نموونە بۆ میحوەرەکانى سیاسەتە چاکسازییەکەى حکومەتەکەى عەبادى 2014-2018
دەستکەوتە نیشتیمانییەکانمان

نموونە بۆ میحوەرەکانى سیاسەتە چاکسازییەکەى حکومەتەکەى عەبادى 2014-2018

                                                                                                                                            یەکەم: - میحوەرى چاکسازیى کارگێڕيى

                                                                            بڕیارەکە

رێوشوێنەکان

 ·         کەمکردنەوەیەکى گشتگیر ودەستبەجێ لە ژمارەى پاسەوانەکانى هەر بەرپرسێک لەوانەش هەرسێ سەرۆکایەتییەکە و وەزیرەکان و پلە تایبەتەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و پاریزگارەکان و ئەندامانى ئەنجوومەنى پارێزگاکان وهاوپلەکانیان، وزێدەکەش دەگوازرێتەوە بۆ وەزارەتەکانى بەرگریى و ناوخۆ بەپێى پاشکۆیەتییان بەمەیەستى مەشقپێکردنيان و ئامادەکردنیان بۆ بەجێهێنانى ئەرکە نیشتیمانییەکانیان لە بەرگریکردن لە وڵات وپاراستنى هاوڵاتیاندا، وبەردەوامبوون لە دیاریکردنى ئیمتیازاتەکانى ترى بەرپرسان لەوانەش)ئۆتۆمبێل و نیشتەجێبوون (بەپیى پێوەرى یاسایى دادپەروەر.

رێنوێنییەکان بەپێى ئەم نووسراوانەى خوارەوە دەرکران: -

          ·1754 لە 27/8/2015.

          ·1755 لە 27/8/2015.

          ·1756 لە 27/8/2015.

          ·1757 لە 27/8/2015.

  ·         1758 لە 27/8/2015.

 ·         هەڵوەشاندنەوەى پۆستى جێگرانى سەرۆکى کۆمار و سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران.

فەرمانى دیوانى ژمارە (312) دەرکرا بۆ ساڵى 2015 ونووسراوى ئەمانەت ژمارە (1654) لە 13/8/2015 دەربارەى بابەتەکە.

 ·         دوورخستنەوەى هەموو پۆستە باڵاکانى وەک دەستە سەربەخۆکان و بریکارانى وەزارەتەکان و راوێژکار وبەڕێوەبەر گشتییەکان لە بەشبەشێنەى سیاسى وتایفیى و حیزبى، ولیژنەیەکى تایبەت کە سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران دەستنیشانی دەکات ئەرکى هەڵبژاردنى پاڵێوراوەکانى پێدەسپیردرێت لە ژێر رۆشنایى پێوەرەکانى توانا و دەستپاکى بەکەڵک وەرگرتن لە خاوەن ئەزموونە نیشتیمانى ونیودەوڵەتییەکانى ئەم بوارە، دوورخستنەوەى هەر کەسێک کە مەرجەکانى تێدا نەبێت .

فەرمانى دیوانى ژمارە (316) دەرکرا بۆ ساڵى 2015 بۆ پێکهێنانى لیژنەکە ولیژنەکە دەستیکرد بە کاروبارەکانى.

 ·         بچووکردنەوەى پەیکەرى وەزارەت و دەستەکان بۆ بەرزکردنەوەى تواناکانى کارى حکومى و کەمکردنەوەى خەرجییەکان.

فەرمانى دیوانى ژمارە (312) دەرکرا بۆ ساڵى 2015 کە بڕیارەکانى هەڵوەشاندنەوە وتێکهەڵکێشکردنى لەخۆ گرتبوو ولیژنەى تایبەتیش دەستبەکاربوو

 ·         راپێچکردنى ئەو وەزارەت ولایەنانەى تر کە پەیوەست نیین بەهیچ وەزارەتێکەوە بۆ لێپێچینەوە لەڕیى بەرنامەى هەڵسەنگاندنى تایبەت بۆ ئەم مەبەستە ولیژنەیەکى هەڵسەنگاندنى کاروبار هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنى راپۆرتى دەورى بۆ بەڕێز سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران

فەرمانى دیوانى ژمارە (315) بۆ ساڵى 2015 دەربارەى بابەتەکە وپلانى چاودێریکردن وهەماهەنگى دانرا.

