دکتۆر ئەلعەبادی لەگەڵ وەزیری داراییدا تاوتوێی ئەو ئاستەنگانە دەکات کە وڵاتەکە رووبەڕووی بووەتەوە
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر ئەلعەبادی لەگەڵ وەزیری داراییدا تاوتوێی ئەو ئاستەنگانە دەکات کە وڵاتەکە رووبەڕووی بووەتەوە

دکتۆر حەیدەر ئەلعبادی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازی کرد لە وەزیری داریی عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی.

سەرەتا دکتۆر ئەلعەبادی پیرۆزبایی لە وەزیری میوان کرد بەبۆنەی بەدەستەوەگرتنی ئەرکە نوێیەکەی پاش متمانە پێدانی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، دواتر تاوتوێی ئەو قەیرانە داراییە کرا کە حکومەتی پێشوو بەجێیهێشت وگرنگی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە، وەزیری دارییش روونکردنەوەیەکی وردی پێشکەشکرد دەربارەی دۆخە داراییەکە لە وڵاتدا وپلانەکانی وەزارەتەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاستەنگانە.