۱. کار و پشتیوانی دەکەین لە هەر جۆرە دیالۆگ و لەیەک نزیکبوونەوەیەک لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا لەپێناو کۆتایی هێنان بە قەیرانی داخرانە سیاسییەکە، چونکە سەرکەوتن یان هەرەس هێنانی دەوڵەت لە خزمەتکردنی هاوڵاتیاندا کارێکی سۆلیدەرانەیە.
۲. هیچ هەڵوێستێکی نوێمان نییە پەیوەست بە کەسی کاندیدکراو بۆ سەرۆکاییەتی وەزیران، و ئەو قسە و باسانەی کە بڵاو دەکرێنەوە سەبارەت بە هەڵوێستەکانمان یاخود هەڵوێستە دژەکانمان کارێکی بەکرێ گیراوانەیە و لەلایەن "سوپا ئەلیکترۆنییەکانەوە" بەڕێوەدەبرێت، ئەمەش لەپێناو بەدیهێنانی ئەژێندا و بەرژەوەندی تایبەت کە هیچ پەیوەندییەکی بە چارەسەرکردنی قەیرانەکە و تێپەڕاندنی داخران و ئاشووبەوە نییە.
۳.دەسپێشخەرییەکانی دکتۆر عەبادی هەمیشە جەخت لە پێویستی لە بەرپاکردنی ڕێچکەیەکی درووستە دەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە بە چاوپۆشیکردن لەناوی کەسی کاندید بۆ سەرۆکایەتی وەزیران، بەڵکو ئەوەی گرنگترە ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانە لەسەر نەخشەڕێگایەک کە کۆتایی بە داخرانە سیاسییەکە بهێنێت، و وڵاتەکە لە قوڕگی قەیرانەکه بێنتە دەرەوە. هەر ئەمەشە کە پێکەوە کاری لەسەر دەکەین چی لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا چی لەدەرەوەیشی.
٤. ناکۆکییەکان لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا نابێت چەق بگرێت لەسەر باشترین کاندید بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەم هێزە و ئەو هێز، بەڵکو دەبێت بڕیاری لەسەر بدرێت بەپێی هەر پێوەرێکی درووست و بەردەست لەپێناو بەڕێوەبردنی قۆناغە هەنووکەییەکە و داهاتووە نزیکەکە، هەر ئەمەشە کە جەماوەر چاوەڕێیەتی لە هێزە سیاسییەکانی خۆی.
٥. ئەمڕۆ ئەرکی هێزە سیاسییەکانی تایبەت بە دەوڵەت کارکردنە بۆ بەرهەمهێنانی ڕێککەوتنێکی سیاسی دەستووری کە کەشی لەبار و گونجاو ئامادە بکات بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختە کە شەرعییەت بۆ پرۆسە سیاسییەکە بگەڕێنێتەوە لەلای هاوڵاتیان، نەک ئەوەی ململانێ بکەن لەسەر پێگەکانی نێو دەوڵەت ئیتر هەر پێگەیەک بێت.