 ·         هەڵوەشاندنەوەى پێگەى راوێژکارەکان لە وەزارەتەکاندا ئەوانەى دەرەوەى میلاک ودیاریکردنى ژمارەى راوێژکارەکانى سەرۆکایەتییەکان بە ٥ راوێژکار بۆ هەر سەرۆکایەتییەک

فەرمانى دیوانى ژمارە (11758) دەرکرا لە 17/8/2015 دەربارەى بابەتەکە.

 ·         نەهێشتنى جیاوازى لە مووچەدا لەڕێگەى چاکردنى سیستەمى مووچە ودەرماڵەوە وپێشکەشکردنى سیستەمێکى نوێ لەماوەى مانگێکدا.

فەرمانى دیوانى ژمارە (317) دەرکرا بۆ ساڵى 2015 لیژنەکە دەستبەکار بوو وئەرکەکەى بەجێدەهێنێت بەپیى تەوقیتەکان.

 ·         هەڵوەشاندنەوەى نەسریەى تایبەتى هەموو سەرۆکایەتى و دەستە و دەزگاکانى دەوڵەت و خانەنشینەکان بەپێى رێنوێنى تایبەت کە لەلایەن سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانەوە دەردەکرێت بە لەبەرچاوگرتنى عەدالەت وپیشەوەرى وپسپۆریی.

 ·         تةخويلكردنى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران بە لابردنى پارێزگارەکان یان سەرۆکەکانى ئەنجوومەنى شارەکان و ئەندامەکانیان لەکاتى روودانى هەر گرفتێک لە ئەرکدا یاخود پیشێلکردنى یاسا کارپێکراوەکان یان لە حاڵەتى گەندەڵیدا.

فەرمانى دیوانى ژمارە (11611) دەرکرا لە 13/8/2015 دەربارەى بابەتەکە.

 

 

 

 

 

                                                                                           

 

                                                                                                     دووەم: - میحوەرى چاکسازى دارایى

                                                                                                بڕیارەکە    

رێوشوێنەکان

چارەسەرکردنى پەیکەرى خەرجییەکان و داهاتەکانى دەوڵەت لە رێگەى :-

 ·         چارەسەرکردنى خۆدزینەوە لە باجدان سەبارەت بە باجى داهات و فراوانکردنى دەفرى باجدان بەشێوەیەک کە سیستەمەکە بەردەست بێت بە ئاسانى بۆ ئەوەى ئەو کەسانەى کە دەیانگرێتەوە بتوانن مامەڵەیەکى ئەرێنى لەگەلدا بکەن، وپێشخستنى سیستەمەکە لەسەر بنچینەى ورد بۆ رێگرتن لە گەندەڵى و سووکردنەوەى قورسایى سەرشانى خاوەن پیشە ئازادەکان.

فەرمانى دیوانى ژمارە (323) دەرکرا بۆ ساڵى 2015 ولیژنەکە دەستبەکاربوو.

 ·         جێبەجێکردنى تاریفەى گومرکى بەشێوەیەکى یەکسان لەهەموو مەرزە سنوورییەکاندا ولەوانەش مەرزەکانى هەرێمى کوردستان، وکەڵک وەرگرتن لە کۆمپانیا جیهانییە دیارەکان لەم بوارەدا بۆ رێگریکردن لە گەندەڵى وهاندانى کاڵاى نیشتیمانى و رێگەگرتن لە نووقمکردنى بازاڕى عیڕاقى.

