ئەحمەد ئەڵوەندی وتەبێژی "هاوپەیمانیی نەسڕ" جەختیکردەوە لەوەی کە "نەسڕ" ئێستا و پێشووتریش لەگەڵ دەسپێکردنی دیالۆگێکی جیددی و بەرپرسانەدایە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی داخرانە سیاسییەکە، کە ببێتە هۆی ڕێککەوتنێکی سیاسی لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدڕ و کۆی هێزە نیشتیمانییەکانی تردا، و ئەمەش وەکو چارەسەرێکی نیشتیمانی دەستووری کە قۆناغە ڕاگوزەر و ئینتیقالییەکە ڕێکبخات لەپێناو گەیشتن بە هەڵبژاردنێکی پێشوەختەی پاک و دادپەروەر.
و ئەڵوەندی ئاماژەشی کرد بەوەی ئەو دەسپێشخەرییە جیددی و هاوسەنگانەی کە دکتۆر عەبادی خستینییە ڕوو، مایەی بێزاری بوو بۆ هەندێک لەوانەی کە لەسەر بوونی قەیرانەکاندا دەژین، بۆیە دەبینین هێرشێکی توند و نا مۆڕاڵ بەرپا دەکرێت لەلایەن سوپا ئەلکترۆنییەکانەوە بۆ بەرژەوەندی دوژمنانی چارەسەر و قەیران خوڵقێنەرەکان، و "نەسڕ" دەزانێت پاڵنەرەکانی چین و کێ لە پشتی ئەمەوەیە، و مۆڕاڵە سیاسییەکانی ڕێگەی پێ نادات وەڵامیان بداتەوە، و ئەوەی کە گرنگە لەلای عەبادی و نەسڕ چارەسەرکردنی قەیرانەکە و دەرکردنی وڵاتەکەیە لە ڕێڕەوی بێ چارەسەری، لەپێناو خزمەتکردنی گەل و دەوڵەتدا.