بە پشتبەستن بەو ئامانج وپابەندبوونانەى کە لەبەرگیراون وەکو دید و سیاسەت و رێساى رەفتارکردن، شووناسى ئیئتلافى نەسڕ میحوەربەند دەبێت لە دەورى (دەوڵەت)ـدا وەکو خاک وگەل وسیستەم و بەها ورۆڵ و سەروەریى،.. بۆیە درووشمەکەمان بریتییە لە (سەرەتا دەوڵەت)، لە سۆنگەى باوەڕمانەوە بەوەى گرفتى عیڕاق میحوەربەندە دەربارەى دەوڵەت، وشکستهێنان لە بەرهەمهێنانى دەوڵەتێکى دادپەروەر و ژیر، واتاى درووستبوونى فەوزا و نامۆبوون و سەروەری یاساى دارستان، .. وپێمانوایە: سیستەمى حوکمى نیشتیمانى کاریگەر ئەو هەڵسێنەرەوە سەرەکی و ناوکییە پتەوەیە کە لە توانایدایە بوون وخۆشگوزەرانى وسەروەریى دەوڵەت بپارێزێت، وریککەوتنى ئیتنى تایفەگەر و بەشبەشێنەى خۆتێرکەرو وگەندەڵى و هەڵوشینى دەوڵەت لەلایەن حیزبەکانەوە و کەڵەگابوونى گرووپەکان بەسەر دەوڵەتدا وپەرتبوونى یەکگرتوویى ئەکتى دەوڵەت و دەستبەسەرداگرتنى ئیرادەکەى لەلایەن بیانییەکانەوە.. هەمووى بنەماى نادەوڵەتداریین کە دەبێت رووبەڕووى ببینەوە.
ساڵانى حوکمڕانییەکەى عەبادى ٢٠١٤-٢٠١٨ توانادارى عیڕاقى سەلماند لە تێپەڕاندنى کارەساتەکانى داڕمان و نامۆبوون ئەگەر دەوڵەت پشتیوان کراوبێت لەلایەن رابەرایەتییەکى نیشتیمانى و حوکمێکى کاریگەر و گەلێکى سۆلیدار، کە مانەوەى دەوڵەت و سەلامەتییەکەى وبەهێزبوونى دەکات بەئامانجى بنەڕەتى خۆى. بۆیە، شوناسى سیاسى رەوتى نەسڕ میحوەربەندە دەربارەى دەوڵەت وەکو بوون وبونیاد و ئەرک و سەروەریی لەسەر بنەماى سێ کوچکەى: (دەوڵەتى هاوڵاتیبوون ودەزگایی، حوکمى ژیر وکاریگەر، گەلى یەکگرتوو وسۆلیدار)،.. بە ئامانجى بەدەستهێنانى دەوڵەت،.. چونکە شەڕە سەرەکییکەمان شەڕى بەدەستهێنانەوەى دەوڵەتە لە قوڕگى لاوازیى و مەترسییەکانى پەرتبوون و رێچکەکانى ونبوون، بۆ ئەوەى بوون وپێگە وسەربەرزى بگەڕینینەوە بۆ دەوڵەتى عیڕاق و گەلەکەى،.. وبەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ دەوڵەت بەشێوەیەکى نیشتیمان پەروەرانە و هەستکردن بە پەرپرسیارێتییەکى بەرز وئیرادەیەکى ئازاد و سەلیقەیەکى بەجورئەت و سۆلیدارێتییەکى نەوعییەوە.
لەسەر بنەماى ئەم دیدە کار دەکەین، ولەسەر بنەماکەشى شوناسەکەمان پێکدێت، وئەکتى نیشتیمانیمان فۆرمۆڵە دەبێت