فەرمانى دیوانى ژمارە (32  (2دەرکرا بۆ ساڵى 2015 ولیژنە دەستى کرد بە کارەکانى.

 ·         دابەزاندنى رێژەى بەرزى مووچەکانى خانەنشینى بەرپرسەکان و دانانى هەموارکردنەوەیەک لەماوەى هەفتەیەکدا کە چارەسەر ئەو بڕیارە هەڵانە بکات کە پیشووتر درابوون.

فەرمانى دیوانى ژمارە (317)  دەركرا بۆ ساڵى 2015 کە لەبڕگەى (7)ـى سەرەوە ئاماژەى بۆ کراوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

                                                                                                     سێیەم: - میحوەرى چاکسازیی ئابووریى

                                                                        بڕیارەکە

رێوشوێنەکان

أ‌-        شانەى قەیرانەکان ئەرکى وەرگرتنى بڕیارى پێویست دەگرێتە ئەستۆ بۆ چالاکردنى جوڵەى وەبەرهێنان وئەکتیڤکردنى کەرتى تایبەت لەڕێگەى :-
ا.کاراکردنى قەرز بەمەبەستى چالاککردنى جوڵەى ئابوورى لە وڵاتدا ودۆزینەوەى هەلى کار بۆ بێکاران لەڕیگەى ئەو بابەتانەى کە بڕیارى لەسەر دراوە لەلایەن شانەى قەرانەکانەوە سەبارەت بەو قەرزانەى كة بڕیارى لەسەر دراوە بۆ کەرتى پیشەسازى و کەرتى کشتوکاڵى و کەرتى نیشتەجێکردن کە بڕەکەى (٥) ترلیۆن دینارە، هەروەها سەبارەت بە قەرزەکانى پاڵپشتیکردنى پڕۆژە بچووکەکان کە بڕەکەى (١) ترلیۆن دینارە، ودەبیت لیژنەى راسپێردراو رێکار و راسپاردەکانى خۆى پێشکەش بکات بەر لە کۆتایى هەفتە.

بڕیارى شانەى قەیرانەکان دەرچوو بە بەکارهێنانى بڕى (5) ترليۆن کە دابەشبکرێت بەسەر کەرتەکانى (پیشەسازى، کشتوکاڵ، نیشتەجێبوون) بەیەکسانى و وردەکارییەکانى رێکارەکان دەرکرا,

ب  کارکردن بۆ کاراکردنى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران و شانەى قەیرانەکە بۆ پێدانى شایستە داراییەکانى کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەت وراگەیاندنى ئەمە بەشێوەیەکى دادپەروەرانە بۆ ئاسانکردنى کارەکانى و خوڵقاندنى هەلى نوێى کارکردن.

جێبەجێکرا بە قیستى یەکەم لەلایەن وەزارەتى پلاندانانەوە.

ج  بەجێهێنانى بەرنامەى (پارەپێدانى دواتر) کە وەزارەتى پلاندانان راسپێردراوە بە دانانى بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى داراییدا لەماوەى هەفتەیەکدا، وبەرزکردنەوەى بۆ شانەى قەیرانەکە بۆ کردنى بە بڕیار بەمەبەستى دابینکردنى خزمەتگوزراى بۆ هاوڵاتیان.

دواندن لەگەڵ وەزارەتى پلاندانان بۆ ناردنى خشتەیەکى تەواو و ورد.

د- هەڵوەشاندنەوەى هەموو بەدەرکردن (ئیستیسنا)ـکان لە رێنوێنەکانى بەجیهێنانى گرێبەستە حکومییەکاندا بیجگە لە گرێبەستەکانى پڕچەکردن لە وەزارەتى بەرگرى بۆ ئێستا و تەخویلکردنى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران بە پێدانى بەدەرکردن لە حاڵەتە کتوپڕەکاندا

فەرمانى دیوانى ژمارە (11757) له 17/8/2015 دەربارەى بابەتەکە.

