دکتۆر حەیدەر ئەلعەبادی چاویکەوت بە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە.
لەدیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخی وڵاتەکە کرا لەڕووی سیاسی وئەمنی وئابوورییەوە و ئەو ئاستەنگانەی کە وڵاتەکە رووبەڕووی بووەتەوە و پەتای کۆرۆنا و لێکەوتەکانی، بێجگە لە تاوتوێکردنی پرسی تەواوکردنی پێکهاتە حکومییەکە و بەجێهێنانی داخوازییەکانی هاوڵاتیان.
هەروەها تاوتوێی قەیرانە دارایی وئابوورییە خنکێنەرەکە کرا و رێچارەکانی کەمکردنەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی لەسەر هاوڵاتیان.
وجەختکرایەوە لەسەر رێزگرتنی سەروەریی نیشتیمانی وبەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکانی عیڕاق و گەلەکەی لەگەڵ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی عیڕاق و ئەمریکا و دوورخستنەوەی عیڕاق لە جەمسەرەکانی ململانێ کە زیان دەگەیەنێت بە بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی عیڕاق.
هەروەها جەختکرایەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە وڵاتەکە دەرگیری بووە و گرنگی تەواوبوونی پێکهاتنی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن لەڕووی کاروبارەوە بەمەبەستی دانانی وڵات لەسەر رێچکەی راست و درووست.