ئێمە کێێن
ئێمە کێین؟

ئێمە کێێن

  • ئیئتلافى نەسڕ: پڕۆژەیەکى نیشتیمانییە بە رابەرایەتى دکتۆر حەیدەر عەبادى، ئامانجى بونیادنان و بەڕێوەبردنى دەوڵەتى عیڕاقییە پشبەستووە بە بنەماکانى حوکمى ژیر،.. وکار دەکات بۆ هەموو عیڕاقییەکان بە هەموو نەتەوە و ئاین و تایفەکانییەوە، بەمەبەستى بەدەستهێنانى یەکگرتن و دادپەوەریى و سەوەریی و خۆشگوزەرانى.

  • دەوڵەتى عیڕاق پێویستى بە کارکردنێکى بونیادنەرى بەردەوام هەیە، ئەگەر کامڵ و بەهێز نەبێت گەلەکەى تێیدا ناحەوێتەوە، وبە سستى و پەرتەوازەیى دەمێنێتەوە و ویست و بەرژەوەندییە تایبەتەکان ئەمسەر و ئەوسەرى پێ دەکات و کەسى بەهێزتر و گەندەڵتر تێیدا دەبێت بە سەرکوتکەر، کامڵبوونى دەوڵەت ئەرکێکى نیشتیمانى هەماهەنگە پێویستى بە دیدگا و پڕۆژە و سەلیقە و بەتەنگەوەهاتنى پێویست هەیە لە بەردەم ئاستەنگە نوێبووەوەکاندا.
  • دەوڵەت هەموو شتێکە، و لەدەروەى چوارچێوەکەیدا یاساى جەنگەڵ وفەوزاى سیاقەکان سەروەرە، وناتوانرێت وێناى هیچ سەقامگیریی و یەکسانى یان دادپەروەرى و خۆشگوزەرانى و سەوەرییەک بکرێت بەبێ بوونى دەوڵەت، هەرچەن دەوڵەت بەهێز و ژیر بێت و خاوەن حومڕانییەکى بەهێز و ژیر و گەلێکى هوشیار بێت، کامڵتر و تۆکمەتر وخۆشگوزەرانتر و سەروەرتر دەبێت.
  • پڕۆژەکەى ئێمە کارکردنە بۆ دەوڵەت، ساڵانى حوکمڕانییەکەى دکتۆر حەیدەر عەبادى ٢٠١٤-٢٠١٨ کە تێیدا سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا بەدەستهێنرا و وڵات یەکخرا و یەکگرتوویی نیشتیمانى و سەوەرى پتەو کرا، هەر وا رێککەوت و سوودفە نەبوو، بەڵکو بەرەنجامى دیدگا وئیرادە و سووربوون بوو،.. کە توانادارى عیڕاقى سەلماند لە تێپەڕاندنى وێستگەکانى نشوست و پەرتبوون و دەرچوون لێیان بەهێز و تۆکمەییەکى باشترەوە، ئەم وڵاتە دەتوانێت رووبەڕووى هەموو ئاستەنگەکانى ببێتەوە هەرچەن قورس و ماوەدرێژ بن ئەگەر رابەرابەتییەکى نیشتیمانى دوور لە تایفەگەرى و لایەنگیرى و گەندەڵى بۆ بڕەخسێت کە دەسەڵات بەڕێوەبەرێت بە ئیرادەیەکى ئازاد و پلانداڕشتنێکى بەرپرسانەوە.
  • پڕۆژەى (نەسڕ) ئەمڕۆ بێت یان سبەى بریتییە لە بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ دەوڵەت بە بەرپرسیارێتییەکى بەرزە و ئیرادەیەکى ئازاد و سەلیقەیەکى بەجورئەت و هەماهەنگییەکى نەوعییەوە، لەپێناو کامڵکردنى دەوڵەت و یەکگرتوویی و هێز و خۆشگوزەرانى و سەروەرییەکەیدا.