دکتۆر عەبادی پێشوازیی لە وەزیری رۆشەنبیری دەکات وتاوتوێی پلانەکانی چاکسازیی وەزارەتەکەی لەگەڵدا دەکات بۆ قۆناغە داهاتووەکە.
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازیی لە وەزیری رۆشەنبیری دەکات وتاوتوێی پلانەکانی چاکسازیی وەزارەتەکەی لەگەڵدا دەکات بۆ قۆناغە داهاتووەکە.

دکتۆر حەیدەر عەبادی لە نوسینگەکەی خۆیدا، ئەمڕۆ یەکشەممە، پێشوازی کرد لە وەزیری رۆشەنبیری بەڕێز حەسەن نازم.

لە دیدارەکەدا واقیعی ئێستای رۆشەنبیری وڵات تاوتوێی کرا و پشتوانیکردنی توێژە رۆشەنبیرەکە بە هەموو پسپۆڕییەکانیانەوە ودەبێت یارمەتی بدرێن لە گێڕانی رۆڵی خۆیان لە بۆنیادانی دەوڵەتدا و کەڵک وەرگرتن لە پێشنیارەکانیان لەپێناوی رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسیانەی کە بەرۆکی عیڕاقیان گرتووە.
هەروەها تاوتوێی پلانەکانی وەزارەتەکە کرا بۆ قۆناغە داهاتووەکە وئەو چاکسازییانەی کە دەبێت بگیرێنەبەر بۆ هاوسازان لەگەڵ ئەو پێشکەوتنەی کە ناوەندەکانی رۆشەنبیریی و گەشتوگوزا و شوێنوار بەخۆیانەوە دەیبینن.