دکتۆر حەیدەر ئەلعەبادی لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازی کرد لە وەزیری پلاندانان بەڕێز خالد بتال.
ولە سەرەتای دیدارەکەدا دکتۆر حەیدەر ئەلعەبادی پیرۆزبایی کرد لە وەزیری پلاندانان بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکە نوێیەکەیەوە و تاوتوێی کاری وەزارەتەکەی لەگەڵدا کرد وئەو ئاستەنگانەی کە وڵاتەکە رووبەڕووی بووەتەوە و گرنگی دانانی ئەو ستراتیژ پلانانەی کە پشتیان پێدەبەسترێت بۆ فریاکەوتنی دۆخەکە و راگرتنی ئەو داکشانەی کە سێکتەرە جۆراوجۆرەکان بە خۆیانەوە دەیانبینن و وەزارەتی پلاندانان رۆڵێکی گەورە دەگێڕێت بۆ دانانی وڵات لەسەر رێڕەوی راست و درووست.