مەترسیدارترین ئەو ئاستەنگانەى کە رووبەڕووى وڵات دەبێتەوە، وئێمەیش کار دەکەین لەپێناو دەربازکردنى عیڕاق لێیان، بریتیین لە:
- بەردەوامبوونى بەشبەشێنە(موحاسەسە)ـى بنەچەیى وتایفیی وحیزبیى لە ستراکتۆرى سیستەمە سیاسییەکەدا.
- حوکمڕانى لاواز وبەڕێوەبردنێکى سیستى دەزگاکانى دەوڵەت.
- پاشەکشێکردنى شکۆى دەوڵەت وسەروەرى یاسا بەسەر هەمووانەوە.
- لەدەستدانى رەوایەتى سیستەمە سیاسییەکە بەهۆى سەرکوتکردن وساختەکارى لە بەرژەوەندییەکانى هاوڵاتیاندا.
- ململانێى حیزبەکان وهەڵوشینیان بۆ دەوڵەت.
- گەڕانەوى تایفەگەرى بەهۆى پەیام وڕاگەیاندنى بەرە سیاسییە تایفەگەرییەکانەوە .
- بەردەوامبوونى گەندەڵى وبەفێڕۆدانى سامانى نیشتیمانى.
- لەدەستدەرچوونى چەک وبڵاوبوونەوەى فەوزا.
- کەڵەگابوونى گرووپەکان بەسەر دەوڵەتەوە.
- شوێنکەوتوویى(تەبەعییە) بۆ جەمسەرە هەرێمى ونێودەوڵەتییەکان لەسەر حیسابى بەرژەوەندیى و سەروەریى عیڕاق.