمان ببووەوە لە ساڵى ٢٠٠٤ـدا بەهۆى تیرۆر وفەوزا ودابەشکردنى وڵات ومایەپووچبوونەوە. بۆیە عەبادى پێی وابوو کە خیانەت لە وڵات وگەل ومێژوو دەکات ئەگەر هەر وزەیەک بەکاربهێنێت لەدەرەوەى بازنەى پرسی لەناوبردنى داعش و دووبارە یەکخستنەوەى دەوڵەت و وەدەستخستنى پاڵپشتى و داهات بۆ ئەو مەبەستانە هاوکات رێکخستنى رێکارەکانیان،.. ئەگەر ئەو لەپێناو دەسەڵاتدا کاریبکردایە ئەوە دەیتوانى پێگە و داهاتەکان بۆ ئەو مەبەستە بەکاربهێنێت، بەڵام ئەو ئەمەى نەکرد.
  • سرووشتى سیستەمى سیاسەتى پێکهاتن (توافوق) بونیادە لەسەر زەمینەیەک لە سەفەقاتى بەشبەشێنە(موحاسەسە) کە خزمەت بە بەرژەوەندى بەرتەسک دەکات، وعەبادى هەوڵیدا بە هەموو توانایەکییەوە بۆ دەرچوون لە قۆزاخى هاوکێشە بەشبەشێنە سیاسییەکان.
  • زیاد لە هۆکارێک هەبوو کە هەر لە سەرەتاى ساڵى ٢٠١٦ـەوە کاریکرد بۆ لابردنى عەبادى لە پێگەکەى خۆى، کە هەندێکیان دەرەکى و هەندێکیشان ناوەخۆیى بوون، وئەمەش لە هەڵبژاردنەکانى ٢٠١٨ـەدا رەنگى دایەوە کە دواتر لەسەر بنەماى ئەنجامەکانى هاوپەیمانێتییەکان پێکهێنران.
  • زۆرێک لە بەرەنگاربووەوەکان نایانەوێت دەوڵەت بونیاد بنێن و دەستکەوتەکانى کەڵەکە بن و پەیتا پەیتا پێبگات، بەڵکو خوازیارى دەسەڵاتگەلیکى پێکهاتنن(توافوقى) کە بونیاد بێت لەسەر بنەماى هاوسەنگى ئەو بەرژەوەندیى و ئەژیندایانەى کە خزمەت بەیەکتر دەکەن .
  • مەبەست بەرگریى کردن نییە لە عەبادى، بەڵام ئێمە سەیرى بارودۆخى دەوڵەت دەکەین کاتى گرتنەدەستى بەرپرسیارێتى حوکم لەلایەن عەبادییەوە لە ساڵى ٢٠١٤ لەگەڵ بارودۆخى وڵات لە ساڵى ٢٠١٨ـدا پاش راسپاردنى بەرپرسیارێتییەکانى حوکمڕانى لەلایەن عەبادییەوە،.. عەبادى وێرانەى وڵاتێکى بەدەستەوەگرت و دواتر وەکو دەوڵەتێکى ساغەوەبوو تەسلیمیکردەوە کە بە متمانەوە وڵات رێچکەى گرتبوو بەرەو یەکگرتن و پێشکەوتن،.. بەڵام گەر عەبادى کاریبکردایە بۆ خۆى و لەپێناو مانەوەى لە حوکمدا ئەوە دەیتوانى لێکدژەکان بقۆزێتەوە بۆ خۆى هەروەها قۆناغەکانى ئازادکردنى ناوچەکانى درێژدەکردەوە و گەمەى دەکرد لەسەر بابەتە هەستیارەکان و ئیمتیزاتەکانى ئەخستە خزمەتى ئەو مەبەستەوە..هتد لە پێناو مانەوەى لە حوکمدا، بەڵام ئەو بەجددى و حیکمەت و دەستپاکییەوە کارى کرد بۆ دەوڵەت وەکو دەوڵەتێک.
  • راستگۆیانە تر، عەبادى لە حوکم لابرا لەلایەن هەندێک کەسەوە کە ئاگەدارى ئەوە بوون دەرەنجامى پلان و پەیڕەوە و سیاسەتەکانى عەبادى هەڵوەشاندنەوەى پڕۆژەکانیانە،.. بەڵێ، پڕۆژە هەیە بۆ دابەشکردنى وڵات، وپڕۆژەى ئاشووبنانەوە وهەڵوشینى دەوڵەت و نامۆکردنى ئیرادە نشتیمانییەکەى،.. ئەم پڕۆژانە چوار ساڵە حوکمڕانیەکەى عەبادى وەکو مەترسییەک هەژماریانکرد لەسەر بەرژەوەندى و ئەژینداکانیان ئەگەر بێتو عەبادى بەردەوامبێت لە حوکمدا،.. وهەمووان ئاگەدارى قەبارەى ئەو دژایەتیکردنەى عەبادى و نەسڕن پێش و پاش هەڵبژاردنەکان،.. سادەترین ئەو دژایەتیکردنانە بریتییە لە تەزویرکردنى هەڵبژاردنەکان و کڕینى ویژدانەکان و بەلاڕێدابردن لەپێناو لابردنى عەبادى و نەسڕ، ومەترسیدارترینیشیان هەڕەشەکردن بوو بە هەڵگیرساندنى شەڕێکى ناوخۆیى!!