دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازیی لە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازیی لە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم دەکات

دکتۆر حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ سێشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازی کرد لە سەرۆکی رەوتی حیکمە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی گشتی وڵاتەکە کرا و ئەو ئاستەنگە گەورانەی کە رووبەڕووی بووەتەوە کە پێویستیان بە کارکردنی جددیە بۆ تێپەڕاندنیان و جێبەجێکردنی بەرنامە حکومییەکە وبەجێهێنانی داواکارییەکانی هاوڵاتیان هەروەها پەتای کۆرۆنا وئەو رێوشوێنانەی کە گیراونەتەر بۆ پاراستنی رۆڵەکانی گەلەکەمان لێی.

وجەختکرایەوە لەسەر گرنگی گێڕانەوەی وڵات بۆ ڕێڕەوی درووستی خۆی وهەماهەنگی نێوان هەردوو دەسەڵاتی تەشریعی وجێبەجێکار لەپێناوی دەرچوون لەو قەیرانانەی کە پێیاندا تێدەپەڕین بەشێوەیەک کە لێکەوتەی نەبێت بەسەر هاوڵاتیاندا، هەروەها پێویستی ئەنجامدانی چاکسازیی لە هەموو سێکتەر و دەزگاگانی دەوڵەت، هاوکات ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.