خوێندکاران ولاوانی نەسڕ کۆمەکەکانیان لە گەڕەکەکانی شاری کەرکوکدا دابەش دەکەن
پارێزگاکان

خوێندکاران ولاوانی نەسڕ کۆمەکەکانیان لە گەڕەکەکانی شاری کەرکوکدا دابەش دەکەن

تیمی خۆبەخشی خوێندکاران ولاوانی نەسڕ دەگاتە پارێزگای کەرکوک بۆ دابەشکردنی سەبەتەی تەواوی پێداویستییە خۆراکییەکان بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا کە دانیشتووی گەڕەکە هەژارنشین و هەڕەمەکییەکانن. تیمەکە لەلایەن شێخ "سوفیان عومەر ئەلعەلی ئەلنعێمی" ئەمیری هۆزی ئەلسادەی نعێمەوە لە عیڕاق پێشوازیان لێکرا.

هەڵمەتی "بەسۆلیدارێتی سەردەکەوین" زیاد لە دوو هەفتەیە لە بەغدادی پایتەختەوە دەستیپێکردووە، کە هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکی قەرەنتینە خۆپارێزییەکە پاش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کە بوو بەهۆی پەککەوتنی کار وکاسبی خاوەن داهاتە رۆژانەییەکان.

"ئایات ئەلموزەفەر" بەرپرسی خوێندکاران ولاوان لە ئیئتلافی نەسڕ رایگەیاند: "هەڵمەتەکە بە فەرمان وئاڕاستەکردنی دکتۆر حەیدەر عەبادی دەستیپێکرد، وسەرباری ئەو دۆخە ئەمنی و تەندرووستی و لۆجستییەی کە هاتووچۆکردن دەرگیری بووە بەڵام بەرپسیارێتییە مرۆڤایەتی ونیشتیمانییەکەمان ناچارمان دەکات بەوەی بەشداربین لە درێژکردنی دەستی کۆمەک و هاوکاری بە کەسوکارەکانمان لە تەواوی پارێزگاکانی عیڕاقدا".

شایەنی باسە، تاکو ئێستا سەبەتە خۆراکییەکە لە هەریەک لە پارێزگاکانی بەغداد، وکەربەلا، وئەنبار، ونەجەفی شەریف، ودیالا، ومەیسان، وبەسڕە، و واسیت، دیوانییە، وسەڵاحەدین، وموسەنا، وزیقار و نەینەوای گرتۆتەوە. وهەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە.