"هاوپەیمانیی نەسڕ" سەرکۆنەی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئێران و تورکیا دەکات بۆ سەروەری عیڕاق، و بەرپرسیارێتی یاسایی ئەم پێشێلکارییانە دەخاتە ئەستۆی هەردوو دەوڵەت بەهۆی ئەو شەهیدانەی کە دەرەنجامی ئەو هێرشانە بوون و هاوکات ئەو ترساندن و تۆقاندنەی دانیشتوان و پێشێلکردنەی حورمەتی عیڕاق هەر لە ئەستۆی ئەواندایە.
و "هاوپەیمانیی نەسڕ" هۆشداریی دەدات لەوەی کە رەفتاری هاوشێوە زیان دەگەیەنێت بە پەیوەندیە دوولایەنەکان، و یارمەتیدەر نابێت بۆ بونیادنانی پەیوەندی بونیادنەر، و ڕقئەستووری و کاردانەوەی زیانبەخش دەگەیەنێت بە پەیوەندی دوولایەنەمان.
"هاوپەیمانیی نەسڕ" داواکارە لە حکومەت و لە کۆی هێزە سیاسییە عیڕاقییەکان سۆلیدار بن لەپێناو پاراستنی گەل و بەرژەوەندییەکانی عیڕاق لەبەرامبەر هەر جۆرە هەڕەشە و پێشێلکارییەک دژ بە سەروەری عیڕاق، و نەهێشتنی بیانووەکانی دەوڵەتان لەڕێگەی نەهێشتنی هەر جۆرە بوونێکی نایاسایی و چەکدارانە کە وڵاتانی دراوسێ کردویانەتە بیانوو بۆ پێشێلکردنی سەروەریمان و تۆقاندنی گەلەکەمان.