هـ- کاراکردنى ستراتیژە تۆکمەکانى کارکردن کە لەلایەن دەزگاکانى دەوڵەتەوە ئامادەکراون لەوانەش وبەتایبەتى ئەوانەى کە بەهەماهەنگى لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا ئامادەکراوە.

فەرمانى دیوانى ژمارە (11756) لە 17/8/2015 دەربارەى بابەتەکە.

 

 

 

 

 

 

 

                                                                                                             چوارەم: - میحوەرى خزمەتگوزاریى

 

                                                                                                           

 

بڕیارەکە

                                  رێوشوێنەکان

 ·         دەرکردنى پاکێجێک رێوشوێن بۆ یەکلایی کردنەوەى گرفتەکانى کارەبا لەڕووى بەرهەمهێنان، وگواستنەوە ودابەشکردن، وکۆکردنەوەى پارەکان بەشێوەیەک کە لەماوەى دوو هەفتەدا جێبەجێ بکرێت

فەرمانى دیوانى ژمارە  (347) دەركرا بۆ سالى 2015.

 ·         تەبەناکردنى بەرنامەیەکى چاودێرى کۆمەڵایەتى بۆ دیاریکردنى پاشەکشێ و شکست لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکاند بەمەبەستى لێپێچینەوە لەگەڵ کەمتەرخەمان، وئەمەش پێویستى بە کاراکردنى کارى کۆکردنەوەى بەرامبەرەکانى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکانة بەشێوەیەکى کاریگەر چى لەسەر ئاستى وەزارەتەکان وچى لەسەر ئاستى حکومەتە مەحەلییەکان.

نووسراوى ئەمانەتى گشتى ژمارە (11759) دەرکرا لە 17/8/2015 دەبارەى بابەتەکە.

 

 

                                                                      

 

 

 

 

 

                                                                                                           پێنجەم: - میحوەرى رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى

بڕیارەکە

                                  رێوشوێنەکان

 ·         كردنەوەى فایلەکانى گەندەڵى پێشوو و ئێستا لەژێر سەرپەرشتى ئەنجوومەنى رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى کە بەڕێز سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران سەرۆکایەتى دەکات، وپیکدێت لە کۆمەڵێک پسپۆڕ و کار دەکات بە بنەماى (ئەمەت چؤن پەیدا کرد؟) وبانگێشتکردنى دادگا بۆ دانانى کۆمەڵیک دادوەرى پسپۆڕى ناسراو و تەواو دەستپاک بەمەبەستى لێکؤلینەوە تیایاندا ودادگاییکردنى گەندەڵکاران و دانانى کاتێکى دیاریکراو بۆ یەکلاییکردنەوەى کەیسەکانى چاودێرى و ئاشکراکردنى گەندەڵى و راگەیاندنى بەپیى یاسا.

فەرمانى دیوانى ژمارە  (340) دەرکرا بۆ ساڵى 2015.

 ·         چالاککردنى رۆڵى دەزگا چاودێرییەکان و ئاشکراکردنى گەندەڵکاران و دانانى پێوەر بۆ هەڵسەنگاندنى ئەداى دەزگا چاودێرییەکان وئەمەش پیویستى بە کاراکردنى رۆڵى دەستەى دەستپاکییە، وچاوخشاندنەوە بە ئۆفیسەکانى پشکنەرە گشتییەکان و فۆکەس خستنەسەر ئەرکە سەرەکییەکانى ئۆفیسەکانیان کە پێویستیان بە بچووکردنەوەى  پەیکەرییە، و وەستاندنى شلبوونەوە تياياندا، لەپێناو ئەوەى چالاك بن .

فەرمانى دیوانى ژمارە  (340) دەرکرا بۆ ساڵى 2015 هەروەها نووسراوى ئەمانەتى گشتى ژمارە (11759) لە 17/8/2015.